.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی نه‌مابوو خه‌دیجه ته‌مه‌نی ته‌نها چوارده‌ساڵ بوو كه له‌لایه‌ن مامیه‌وه درا به‌شوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆر نابه‌دڵ بوو لهشووكردنهكهی، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی زۆر مناڵ بوو ئه‌و كوڕه‌ش كه شووی پێ ده‌كرد هه‌شت ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام كه شووی به (كه‌ریم) كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵیدا زۆر باش بوو، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی ماڵی باوكی ئه‌مانه‌وه ماڵی باوكی كه‌ریم هه‌ژارو ده‌ست كورت نه‌بوون، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ندبوون بۆیه هه‌ر زوو خه‌دیجه هه‌موو ئه‌و غه‌مانه‌ی له‌بیر كرد به‌تایبه‌تیش كه‌ریم زۆری خۆشده‌ویست، به‌ڵام به به‌رده‌وام دایكی خه‌دیجه گرفتی بۆ دروستدهكردن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه حه‌زی نه‌كرد كه كچه‌كه‌ی به‌ئه‌م ماڵه دراوه، چونكه ئه‌و به‌نیاز بوو بیدات به‌كوڕی خوشكه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام شووبراكه‌ی لهبهشوودانی كچه‌كه‌یدا هیچ پرسێكی پێ نه‌كرد هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوو به به‌رده‌وامی دایكی خه‌دیجه له‌گه‌ڵ زاواكهیدا ناكۆك بوو هه‌رجارێك ده‌چوو بۆ ماڵی خه‌دیجه له‌سه‌ر شتێكی بچوك جارێك به‌ناوی ئه‌وه‌ی رێزم لێ ناگرن‌و جارێك به‌ناوی ئه‌وه‌ی به‌سوك بۆ ئێمه ده‌ڕوانن، چونكه ههژارینو هه‌ر جاره‌ی به‌بیانوویه‌ك كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی كه‌ریم دروستده‌كرد، هه‌مووجارێكیش كچه‌كه كه ده‌هاته‌وه بۆ ماڵی دایكی گله‌یی زۆری ده‌كرد لهرهفتارهكانی دایكی‌و پێی ده‌ووت كه ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كێشهكانیهتی له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی كه‌ریم. ئه‌م گرفتانه به‌رده‌وام بوو تا سه‌رئه‌نجام گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه دایكی خه‌دیجه بۆ ماڵی كچه‌كه نهچێتو داوای ئه‌وه بكات زاواكه له‌ماڵی باوكی جیابێته‌وه ماڵی بێنێته نزیك ئه‌مان كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ماڵی باوكی كه‌ریم هه‌رگیز قبووڵ نه‌ده‌كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خه‌دیجه ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه‌ی سكی حه‌وت مانگ بوو ته‌ندروستی باش نه‌بوو باری ده‌روونی به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌وه رۆژ به‌دوای رۆژ خراپتر ده‌بوون ئه‌مانه هه‌مووی وایكردبوو خه‌دیجه به‌و ته‌مه‌نه مناڵییه‌ی خۆیه‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازارانه‌ی نه‌ده‌گرت وه‌كو مرۆڤێكی نائاسایی لێهاتبوو، به‌ڵام ئومێدی گه‌وره‌ی ئه‌وه بوو له‌پاش بوونی مناڵه‌كه دایكی واز له‌وان بێنێت، به‌ڵام دایكی هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر دروستكردنی كێشه‌كان تا كار به‌وه گه‌یشت له‌ژێر گوشاری ماڵی باوكی‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی دا كه‌ریم ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات‌و له‌كوڕه چاوگه‌شه ته‌مه‌ن سێ مانگه‌كه‌ی دایببڕنو جارێكی تر خه‌دیجه بۆ ناو نه‌هامه‌تییه‌كانی ماڵی دایكی بگه‌ڕێته‌وه‌و دوای یه‌ك ساڵ له‌ته‌ڵاق دانه‌كه‌ی شووی دووه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام شانزه ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م مێردهیدا ژیا‌و هیچ مناڵێكیان نه‌بوو، پیاوێكی ده‌ست كورت بوو ته‌نانه‌ت خاوه‌نی خانوویه‌كیش نه‌بوون ئه‌و ساته‌ی مێرده‌كه‌ی به‌نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستدا پاره‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بوو پرسه‌كه‌ی به‌ڕێكوپێكی بۆ ساز بكهنو قه‌ده‌ر جارێكی تریش ئه‌می هێنایه‌وه بۆ لای ئه‌و دایكه‌ی كه خه‌دیجه به‌سه‌ر چاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆی ده‌زانی، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌م زۆر جیاواز بوو، چونكه هه‌ردوو براكه‌ی ژنیان هێنابوو بۆیه خه‌دیجه به‌لایه‌وه گران بوو كه له‌گه‌ڵ ماڵی براو براژنه‌كه‌ی دا بژی بۆیه به‌ناچاری دایكه پیره‌ژنه‌كه هێنایه لای خۆی‌و له‌نزیك ماڵی برا بچووكه‌كه‌ی خانوویه‌كی ساده‌ی به‌كرێ گرت‌و له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی‌و دایكی دابین بكات هه‌ر كارێك هه‌بوایه به‌پێی وه‌رزه‌كانی ساڵ ئه‌م ده‌یكرد له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی كه‌مدا دوو ساڵ به‌مشێوه‌یه ژیانی به‌سه‌ر برد، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌نیایی له‌ژیانی ئه‌م نووسرابێت دایكی كۆچی دوایی كرد‌و ئه‌م جارێكی تریش هه‌ر خۆی لهخانووهكهدا مایه‌وه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاركردن، هه‌رچه‌نده زۆرجار خه‌ڵكی ناو‌و ناتۆره‌یان لێ ده‌دا كه بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه خه‌ریكی كاركردنه، به‌ڵام ئه‌م ناچار بوو كار بكات بۆ دابینكردنی ژیانی، چونكه براكانی ده‌ست كورت بوون به به‌خێوكردنی مناڵه‌كان خۆیان رانهدهگهیشتن.
لهبههارێكی 34 ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌دیجه به‌دیار چه‌ند كیلۆ كنگرێكهوه دانیشتبوو له‌ناوه‌ندی بازاڕی شاردا كه بینی ئۆتۆمبیلێكی مۆدێل به‌رز له‌به‌رده‌میدا راوه‌ستا كوڕێكی گه‌نجی باڵابه‌رزی جوان به‌ره‌و لای ئه‌م هه‌نگاوه‌كانی نا، خه‌دیجه دڵی خۆش بوو له‌دڵی خۆیدا وتی هه‌موو حه‌وت هه‌شت كیلۆ كنگرێكه ئێستا لێم دهكڕێو ده‌گه‌ڕێمه ماڵه‌كه‌م پشوویه‌ك ئه‌ده‌م، كه گه‌نجه‌كه نزیكی بۆوه سه‌یری كنگرهكهی نه‌كرد، به‌ڵكو هه‌ر ته‌ماشای خۆی دهكردو لێی ورد ده‌بۆوه دوای ئه‌وه‌ی سڵاوی لێ كرد‌و ناوی هێنا ئه‌و وتی: به‌ڵێ من خه‌دیجه‌م تۆ كێیت من ناتناسم..؟كوڕه‌كه وتی: من ده‌مه‌وێت ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵگریتو بچینه‌وه ماڵی ئێمه.
به‌ڵام خه‌دیجه ته‌واو ره‌نگی تێكچوو به‌ده‌م لێوه له‌رزینه‌وه وتی: تۆ به‌هه‌ڵه له‌من گه‌یشتووی من له‌و كه‌سه خراپانه نیم تا بمێنم سه‌ر به‌رزانه ده‌ژیم. به‌ڵام كوڕه‌كه چاوه‌كانی پڕ بوو له‌گریان‌و وتی: من كوڕه‌كه‌ی خۆتم بۆچی نامناسیته‌وه سه‌یرێكی ئه‌و به‌ره‌وه بكه له‌به‌رده‌می ئه‌و دووكانه باوكم ده‌بینی ئه‌و پێمی ووت ئه‌وه دایكته. له‌م كاته‌دا باوكیشی هات ئه‌مان باوشیان به‌یه‌كدا كردبوو ده‌گریان كه‌ریم‌و خه‌دیجه هیچیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نه‌ووت ته‌نها چه‌ند ساتێك سه‌یری یه‌كتریان كرد‌و كه‌ریم وتی: كوڕم له‌گه‌ڵ دایكت بچۆره‌وه ماڵ من ئیشم هه‌یه ده‌ڕۆم.
خه‌دیجه وتی: كوڕم من نایه‌مه بۆ ماڵی كه‌ریم. كوڕه‌كه وتی: دایه گیان من ماڵی خۆم جیایه بۆ ماڵی خۆم ده‌تبه‌مه‌وه. ئه‌ویش كنگرهكهی كرده دیاری ده‌ستی خۆی‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌دا كوڕه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌ر چه‌نده باوكی ژنی تری هه‌یه‌و خاوه‌نی شه‌ش مناڵه‌و دوو كوڕی گه‌وره‌شی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و له‌لای باوكی زۆر خۆشه‌ویسته‌و به به‌رده‌وامی باسی دایكی بۆ كردووه كه چه‌نده یه‌كتریان خۆشویستووه، به‌ڵام قه‌ده‌ر له‌یه‌كتری دایبڕیوون. له‌گه‌ڵ وته‌كانی ئه‌ودا دایكی له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسكه‌كانی هه‌ر سه‌یری رووخساری كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد كه وه‌كو مانگ ده‌دره‌وشایه‌وه جل‌و به‌رگێكی زۆر جوانی له‌به‌ردابوو، كوڕه‌كه‌ش درێژه‌یدا بهوتهكانیو به‌دایكی وت: بۆچی ده‌گریت نه‌هامه‌تییه‌كانی رابردوو له‌بیر بكه ئیتر تۆ له‌لای من ده‌ژیت له‌یه‌كتر دوور ناكه‌وینه‌وه، ئه‌وه‌تا من گه‌وره بووم‌و چوار مانگیشه له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێیه‌كی خۆم كه زانكۆمان به‌یه‌كه‌وه ته‌واو كردووه چووینه‌ته ژیانی هاوسهریهوهو خاوه‌نی ماڵ‌و خانووی سه‌ر به‌خۆی خۆمم.
ئه‌م بێوه‌ژنه ئێستا ته‌مه‌نی 39 ساڵه‌و له‌گه‌ڵ كوڕ‌و بوكهكهیدا زۆر به به‌خته‌وه‌رانه له‌شاری كه‌ركوك دهژیو جارناجارێك بۆ دیده‌نی ده‌چێته ماڵی براكانیو یارمه‌تیان ده‌دات، به‌ڵام وه‌كو خۆی وتی: واده‌زانم ئه‌م ژیانه‌م كاتیه‌و خه‌و ده‌بینم، چونكه له‌ژیانمدا ساتێك خۆشیم نه‌دیووه.
sarchawa:zheanawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت ولله ژیانێکی ناخۆش بووه

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ohhhhhhhhhhhhhhhhhhh...dasst xoshhh bet....badaxawa xalki wa haya zhyani waya emash ber bas la xoman akaiynaaw nazann komalok kas zhyani naxosha.....dasst xoshhh betttt dw bara

له‌سه‌ر هێڵ نییه
das xosh geanakam mn pem waea gar kasek naetwane gwleek brweneet ba rega ba sar haldane drkesh nadat


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt ewash xosh bet hawrean
supas bo paeamakantan
supas bo wttakant barez daryan_1987
wttakant zor rasttn
sarkaw tw bin
har bzhin
له‌سه‌ر هێڵ نییه
basar hateke dltazena
hewadarm harchanda dabet law hewayam behewabm balam har hewadarm
bwne basar hate wa dwbara nabetawa

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt ewash xosh bet hawrean
supas bo paeamakantan
supas bo wttakant barez papwla gean
wttakant zor rasttn
sarkaw tw bin
har bzhin
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt tosh xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش



له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده سته كانت خؤش بيت به راستى سه ره تا جيرؤكيكى خه مناك بوو
هيواى زيانيكى به خته وه ريان بؤ ئه خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه