.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له شارۆچكه‌یه‌كی ئیتالیا ئه‌و كچه موسڵمانانه‌ی به جلوبه‌رگی مه‌له‌ی داپۆشراوی ئیسلامییه‌وه ببینرێن مه‌له ده‌كه‌ن، 500 یۆرۆ غه‌رامه ده‌كرێت.
ئه‌م فه‌رمانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌وانی "بیمۆنتی" ئیتالیا ده‌رچووه و رێگه‌نادرێت هیچ ئافره‌تێكی موسڵمان له ڕووبار و ئاوه‌كانی ئیتالیا به‌جلی مه‌له‌ی داپۆشراوی ئیسلامییه‌وه كه‌پێی ده‌ڵێن (بۆركینی) مه‌له به‌كات.
سه‌رۆكی شاره‌وانی "بیمۆنتی" ئیتالی، كه به‌وه ناسراوه ڕقی زۆر له په‌نابه‌ره بیانییه‌كانه، ڕایگه‌یاند، ئه‌و جله داپۆشراوه‌ی كچه موسڵمانه‌كان له‌به‌ریده‌كه‌ن بۆ مه‌له، منداڵان بێزار ده‌كات، له‌ڕووی ته‌ندروستیشیه‌وه، باش نی‌یه.
جان لۆكا بۆنانۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی فارالۆ سیسا ئه‌وه‌شی وت: "ده‌بێ به‌درێژایی كات ئێمه ئه‌وه‌نده لێبورده نه‌بین، بیر بكه‌نه‌وه ئێوه له گه‌رماوی مه‌له‌وانگه‌ی یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان كچێك ببینن (بكینی) له‌به‌ر كردبێت و نیمچه روت بێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت؟ یان سه‌ری ده‌بڕن، یان زیندانی ده‌كه‌ن یان دووری ده‌خه‌نه‌وه، به‌س نی‌یه ئێمه ته‌نها به‌وه ڕازیبووین، لێیان قه‌ده‌غه بكه‌ین (بۆركینی) بپۆشن."
به‌پێی راپرسییه‌كی ئاژانسی "ئاكا"ی ئیتالی، زۆربه‌ی ئیتالییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كچانی موسڵمان بۆ مه‌له‌كردن بۆركینی له‌به‌ر بكه‌ن."
له ڕاپرسییه‌كه‌دا 76%ی به‌شداربووان وتویانه نابێت موسڵمانان (بۆركینی) بپۆشن و 24% یشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كچه موسڵمانه‌كان ئه‌و جله له‌به‌ر بكه‌ن.
dengubas


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastt xosh bet kaka dldar gian
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش مامۆستا دڵدار گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته چه‌ند عونسرین سه‌رکه‌وتوو بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه