.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چوار وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیتاڵی له‌لایه‌ن ئه‌نته‌رمیلان به‌بێ بوونی ڕکابه‌ریکردنێکی سه‌خت له‌سه‌ر نازناوه‌که له‌لایه‌ن یانه‌کانی دیکه‌وه بووته هۆی ئه‌وه‌ی یاریه‌کانی خوله‌که وه‌کو ساڵانی پێش2006تام و چێژی نه‌ماوه‌و به‌شێکی زۆری بینه‌ری خۆی له‌ده‌ستداوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌واوی خوله ئه‌وروپیه‌کانی تر که‌چه‌ندین یانه ڕکابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌که ده‌که‌ن به‌نموونه جگه له‌خوله‌کانی ئیسپانی و ئینگلیزی له‌خوله‌کانی تریش ململانێ له‌سه‌ر نازناوه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێز ده‌کرێت و له‌دوو وه‌رزی ڕابردوودا ناسنامه‌ی پاڵه‌وان له‌یانه گه‌وره‌کان سه‌ندراوه‌ته‌وه و یانه‌ی بچووک نازناوه‌که‌یان به‌ده‌ستهێناوه به‌نموونه(ۆڵفسبۆرگ)بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا(ئه‌لکه‌مار)بۆ دووه‌م جار له‌مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی خولی هۆڵه‌ندی(بۆردۆ)دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی لیۆن له حه‌وت وه‌رزی ڕابردوو به‌سه‌ر نازناوه‌که‌دا وه‌رزی ڕابردوو توانی نازناوه‌که له‌ژێر چنگی ده‌ربهێنێت،له‌چوار وه‌رزی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی هه‌ر وه‌رزێکدا هه‌موو ئاماژه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بوون که نازناوی پاڵه‌وان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نته‌رمیلان یه‌کلابۆته‌وه،که‌ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر ئاستی خوله‌که و تام و چێژی یاریه‌کانی که‌متر کردبۆیه‌وه.
یاریزانان،خولی ئیتاڵی په‌سه‌ند ناکه‌ن!
(به‌رگری پۆڵاین و تۆکمه‌ی ئه‌و هێڵه،پاسی کورت،هێز و توانای جه‌سته‌ی،لێدانی سه‌ری به‌هێز،لێدانی به‌هێز له‌ده‌روه‌ی هێڵی سزا)دیارترین و به‌رچاوترین خاڵن که‌له خوله‌کانی دیکه‌ی جیاده‌کاته‌وه،له‌دوای 2006ـه‌وه که‌مترین یاریزانی بیانی و ئه‌ستێره ڕوو له‌خولی ئیتاڵی ده‌که‌ن که‌یه‌کێکی دیکه‌ی فاکته‌ره‌کانی دواکه‌تنی خولی ئیتاڵیه له‌سه‌ر ئاستی خوله به‌هێزه‌کان،چونکه که‌من ئه‌و یاریزانانه‌ی که‌توانیانه خۆیان له‌گه‌ڵ خولی ئیتاڵی بگونجێنن،که‌من ئه‌وانه‌ی توانیویان پارێزگاری له‌ئاستی خۆیان بکه‌ن دوای هاتن بۆ خولی ئیتاڵی،زۆرێک له‌یاریزانان ئێستا چونیان بۆ خوله‌کانی تری وه‌ک ئه‌ڵمانی و ئیسپانی و ئینگلیزی به‌باشتر ده‌زانن وه‌ک له چون بۆ خولی ئیتاڵی،له‌کاتێکدا ساڵانی پێش2006 ئاواتی هه‌ر یاریزانێک یاریکردن بوو له‌خولی ئیتاڵی پێچه‌وانه‌ی ئێستا که‌یاریزانان خۆیان دووره په‌رێز ده‌گرن له‌چون بۆ خولی ئیتاڵی،چونکه به‌هێزی و تۆکمه‌ی هێڵی به‌رگری واده‌کات خولی ئیتاڵی که‌مترین گۆڵی تێدا بکرێت وه که‌مترین یاریزانیش ده‌توانێت ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشان بدات و ناوبانگ په‌یدا بکات،هه‌روه‌ها که‌مترین یاریزان له‌توانایدا هه‌یه خۆی له‌گه‌ڵ سروشتی خولی ئیتاڵی بگونجێنێت.
ئه‌م وه‌رزه له‌دوای ڕۆشتنی(ڕیکاردۆ کاکا،زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ)بۆیانه‌کانی(ڕیاڵ مه‌درید،به‌رشه‌لۆنه) که‌له باشترین 10 یاریزانی جیهانن له‌ئێستادا،بووه هۆی نه‌مانی هیچ ئه‌ستێره‌یه‌کی ناودار له‌ئێستادا له‌و خوله‌دا(هه‌رچه‌نده چه‌ند یاریزانێک که‌له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن)و که‌مترین گرنگی به‌و خوله ده‌درێت له‌لایه‌ن میدیا جیهانیه‌کان و ڕاگه‌یه‌ندنه‌کاناوه،هه‌ر بۆیه ئه‌م وه‌رزه وه‌رزی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ یانه‌کانی دیکه به‌تایبه‌ت(یۆڤانتۆس،ئه‌یسی میلان)بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی پاڵه‌وان له‌ئه‌نته‌رمیلان و ئاشتکردنه‌وه‌ی بینه‌ر و میدیاکان له‌خۆیان.
خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان،خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر پێگه‌ی خولی ئیتاڵی
خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان،له وه‌رزی نوێ‌دا چاوه‌ڕێی زۆرترین ململانێی لێده‌کرێت له‌سه‌ر نازناوه‌که تایبه‌تر له‌لایه‌ن یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید(که‌چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی ناوداری کڕیوه)و به‌رشه‌لۆنه له‌ئیسپانیا و بایرن میونشن(که‌هه‌وڵ ده‌دات خۆی وه‌کو یه‌کێک له‌به‌هێزترین یانه‌کانی ئه‌وروپا بسه‌لمێنێت)و ۆڵفسبۆرگ(پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا)له‌لایه‌ک و یانه به‌هێز و ترسێنه‌ره‌کانی ئینگلته‌را که چێڵسی(به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌نچیلۆتی چاوه‌ڕوانی یه‌که‌م جامی یانه پاڵه‌وانه‌کانه) و مانجسته‌ر یونایتد(که‌ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێ به‌ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆش ئه‌وان له‌لوتکه‌دا ده‌مێننه‌وه)و لیڤه‌رپووڵ(که‌هه‌رده‌م خاوه‌نی ئاستێکی به‌هێز و نه‌گۆڕه له‌یانه پاڵه‌وانه‌کاندا)و ئه‌ڕسناڵ(که فینگه‌ر ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت پئێگه‌یاندن و پشت به‌ستن به یاریزانی لاو،ده‌توانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ساڵانی پێش2005)له‌لایه‌کی دیکه به‌هێزی و ململانێکردن له‌سه‌ر نازناوه‌که له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌وه ده‌رده‌خات،یانه ئیتاڵیه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی یانه‌ی یۆڤانتۆس (که‌زۆر به به‌هێزی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قۆرخ کردنی نازناوه‌کان)و ئه‌یسی میلان(که‌سه‌لماندوویه‌تی هه‌موو کات خاوه‌نی به‌هێزترین ئاسته له‌یانه پاڵه‌وانه‌کاندا)له‌گه‌ڵ یانه‌کانی ئه‌نته‌ر میلان(که ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن ئه‌وان ته‌نها له‌خولی ئیتاڵی دا به‌هێزنین)و فیۆرێنتینا(که ئه‌دریان موتۆ و ئه‌لبێرتۆ جێلاردینۆ ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن)ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن که‌خولی ئیتاڵی نه‌خۆش ده‌که‌وێت یان ئاستی داده‌به‌زێت به‌ڵام هه‌رگیز به‌ره‌و داڕووخان و له‌ناوچوون ناڕوات.
یۆڤانتۆس که‌له‌م وه‌رزه‌دا ڕابه‌رایه‌تی یانه ئیتاڵیه‌کان ده‌کات له‌یانه پاڵه‌وانه‌کادا زۆرترین چاوی له‌سه‌ره به‌وه‌ی پێکاته‌یه‌کی ئێجگار به‌هێزی بنیات ناوه یه‌کێکه له‌به‌هێزترین پاڵێوراوه‌کان بۆ گه‌شتن به‌قۆناغه‌کانی کۆتای و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که،هه‌روه‌ها یانه‌ی ئه‌یسی میلان که‌به‌وه ناسراوه هێنده‌ی شاره‌زای و ئه‌زموونی له‌یاریگا ئه‌وروپیه‌کاندا هه‌یه هێنده شاره‌زای له‌یاریگا ناوخۆیه‌کاندا نیه,هه‌رچه‌نده ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می یانه‌که‌ی(ڕیکاردۆ کاکا)ـی له‌ده‌ستداوه،به‌ڵام وه‌کو چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌وه هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌بێت له‌سه‌ر میلان له‌یانه پاڵه‌وانه‌کاندا!(به‌ڵام بۆ خولی ئیتاڵی ته‌واو پێچه‌وانه‌یه)له‌م وه‌رزه‌دا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لیساندرۆ نێستا(له‌پێکانه یه‌ک ساڵیه‌که‌ی)له‌هێڵی به‌رگری و ئه‌ندریا پیرلۆی مایسترۆ و ئه‌ندازیاری یانه‌که(که‌ئاستی به‌ره‌و باشبون ده‌ڕوات دوای پێکانه‌که‌ی وه‌رزی ڕابردوو)له‌گه‌ڵ گینارۆ گاتۆسۆ و ڕۆناڵدینهۆ(که‌یانه‌ی میلان زۆر پشتی پێده‌به‌ستێت)له‌هێڵی ناوه‌ند و ئه‌لیکسانده‌ر پاتۆ و مارکۆ بۆریللۆ(که‌وه‌رزی ڕابردوو به‌به‌رده‌وامی تووشی پێکان ده‌بوو)و کلاس یان هونتیلار(یاریزانی نوێی میلان)دوای وه‌رزێک دابڕان له‌خوله خۆشه‌ویسته‌که‌یان(خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان)ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن هه‌موو یانه ئیتاڵیه‌کان له‌لایه‌ک و میلان له‌لایه‌کی تر هێشتا هاوکێشه‌که به‌لای میلان‌دا هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه و هیچیان هێنده‌ی میلان سه‌نگیان له‌یانه پاڵه‌وانه‌کاندا نیه.یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان پاڵه‌وانی چوار وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیتاڵی که‌ئاستی له‌یانه پاڵه‌وانه‌کاندا له چوار وه‌رزی ڕابردوو ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامه‌کانی بوون له‌یانه پاڵه‌وانه‌کاندا ئه‌م وه‌رزه دوای هێنانی چه‌ند یاریزانێک هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه بسه‌لمێنێت که‌توانای ڕکابه‌ری کردنی یانه گه‌وره‌کانی هه‌یه له‌سه‌ر نازناوه‌که،له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆرێنتینا که‌ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت بگه‌نه قۆناغی 16 یانه‌ی ئه‌م وه‌زه به‌ته‌واوی چاوی له (ڕیکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ و مارکۆ مارکیۆنی)یه له‌هێڵی ناوه‌ند و هه‌روه‌ها(ئه‌لیساندرۆ گامبرینی و خوان مانوێل فارگاس)له‌هێڵی به‌رگری و دوانه‌ی ترسناکی هێڵی هێرشبه‌ر(ئه‌دریان موتۆ و ئه‌لبێرتۆ جێلاردینۆ) که‌بتوانن ئه‌و ئامانجه‌یان به‌دیبهێنن به‌تێپه‌ڕاندنی قۆناغی گرووپه‌کان.
ئایا خولی ئیتاڵی به‌ره‌و داڕمان یان گه‌ڕانه‌وه بۆ لوتکه‌ی خوله ئه‌وروپیه‌کان ده‌ڕوات؟ئایا یۆڤا و میلان ڕێگا ده‌ده‌ن ئه‌نته‌رمیلان هه‌مان سیناریۆی چوار وه‌رزی پێشوو دووباره بکاته‌وه؟ئایا به‌ڕۆشتنی (ڕیکاردۆ کاکا)و(زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ) ڕۆناڵدینهۆ و پاتۆ له‌میلان یاخود دییگۆ فارگاس و ئه‌لیساندرۆ دیلپیرۆ له‌یۆڤی و سامۆیل ئیتۆ و دیگۆ میللیتۆ له ئه‌نته‌ر میلان‌و فرانچیسکۆ تۆتی و دانێلی دی ڕۆسی له ڕۆما،ده‌توانن شوێنی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه پڕبکه‌نه‌وه؟ده‌توانن خولی ئیتاڵی له داڕمان و دابه‌زینی پێگه‌که‌ی بپارێزن؟له‌توانایاندا هه‌یه تام و چێژ بۆ خولی ئیتاڵی بگه‌ڕێننه‌وه وه‌کو ساڵانی پێش2006؟ئایا سێکوچکه‌ی زێڕینی خولی ئیتاڵی(یۆڤی،ئه‌نته‌ر،میلان)چیان بۆ بینه‌ر پێیه له‌م وه‌رزه‌ی یانه پاڵه‌وانه‌کاندا؟ده‌توانن ڕکابه‌ری بکه‌ن له‌سه‌ر نازناوه‌که؟ئه‌یسی میلان ده‌توانێت بیسه‌لمێنێت که‌وه‌کو هه‌میشه خاوه‌ن پێگه‌و سه‌نگ و قورسای تایبه‌ته له‌یانه پاڵه‌وانه‌کاندا؟ئه‌نته‌رمیلان له‌چوار وه‌رزی ڕابردوودا به‌شێکی زۆری سه‌رکه‌وتنه‌کانی بۆ(ئیبراهیمۆڤیچ)ده‌گه‌ڕێته‌وه،ئایا ده‌توانێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بسه‌لمێنێت؟یۆڤانتۆس تۆرینۆ که‌چاوی هه‌موو ئیتاڵیه‌کانی له‌سه‌ره،چی له‌هه‌گبه‌دایه؟ده‌یه‌وێت چ شتێک بڵێت؟گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕین؟فیۆرێنتینا ده‌توانێت قۆناغی یه‌که‌می یانه پاڵه‌وانه‌کان ببڕێت؟له‌خولی ئه‌وروپادا،ڕۆما ده‌توانێت بگاته دوا یاریه‌کان؟ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری دی له هزری چه‌ندین هه‌وادار و بینه‌ری به‌رده‌وامی خولی ئیتاڵی چه‌ندین لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ ده‌کرێت…به‌ڵام له‌کۆتای دا ته‌نها یه‌ک پرسیار و کرۆکی باسه‌که ده‌مێنێته‌وه،ئایا له‌وه‌رزی نوێ‌دا خولی ئیتاڵی به‌ره‌و داڕمان یاخود گه‌ڕانه‌وه بۆ لوتکه‌ی به‌هێزترین خولی جیهان خۆی ده‌بینێته‌وه…!؟
یانه‌کانی یاریگا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dast xosh bet ba brway mn xwly italy am sal zor bash dabet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتووبیت گوله‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
