.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ئەو لە خانەوادەیەكی هونەرمەند هاتۆتە دنیاوە كەسێكی سادە و ساكار و قسە خۆش و شارەزایی بواری هونەری گۆرانی مۆسیقایە ژەنیارێكی باشی ئامێری (كەمان)ە، جگە لەوەی دەنگێكی خۆشی هەیە خاوەنی سەلیقەیەكی باشە لە بواری كاری بیژەریدا و ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی(میوانی توێن) لە كەناڵی ئاسمانی كوردسات كە بینەری زۆر لە دەوری بەرنامەكە كۆبوونەتەوە، بۆیەش ئێمە بەچاكــمان زانی ئەم دیـدارەی لە شاری سلێمانی لەگەڵدا ساز بكەین.
هونەرمەند بەمشێوەیە باسی لەسەرەتاكانی ژیانی خۆی كردوو گوتی: لە ساڵی 1975 لە گەڕەكی سەركارێزی شاری سلێمانی لە دایك بووم قۆناخی سەرەتاییم لە قوتابخانەی زێوە تەواوكردووە، پاشان لە ساڵی 1988 ئێمە بە ماڵەوە چووینە گەڕەكی سەرچنار پاشان پۆلی پێنجەمی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرە جوانەكانم تەواوكرد، دواتر بەرەو وڵاتی هۆڵەندا سەفەرم كرد ماوەی (دە) ساڵ لە تاراوگە ژیانم گوزەراند، سەبارەت بە ژیانی هونەری وەكو ئاشنا بوونم بەكاری هونەر هەر لە منداڵییەوە من ئاشنایەتیم هەبوو، بەڵام نەمدەزانی هونەر چییە، زۆربەی جار كە هونەرمەندانی كوردستانی ئیرانیش دەهاتن وەكو(ناسری رەزازی، نەجمەدین غولامی، مەرزیە خان چەندین تر، دەهاتنە ماڵی ئێمە و شەوان گۆرانی دەوترا و مۆسیقا عەسف دەكرا، و ئەمەش شتێكی خۆش بوو لەلای من ، بیرم دێت جارێكیان(مەرزیە) خان بە رەحمەت بێت هێشتا نازناوی دەرنەكردبوو هاتبووە ماڵی ئێمە هەموو گەڕەكی خۆمان لەماڵی ئێمە كۆببوونەوە كاك ناسری رەزازی گۆرانی دەگوت و باوكم گۆرانی دەگوت: دواتر مەرزییە خان گۆرنی گوت من دەنگم زۆر لاخۆش بوو تەواو كاریگەری لەسەر بوو من لەو كاتەوە ئاشنا بووم دواتر كە چوومە پەیمانگا زیاتر ئەم حەزەم گەشەی كرد ئێستاش ئامێری كەمان دەژەنم.
* مامۆستا(ئیبراهیم خەیات) تا چەند گرنگی لەسەر تۆ هەبوو؟
- باوكم هەمیشە هانی دەداین خزمەتی هونەر بكەین و كاریگەری لەسەرم هەبووە و هەمیشەش من حەز لە دەنگی بووە و ئەو هونەرەی پێشكەشی دەكرد رۆحی لە رۆحی منەوە نزیك بوو و زۆر خۆشحاڵ بوو كە چوومە پەیمانگای هونەرە جوانەكان.
* ئەگەر باوكت هونەرمەند نەبوایە تۆ لە ناو دنیای هونەری كوردیدا خۆت دەبینیەوە؟
- سەد لەسەد نەخێر لەوانەش بوایە من هەر هونەرمەند بوومایە باوكم ئەگەر گۆرانیبێژیش نەبوایە خۆ خاوەنی بەهرە هونەرییەكە بوو بەهرەش بیگومان لە باوكەوە دەگوزرێتەوە بۆ منداڵەكەی.
*شێوازی هەڵسوكەوتی مامۆستا (ئیبراهیم خەیات) لە ماڵەوە لەگەڵ ئێوە چۆن بوو؟
- باوكم باوكێكی زۆر مۆدێرن بوو زۆر نەرم نیان بوو بیرم نایەت جارێك ئازاری دابێتم دایمە حەزی بە ئاسودەیی ئێمە دەكرد دایمە حەزی دەكرد چی باشە بۆ ئێمەی بكات.
* لە كاتێكدا گوێبیستی گۆرانییەكی دەبیت چی یادگارییەك ئەووت لەبیر دێتەوە؟
- من كاتێ كە گوێم لە گۆرانییەكی باوكم دەبێت ئێستاش وا هەست دەكەم لەدنیادا ماوە و لەگەڵماندایە وە هەرگیز هەست ناكەم باوكم مردووە و هەمیشە روحی لەگەڵماندایە باوكم تەمەنی حەفتا و دوو ساڵ بوو گۆرانی دەگوت هەر دەنگی وەكو خۆی مابوو كاتێ گۆرانی دەگوت من یەكسەر دەگریام خۆم پێ رانە دەگیرا، ئێستا بۆیە كاتێ گوێ بیستی گۆرانییەكی دەبم (ئیبراهیم خەیات) بە هەموو كیانێكیەوە دێتەوە بەرچاوم.
* ئەو نازناوەی تۆ هەتە پێت وانییە پشكێكی لە نازناوی مامۆستا(ئیبراهیم خەباتی) باوكتەوە بووبێت؟
- بە تەئكید ئەوە روون و ئاشكرایە، چونكە ئەو بەردی بناغەكەیە.
* تا چەند هەوڵت داوە كار لەسەر ئەو ستایلە و رێچكەیەی هونەرمەندی كۆچكردو و مامۆستا ئیبراهیم خەیات بكەیت؟
- من خۆم حەز بە ستایلی ئەرەبیسك دەكەم باوكم هەرگیز ئەرەبیسكی نەوتووە، بەڵام باوم(تەرەب)ی گوتووە زۆر باشیش ئەدای كردووە، و باوكم لە ستایلی سونەتیدا كاری كردووە ئەوەی من دەمەوێت لەمەودا كاری لەسەر بكەم لەو ستایلەی باوكمەوە نزیكە.
* باسی ئەرەبیسكت كرد هەندێك پێیان وایە ئەرەبیسك رێچكەی رەسەنایەتی لە هونەری كوردیدا دەشێوێنی تۆ دەڵێی چی؟
- من لەگەڵ ئەو دانیم چونكە هونەر كارێكی ئینسانیە و قەومی نییە توركیا كە ستایلی ئەرەبیسكی دروست كردووە خۆ توركی نییە عەرەبییە و هاتووە سوودی لێوەرگرتووە، بۆ هونەرەكەی خۆیی تورك ستایلی پۆپی هەیە كە لە هونەری ئەمەریكیەوە وەرگیراوە بەڵام ئەوان دەیكەن بە توركی و سوودی لێوەردەگرن گۆرانی بێژی ئەوڕوپی هەیە كەمانچە ژەنێكی شەرقی كاری لەگەڵ دەكات، و كارێكی زۆر ئاساییە ئەگەر ئێمە سوود لە مۆسیقای نەتەوەیەكی تر وەربگرین بۆ دەوڵەمەندكردنی هونەری كوردی.
* باشە دەبێت ئێمە لە ناو هونەر و گۆرانی نوێدا رەسەنایەتی خۆمان لە یاد بكەین؟
- نەخێر هەرگیز نابێت رەسەنایەتی خۆمان لە یاد بكەین كەسانێكی زۆریش كار بۆ خزمەت كردنی رەسەنایەتی لە هونەری كوردیدا دەكەن، فارسەكان كارلەسەر ئامێری سوونەتی دیكەن ئێمەش زۆرجار تەقلیدیان دەكەینەوە كەچی كەسی باسی ئەوە ناكات بەڵام هەموو هەر باسی ئەرەبیسك دەكەن باشە فارسەكانیش هەر بێگانە و نەتەوەیەكی جیانین لە ئێمە.
* كەی هەست دەكەیت باوكت روحی ئارامە؟
- من دڵنیام لەوەی باوكم روحی ئارامە بەوەی نەوەكانی هەمووی لە خزمەتی هونەری كوریدا كار دەكەن، ئێمە چوار برا و پێنج خوشكین (گۆرانی)ی برام ئێستا لە دانیمارك دەژی سەرقاڵی كاری ئاواز دانان و دابەشسكردنی موزیكە و ستۆدیۆكیش هەیە كار بۆ هونەرمەندان دەكات(ژیان)ی خوشكم سەرقاڵی كاری نواندنە هەموو كارەكانی دەبینن، (جیهان)ی برام خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە(منیش) جار جار هەوڵ دەدەم خزمەتێك بە مۆسیقا و گۆرانی كوردی بكەم (كیژانی) خوشكیشم هەمووتان دەزانن سەرقاڵی گۆرانی گوتنە و خزمەت دەكات وە بەرزانی برام لە هۆڵەندا دكتۆرا دەخوێنێ خوشكەكانی تریشم دەنگیان خۆشە، بەڵام سەرقاڵی كاروباری تری خۆیانن.
* (كیژام) ئێستا ئافرەتێكی چالاكی بواری هونەری گۆرانییە دەكرێت بپرسم كێ لە پشت دەركەوتنی كیژانەوە بووە؟
- من پێم وایە دروست كیژان تەنیا باوكم بووە باوكم زۆر هانی دەدا خۆش هەوڵ دەدات كاتێ لە پەمانگا بوو، چونكە دەنگێكی باشی هەبوو زوو دەركەوت.
* تۆ تا چەند هاوكاری كیژان بوویت؟
- من هاوكاری بووم هانم داوە بەڵام تەنیا گۆرانی(بەسە دڵم وام لێمەكە) من بۆم ئامادەكردووە كە ئەمەیش دەنگ دانەوەی خۆی هەبووە.
* بەنیاز نیت بەیەكەوە گۆرانی بڵێن؟
- لەوانەیە لە ئایندەدا ئەمە رووبدات.
* ئایندەی كیژان لە بواری هونەردا چۆن دەبینیتەوە؟
- ئەگەر وەك خۆیی بمێنێتەوە بە تەئكید ئایندەیەكی گەش و روونی دەبێت یەكێك دەبێت لە هونەرمەندە سەركەوتووەكانی كورد.
* تۆ وەكو خۆت تا چەند شارەزایی بوارەكانی مەقامیت؟
- شارەزاییم لە هەندێ بواری مەقامدا هەیە و زیاتر هەوڵ دەدەم.
* تا چەند مەرجە هونەرمەند شارەزایی بواری مەقام بێت؟
- مەرج نییە گۆرانیبێژ شارەزایی بواری مەقام بێت و بڕواناكەم( حەسەن زیرەك)شارەزایی بوارەكانی مەقام بووبێت بەڵام بەهرەكەی هەبووە.
* تۆ پێت وایە كەی ئێمە دەبینە خاوەنی فەرهەنگی هونەری جیهانی؟
- ئەو كاتەی كە بووین بە وڵاتێكی سەربەخۆ هەر چەند من گەشبینم بەوەی میللەتەكەمان زیاتر هەوڵ دەدات بەرەو پێش بڕوات زیاتر بایەخ بە هونەر دەدرێت.
* تا چەند گرنگە هونەرمەندانی ئەمڕۆ هەوڵ و ماندوبوونی هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی پێش خۆیان لە یاد نەكەن ئەو سوود لە هەوڵانەی ئەوان وەربگرن بۆ پێش خستنی هونەری ئەمڕۆ؟
- من پێم وایە ئەو سەردەمە كە باوكم تیایدا گۆرانی دەگوت زۆر جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەمڕۆ ئەوكاتە خەڵك بۆ پارە و پول و نازناو وكاری نەدەكرد ، بەڵام ئێستا زۆركەس هەیە حەزی لە نازناوە یاخود ئەیانەوێت پارەی چاكیان دەست بكەویت كە پێم وایە ئەمانە هەرگیز سەركەوتوو نابن و كەسانێك هەن ئێستا بەپێچەوانەوە بە جدی هەوڵی خۆیان دەدەن حەزیان لە هونەرەو ئەوانە دڵنیام رێچكەی هونەرمەندانی پێش خۆیان لە یاد ناكەن و سەردەكەون.
* كەواتە تۆ سەركەوتنی هونەرمەند لە چیدا دەبینیتەوە؟
- دەبێت هونەرمەند هەستی خەڵك بجوڵێنێت، ئەنجا ئەگەر خۆشی بێت یان ناخۆشی، دەبێت هونەرمەند راستگۆبێت لەگەڵ خویی و گەلەكەیدا.
* لەگەڵ كاری هونەری گۆرانی و مۆسیقادا بێژەرێكی سەركەوتویت، چۆن توانیووتە هاوسەنگی رابگرێت؟
- دیارە كار بێژەریش پێموایە بەشتێكی تری هونەرە حەز و خولیای من بۆ كارەكە وایكردووە كە هاوسەنگی رابگرم لە نێوان گۆرانی و مۆسیقا و هونەری بێژەریدا و رای خەڵكیش لەسەر كاری بێژەری من پۆزەتیڤە و خەڵكی لە بەرنامەی(میوانی تۆین) رازین.
* لە دیمانەیەكدا باسی ئەوە دەكەین هەندێ هونەرمەند لە بەرنامەكەی تۆ ترسیان هەیە هۆكاری ترسەكە چییە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- بەداخەوە هەندێ هونەرمەندمان هەیە ناتوانن بەڕاشكاوی قسەی خۆیان بكەن كاتێ كامیرا دەبیننن دەچنە حاڵەتێكی زۆر جدییەوە من دەمەوێت لەبەرنامەیەدا ئەو جیدییاتە نەهێڵم كاتێ ئەوە هاتووە شتەكان بەڕاشكاوانە پێشكەش بكرێت و بەڕاشكاوانە قسەی خۆت بكەیت.
* دوایین پرۆژەت چییە؟
- دەمەوێت بەرنامەی میوانی تۆین تۆزێك فراوان تر بكەم تەنیا بۆ هونەرمەند نەبێت بەڵكو خەڵكی تریش لە ئامێز بگرێت و بەنیازم یەك دوو بەرهەمی تری گۆرانی بەشێوەی كلیپ پێشكەش
لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه