.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









یه‌كسانی له‌نێوان مندالاَندا لهناكۆكیه به‌رده‌وامه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
حاڵه‌تێكی ئاساییه ناكۆكی‌و ده‌نگه ده‌نگ له‌نێوان خوشك‌و برای ئه‌ندامانی خێزاندا ڕووبدات، بهلاَم له‌و كاته‌دا دایك‌و باوك هه‌ست بهدڵهڕاوكێدهكهنو واهه‌ستده‌كه‌ن له‌بواری په‌روه‌رده‌و هه‌ڵسه‌نگاندی ڕه‌فتاری منداڵه‌كانیان‌و چاندنی تۆوی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا شكستیان هێناوه‌و سه‌ركه‌وتو نین، به‌تایبه‌تی له‌وكاتانه‌ی ناكۆكی‌و شه‌ڕه‌كان ده‌گاته لێدان‌و ئازاردانی یه‌كتری.
پزیشكانی ڕه‌فتاری داوا له‌دایكان ده‌كه‌ن به‌نه‌رێنیه‌وه له‌شه‌ڕو ناكۆكیه‌كانی منداڵه‌كانیان نه‌ڕوانن، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ست به‌بێزاری نه‌كه‌ن، چونكه ناكۆكی‌و شه‌ڕی نێوان منداڵ حاڵه‌تێكی ئاساییه‌و ده‌بێت دایك له‌و كاته‌دا ئه‌و هه‌سته دووژمنانهو شه‌ڕانگێزانه‌ی له‌ناخی هه‌موو تاكێكدا هه‌یه بۆیان ڕوونبكاتهوهو فێری ئارامی‌و دانبهخۆداگریو مامه‌ڵه‌ی شیاویان بكات‌و یه‌كتریان خۆش بووێت، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته له‌سه‌ر دایك‌و باوك چاودێری وردی ڕه‌فتاره‌كانی منداڵه‌كانیان ببن‌و ڕێگه‌ی ڕاست‌و گیانی لێبووردهییو ڕه‌فتاری جوان‌و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ریان ئاراسته بكه‌ن.
پزیشكانی ڕه‌فتاری ئامۆژگاری هه‌موو دایكان ده‌كات له‌كاتی ناكۆكی‌و توندوتیژی نێوان منداڵه‌كانیان دانبهخۆداگربنو پارێزگاری لهئارامیان بكهنو ئه‌م هه‌نگاوانه په‌یڕه‌و بكه‌ن:
ـ والهمنداڵهكانتان بكه‌ن ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن ڕه‌خنه نیه لهكهسێتیان، به‌ڵكو له‌و ڕه‌فتاره نابهجێو ناشرینانهیه كه ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌یان بۆ دووباره‌بكه‌نه‌وه كه‌ئێوه ئه‌وانتان خۆشده‌وێت، بهلاَم ڕه‌فتاره ناشرینهكانتان خۆشناوێتو بێزارتان ده‌كات .
ـ پێویسته دایك به‌رده‌وام سووربێت له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ڕه‌فتاری خراپ‌و هه‌میشه ڕهنگدانهوهتان بۆ ڕه‌فتاره ساده‌كان پشتگوێبخهنو كه‌شێكی وابخوڵقێنن كه تێگهیشتنو ماف‌و به‌رپرسیارێتی لهنێوماڵدا سنووری خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت هه‌ركه‌س ئه‌و سنوره بزانێت‌و په‌یڕه‌وی بكات.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته به سوده ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت به‌رێزم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas barezm dastt xosh bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتوبيت به‌ڕێزم بۆ دانانى ئه‌م بابه‌ته جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه




sadt xosh har bjit barezz sarkawtubit babateki jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
