❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سووده‌كانی ده‌ستنوێژ بۆ ته‌ندروستی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 09:37:40

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

سووده‌كانی ده‌ستنوێژ بۆ ته‌ندروستی

خوای گه‌وره‌ ده‌ستنوێژی له‌سه‌رمان واجبكردوه‌ وه‌كو مه‌رجێك بۆ نوێژ كه‌ده‌فه‌رموێ: يا أيها الذين آمنوا إذا قمتم إلى الصلاة فاغسلوا وجوهكم وأيديكم إلى المرافق وامسحوا برؤوسكم وأرجلكم إلى الكعبين بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌رله‌ نوێژكردن هه‌لده‌ستین به‌ شوشتنی ده‌سته‌كانمان و ده‌م وچاووهه‌ردوو پێیه‌كانمان به‌ ئاوێكی پاك،یان ئه‌وكاته‌ی كه‌ ماندوو ده‌بین به‌هۆی سه‌فه‌ر یان كاركردن ده‌ستنوێژ ده‌شۆین ،بێگوومان ده‌بێته‌ هۆی ئارامبوونی ده‌روونمان و چالاكبوونی جه‌سته‌مان،تاوه‌كو مرۆڤ ده‌گاته‌ ئاستێكی باش له‌ هۆشیاری و وبیری كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون بۆ نوێژ.

كاتێك ده‌ستنوێژ ده‌شۆین یان جه‌سته‌مان به‌ ئاوێكی سارد خاوێن ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وكات گۆراِنكاری زۆر له‌ جه‌سته‌ماندا ڕوو ده‌ده‌ن ،چونكه‌ ئاو له‌گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌ كانه‌ كه‌ جه‌سته‌ حه‌زی پێده‌كات وه‌ سێ له‌سه‌ر چواری پێكهاتووه‌ له‌ ئاو،هه‌روه‌ها جه‌سته‌ پێویستی به‌ ئاو هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فێنك بێته‌وه‌ كاتێك پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌شتا یان نۆهه‌تی فه‌هره‌نهایت،ئه‌ویش به‌هۆی به‌هه‌لم بوونی ئاوی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه‌،بۆیه‌ ده‌ستنوێژ ڕۆلێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ فێنك كردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دات بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی .له‌ هه‌موو ولاته‌كان ئه‌م نه‌ریته‌ باوه‌ به‌كردنی ئاو به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ خۆده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌وه‌ هۆش خۆی،وه‌هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ ئاویان به‌كارهێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان،خوای گه‌وره‌ فرمانی كرد به‌ئه‌یوب علیه‌ السلام بۆئه‌وه‌ی خۆی به‌ئاوی سارد بشوات وه‌ بیخواته‌وه‌بۆ ئه‌وی نه‌خۆشی نه‌مێنێ كه‌ پێی فه‌رموو: " اركچ برجلك هژا مغتسل بارد وشراب ". له‌مێژوودا ئه‌مه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر به‌ ئاوكراوه‌.هه‌روه‌ها چه‌ندین كتێب له‌م باره‌وه‌ نوسراوه‌ ده‌رباره‌ی سووده‌ پزیشكیه‌كانی خۆشوشتن به‌ ئاوی سارد.وه‌ده‌توانرێت ئاوی سارد بۆخۆپاراستن دژی نه‌خۆشیه‌كان به‌كاربهێنرێت، له‌ ئه‌وروپا چه‌ندین حه‌مامی گشتی دروستكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌ئاو.
هه‌ركاتێك ئاوی سارد بگاته‌ هه‌رشوێنێكی جه‌سته‌ی مرۆڤـــ ئه‌وا ده‌ماره‌كان گرژ ده‌بنه‌وه‌،وه‌له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خوێن ده‌ڕوات بۆ ئه‌م شوێنه‌ بۆ هاوسه‌نگ كردنی پله‌ی گه‌رمی.وه‌كاتێ ده‌ستنوێژده‌شۆین ئاوده‌گاته‌ ده‌م وچاو ده‌سته‌كان وپێیه‌كان وهه‌موو ئه‌م به‌شانه‌ی كه‌ ده‌شۆرێت.وه‌له‌كاتی سوڕی خوێن له‌ ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ غووده‌كانی ئاره‌ق هه‌موو پاشه‌ڕۆیه‌كانی ناو خوێن ده‌مژن وه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یان ده‌بات به‌هۆی كونی مووه‌كانه‌وه‌ بۆسه‌ر پێست، ئه‌م پاشماوانه‌ له‌گه‌ل ئاوی ده‌ستنوێژ تێكه‌ل ده‌بن و جه‌سته‌ له‌م پاشماوانه‌ پاك ده‌بێته‌وه‌ دوای ده‌ستنوێژ،به‌شێویه‌كی ئاسایی ئه‌م خاوێن كردنه‌وه‌یه‌ به‌هـۆی كاری گورچیله‌وه‌ ده‌بێت كه‌ شته‌ پیسه‌كان ده‌مژێت له‌ناو خوێندا وله‌رێگه‌ی میز فڕێیان ده‌دات،به‌هه‌مان شێوه‌ له‌رێگای ئاره‌قكردنه‌وه‌ ئه‌م پیساییانه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌و له‌سه‌رپێست ده‌نیشنه‌وه‌ تاوه‌كو ده‌شورێت،به‌لام به‌هۆی ده‌ستنوێژه‌وه‌ ئه‌و پیساییانه‌ ڕاده‌كێشرێن بۆ چه‌ند ئه‌ندامێكی دیاریكراو ئینجا به‌هۆی ئاوه‌وه‌ له‌سه‌ر پێست نامێنێت،كه‌واته‌ ده‌ستنوێژ كاری گورچیله‌ ئاسان ده‌كات به‌به‌رده‌وامی وتاڕادده‌یه‌ك له‌نه‌خۆشی گورچیله‌ ده‌پارێزێت.له‌هه‌مان كاتدا ده‌ستنوێژ گوناهه‌كانی مرۆڤــ لاده‌بات .

یه‌كێك له‌كاره‌ سه‌خته‌كان له‌سه‌ر دڵ گه‌یاندنی خوێنه‌ بۆ ده‌م وچاوو ده‌سته‌كان وپێیه‌كانه‌ چونكه‌ دوورن لێیه‌وه‌،ئینجا كاتێك ده‌ستنوێژ ده‌شۆین خوێن بۆئه‌م شوێنانه‌ ڕاده‌كێشرێت له‌به‌ر گۆڕانی هاوسه‌نگی گه‌رمی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئاوی سارده‌وه‌،بۆیه‌ ده‌ستنوێژ یارمه‌تی دڵیش ده‌دات له‌ كاره‌كه‌یداو وه‌باری سه‌رشانی سووك ده‌كات.به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ستنوێژ ده‌بێته‌ هۆی فێنكی وئارامی ده‌ماره‌كانی ده‌ست وپێ وهه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تر كه‌ ده‌شوورێن،له‌به‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌م ده‌مارانه‌ به‌ مێشكه‌وه‌ مرۆڤـ دوای ده‌ستنوێژ هه‌ست به‌چالاكی ده‌كات،وه‌تاڕادده‌یه‌ك له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی خه‌مۆكی وقه‌له‌ق ودله‌ڕاوكێ وهیتر كه‌مده‌كاته‌وه‌.جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی ده‌ستنوێژ باس بكه‌ین كه‌ ده‌فه‌رموێت له‌كاتی توڕه‌بووندا ده‌ستنوێژ بشۆن چونكه‌ ده‌روون ومێشك و جه‌سته‌ فێنك ده‌كاته‌وه‌ولێدانی دڵ هێور ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی توڕه‌بوون توند ده‌بێت هه‌روه‌ها توشبووان به‌نه‌خۆشی دڵ له‌ مه‌ترسی دل َ وه‌ستان ده‌پارێزێت له‌كاتی ترس و تووڕییدا.
كاتێك كه‌سێك ده‌بوورێته‌وه‌ به‌هۆی ئاو كردن به‌سه‌ریدا دێته‌وه‌ هۆش خۆی چونكه‌ ئه‌و ئاوه‌ واده‌كات خوێن بگاته‌ ئه‌و شوێنانه‌ وه‌ئه‌وانه‌ ی تووشی سه‌رسوڕان هاتوون به‌هۆی كه‌م خوێنی یان فشاری خوێن به‌ئاوپێداكردن چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له‌كاتی ده‌ستنوێژگرتندا كاتی چاووگوێ ولووت وزمان ته‌ڕ ده‌كرێت ئه‌وكات خوێن به‌توندی بۆده‌ماره‌ هه‌ستیاره‌كانی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌ڕوات وچالاكی ده‌كات،هه‌روه‌كو شوشتنی چاو به‌ئاوی خاوێن چاره‌سه‌رێكی باشه‌بۆ لابردنی تۆزوغوبارله‌سه‌ری،
هه‌وه‌كو به‌كارهێنانی په‌مۆی ته‌ركراو بۆسه‌ر نێوچه‌وانی ئه‌و كه‌سه‌ی تای گرتووه‌ بۆ دابه‌زاندنی تا گه‌رم به‌كار ده‌هێنر _ێت ، ئه‌وانه‌ی كه‌ كاری عه‌قلی زۆرگران ئه‌نجام ده‌ده‌ن خوێنێكی زۆر بۆ ناو مێشكیان ده‌ڕوات وه‌به‌گه‌رمی ده‌مێنێته‌وه‌ تیایدا ،به‌هۆی ده‌ستنوێژه‌وه‌ ئه‌وانه‌ هه‌ست به‌ ئارامی وهێوربوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن چونكه‌ ئاو مێشكیان فێنك ده‌كاته‌وه‌.ئه‌مه‌ش توانای ده‌ستنوێژ ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌توانێت بیری مرۆڤـ به‌ر له‌نوێژ هۆشیار بكاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ كه‌وا ده‌ست و قاچی مرۆڤ تووشی شكان بێت ،بۆیه‌ دكتۆره‌كان داننیان ناوه‌ به‌وه‌ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك به‌شوشتنی ئه‌ندامی بریندار به‌ ئاو به‌ر له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكرێت.هه‌رچی ده‌ستنوێژه‌ خاوێنی ده‌كاته‌وه‌وناهێلێت بۆگه‌ن ببێت ،هه‌روه‌ها ده‌سنتنوێژشوشتن به‌ر له‌ نووستن ده‌بێته‌هۆی خه‌وێكی ئارام وهێدی.لێكۆلینه‌وه‌ی زاناكانی ڕوسیا نیشانی داوه‌ كه‌وا شێلانی ده‌م وچاو كارێكی باشه‌ بۆ پاراستنی له‌ نه‌خۆشیه‌كانی پێست ،چونكه‌ ماسولكه‌وژێیه‌كانی ده‌موچاو له‌ پێست نزیكن وه‌ده‌توانرێت سوود له‌ شێلان وه‌ربگرن،هه‌روه‌كو لابردنی چرچ و ووشكایه‌تی به‌هۆی هاتنی خوێن به‌ناو پێستی ده‌موچاودا،به‌لكو سووده‌كه‌ی له‌ به‌كارهێنانی كرێمه‌كانی جوانكاری زیاتره‌،هه‌روه‌ها شێلانی پێلوی چاوله‌گه‌ل ده‌موچاوشوشتندا پالپشتێكی باشه‌ بۆلابردنی تۆزو غوبار ومیكرۆبه‌كانی چاو وباشتركردنی ئاستی بینین.به‌م شێوه‌یه‌ش ئاوله‌لووت وه‌ردان ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رێكی باش بۆ هه‌لامه‌ت وه‌كردنه‌وه‌ی كوونه‌كانی لووت وه‌له‌ناوبردنی هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌كو حه‌ساسی كه‌ به‌هۆ ی غوبارومیكرۆب وشتی ترپه‌یدا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌گ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌وا جه‌سته‌ كاتێك فێنك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وكات توانای هه‌رسكردن زیادتر ده‌بێت( Metabolic rate ) به‌ڕێژه‌ی حه‌وت له‌ سه‌د،ئه‌لێره‌دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) شایانی باسكردنه‌وه‌ كه‌ ڕێنماییمان ده‌كات بۆ ده‌ستنوێژشوشتن پێش وپاش نانخواردن،هه‌وره‌ها لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر مشك ده‌ریخستووه‌ كه‌وا فێنك بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاكبوونی ڕژێنی ده‌ڕه‌قی كه‌ئه‌ویش جه‌سته‌ ئارام ده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌كو له‌باری گه‌رمبووندا بێت.هه‌روه‌هالێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌وا پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ ڕادده‌ی دوو پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ كاتێ هه‌ستی ده‌وورووژێت به‌هۆی ترسان یان تووڕه‌بوون ئه‌ویش زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت،هه‌رچی ده‌ستنوێژه‌ یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ جێگیربوونی پله‌ی گه‌رمی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی له‌ 37 پله‌دا چونكه‌ توانای هه‌یه‌ بۆ فێنككردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی مرۆڤ چالاك ده‌كاته‌وه‌ به‌فێنك كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ، باشتره‌ له‌ قاوه‌وچایی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ كاتی بێ تاقه‌تی وبێ هۆشیدا،چونكه‌ ئه‌و دووانه‌ ده‌بنه‌ هۆی فراوان بوونی بۆڕی خوێن له‌به‌رهه‌بوونی كافایین ومادده‌ی كیمیایی تر تیایاندا.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی نزم ده‌بێته‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌م وده‌سته‌كان وقوڕگ وگوێیه‌كان كاتێك پێیه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ ده‌قه‌ له‌ناو ئاوی سارد داده‌نرێت،هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ترپه‌كانی دڵ،بێگوومان ئه‌م گۆڕانكاریه‌ به‌هۆی ده‌ستنوێژه‌وه‌ به‌خێراییه‌كی سه‌یرتر ڕووده‌دات به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئاو به‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی،هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ ده‌توانرێت پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رزبكرێته‌وه‌ له‌36 پله‌ بۆ 38 پله‌ی سه‌دی به‌ ده‌ستنوێژگرتن به‌ئاوی گه‌رم له‌ ڕۆژانی سه‌رمادا،هه‌روه‌ها خێرایی هه‌ناسه‌دان له‌ 12جار بۆ29 جار زیاد ده‌كات،ده‌توانین له‌م گۆڕانكاریه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌وا جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌خێرایی كاریگه‌ر ده‌بێت بده‌ستنوێژ ، ئینجا چ به‌هۆی ئاوی گه‌رمه‌وه‌ بێت له‌ڕۆژانی سه‌رما یان ئاوی سارد له‌ڕۆژانی گه‌رما،وه‌بۆماوه‌یه‌كی دوور شوێنه‌واری له‌سه‌رجه‌سته‌ ده‌مێنێت.
شه‌رعزانان پێیان باشه‌ كه‌ به‌ر له‌ ده‌ستنوێژ مرۆڤ میزبكات ،چونكه‌ ده‌ستكاری كردنی ئاوی سارد هانی ده‌دات بۆ چوون بۆ ئاوده‌ست ، هه‌روه‌ها تاره‌ت كردن به‌ئاوی سارد یه‌كێكه‌ له‌ سوونه‌ته‌كان له‌ ئیسلام و نه‌ریتی پێغه‌مبه‌ران بووه‌،چونكه‌ ئاوی سارد ده‌بێته‌ هۆی ڕوودانی هه‌ندێ گۆڕانكاری له‌ ئه‌ندامه‌كانی زاوزێدا چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ پڕیه‌تی له‌ بۆری خوێن،ئینجا به‌ركه‌وتنی ئاو به‌م شوێنه‌ جه‌سته‌ فێنك ده‌كاته‌وه‌وكاری دڵ و مێشك سووك ده‌كات،هه‌روه‌كو ده‌ستنوێژ ڕۆلێكی زۆری هه‌یه‌ له‌ پاراستنی جوانی مرۆڤ چونكه‌ پێستی مرۆڤ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تیشكی ژوور وه‌نه‌وشه‌یی وه‌به‌ر كه‌وتنی تیشكی ڕۆژ لۆچ دروست ده‌كات،ئینجا كاتێك به‌درێژایی شه‌وو ڕۆژ چه‌ندین جار به‌ئاو ده‌شورێت ئه‌وكات پێست له‌ووشكبوون وچرچ بوون ده‌پارێزێت،كۆمپانیاكانی دروست كردنی كرێمه‌كانی جوانكاری به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌وادی كیمیایی وه‌كو( Cosmetic Moistures ) هه‌ول ده‌ده‌ن چینه‌كانی ژێره‌وه‌ی پێست به‌ته‌ڕی بهێلنه‌وه‌ به‌لام شێلانی پێست به‌هۆی ئاوی سارد چه‌ندین جار له‌ ڕۆژێكدا ئه‌وه‌ باشترین ڕێگایه‌ بۆهێشتنه‌وه‌ی پێست به‌ته‌ڕی.

http://www.dangiislam.org/v/upload/zs00.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-27 09:44:51

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: سووده‌كانی ده‌ستنوێژ بۆ ته‌ندروستی

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-27 09:52:38

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: سووده‌كانی ده‌ستنوێژ بۆ ته‌ندروستی

dast xosh sarkawtuby kaka ahmad ,,,azizm sarchaway babatakat amazha  pe bka

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-27 13:09:51

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: سووده‌كانی ده‌ستنوێژ بۆ ته‌ندروستی

ده‌ست خۆش کاک ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن درێژ بیت ئه‌خوازم به‌رده‌وام بیت له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌ت.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-28 08:21:02

::زريان::
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: KuRdStaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-02
په‌یامه‌كان: 358
WindowsXPMSIE

Re: سووده‌كانی ده‌ستنوێژ بۆ ته‌ندروستی

ده‌ست خۆش کاک ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن درێژ بیت

Kurdzhin
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net