.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






(سبه‌ی):
چنار یه‌كێك له خانمه ده‌نگ خۆشه‌كانی بواری گۆرانی و موزیكی كوردییه، له ئێستادا له ئاماده‌كارییه‌كانی سیدییهك كشایه‌وه و ئێستا كلیپی ئه‌و گۆرانییه‌ی كۆتا هێناوه كه تایبه‌ت به منداڵی وتوه و به‌نیازیشه ئه‌و به‌رهه‌مه به‌شێوه‌ی سنگڵ سێدی بڵاو بكاته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دواین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی گۆرانییه‌كه تایبه‌ت به‌منداڵه، به‌ڵام ئێستا دڵخۆشه به ئه‌نجامی كاره‌كه و هیوای خواست ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی جێی ره‌زامه‌ندی بینه‌ر و منداڵان بێت.
دوا كاری هونه‌ری گۆرانییه‌كه بۆ منداڵ به‌ناوی (بن‌و)ه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاری تۆماركردنی بۆ كرا‌و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا كاری كلیپكردنی هه‌مان به‌رهه‌می ئه‌نجامدا ئه‌ویش دوای ماندوبونێكی زۆر، به‌ڵام وێرای ئه‌و ماندوبونه زۆر هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كات له ئه‌نجام و چۆنیه‌تی كاره‌كه، چونكه له‌سه‌ره‌تا زۆر دودڵ بوه و ده‌ترسا له‌و كاره له‌ئاستی تموحی خۆی بۆ خزمه‌تی منداڵان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام ئێستا تا ئاستێكی باش له‌و به‌رهه‌مه رازیه و هیواداره بینه‌ری خۆشه‌ویست و منداڵه ئازیزهكانیش به‌دڵیان بێت". له لیدوانیكیدا بۆ سبه ی، چنار هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد له‌سه‌ره‌تاوه به‌نیازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی گۆرانی بوه بۆ منداڵان به‌ڵام لایه‌نی مادی رێگربوه بۆیه ته‌نها یه‌ك به‌رهه‌می له ئه‌لبومه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه.
وتیشی: من بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئهلبومێکم هه‌بو بۆ منداڵان و ماتریاڵهكانیشم ئاماده‌بون وه‌ك ئاواز و تێكست، به‌ڵام دواتر له‌و پرۆژه‌یه كشامه‌وه چونكه هه‌ستمكرد له‌روی مادییه‌وه قورس ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر شانم و هاوكاری پێویستیش بۆ كاری هونه‌ری نییه بۆیه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند بژار دیلان بڕیارماندا كار بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان بكه‌ین كه تێكست و ئاوازی خۆمه و موزیكی بژار دیلانه و كاری كلیپكردنیشی له‌لایه‌ن وه‌لید شارستێنه‌وه له‌وڵاتی سوید ئه‌نجامدراوه، هیواخوازیشم بتوام له‌داهاتو كار بۆ به‌رهه‌مه‌كانی تریش بكه‌م و پێشكه‌شی منداڵانی بكه‌م.
له‌باره‌ی كات و چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌رهه‌مه‌كه ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌یه و به‌نیازه به‌ڕێگای سنگڵ سێدی بڵاوی بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌رهه‌مه به‌ناوی (بن‌و)ه ئێستا ئاماده‌یه بۆ بڵاو كردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌مداوه به‌هیچ كه‌ناڵێك چونكه ده‌مه‌وێت كلیپه‌كه وه‌ك سنگڵ سیدی بڵاو بكه‌مه‌وه و هه‌ستیش ده‌كه‌م هێشتا كار به سیسته‌می سیگناڵ سیدی نه‌كراوه له‌كوردستان ئه‌گه‌ر بۆم بگونجێ به‌و شێوه‌یه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه نه‌شگونجا ئه‌وه بیر له ڕێگایه‌كی تر ده‌كه‌ینه‌وه.
sarchawa: sebiy
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه