❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پلانه‌ نوێكه‌ی‌ فیرگسۆن له‌م وه‌رزه‌دا چۆن ده‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 13:55:47

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

پلانه‌ نوێكه‌ی‌ فیرگسۆن له‌م وه‌رزه‌دا چۆن ده‌بێت

هه‌رچه‌نده‌ ڕاوبۆچوونه‌كانی‌ هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یونایتد جیاوازن سه‌باره‌ت به‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی‌ كه‌كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی‌ پورتوگالی‌ پێشكه‌شی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌.به‌لاَم هه‌ندێ‌ له‌هانده‌رانی‌ یانه‌كه‌ نكۆڵی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ناوبارو ته‌نها یاریزانێك بووه‌ له‌یانه‌كه‌دا و وه‌ك هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ تر له‌یانه‌كه‌دا یاری‌ كردووه‌ و هیچ ئاستی‌ له‌یاریزانانی‌ تری‌ یانه‌كه‌ به‌رزتر نه‌بووه‌.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ ڕابردوودا توانی‌ سێ جار نازناوی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ بۆ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یونایتد به‌ده‌ست بهێنێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ئینگلته‌را به‌گشتی‌ و له‌شاری‌ مانچیسته‌ر به‌تایبه‌تی‌ بووه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی‌ به‌هێز له‌و وولاَته‌.
ڕۆناڵدۆ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و سێ ساڵه‌ی‌ یاریكردنیدا توانی‌ 66گۆڵ له‌خولی‌ نایابی‌  ئینگلیزی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا تۆماربكات. كه‌شه‌مه‌ش باشترین ژماره‌ی‌ گۆڵكردنه‌ ساباره‌ت به‌یاریزانێكی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاست و هێڵی‌ پێشه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌ش و هه‌وایه‌كدا هه‌لی‌ جیاوازی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ و له‌شاری‌ مانچیسته‌ر پێش ده‌ست پێكردنی‌ یاریه‌كانی‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر له‌خولی‌ پریمه‌رلیگ هه‌موو به‌شێوه‌یه‌ك باس له‌ئاستی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كه‌ن له‌دوای‌ ڕۆیشتنی‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدی‌ ئیسپانی‌.
به‌لاَم یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یوناتید هه‌میشه‌ سه‌لماندوویه‌تی‌ كه‌ده‌توانێت زۆر به‌باشی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ بارو دۆخه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكات به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ڕۆیشتنی‌ كوڕه‌ ئاڵتونیه‌كه‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
پاتریك ئیڤاری‌ یاریزانی‌ فه‌ره‌نسی‌ و به‌رگریكاری‌ یانه‌كه‌ له‌ووته‌یه‌كیدا بۆ ڕۆژنامه‌كانی‌  ئینگلته‌را ئاشكرای‌ كرد كه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر هانده‌رانی‌ هه‌موو یانه‌كه‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مانچیسته‌ری‌ دروست نه‌كردووه‌. به‌ڵكو مانچیسته‌ر یونایتد ئه‌و یاریزانه‌ گه‌یاندۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ئێستا ناوبراو تیایدا ده‌ژی‌.
له‌درێژه‌ی‌ ووته‌كانیدا ئیڤرا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ هیچ یاریزانێك له‌یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر خۆی‌ به‌ئه‌ستێره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ نه‌زانیوه‌ و نابێت ئه‌و یاریزانه‌ به‌ئه‌ستێره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ناوببرێت له‌كاتێكدا یانه‌كه‌ چه‌ندین یاریزانی‌ به‌توانا ڕابه‌رایه‌تی‌ ده‌كات. ناوبراو له‌كۆتا ووته‌شیدا دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌یانه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه‌دا به‌باشترین ئاستدا تێده‌په‌ڕێت و به‌ڕێوبه‌ری‌ هونه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ سێر ئه‌لێكس فیرگسۆن زۆر به‌باشی‌ كاربۆئه‌وه‌ ده‌كات كه‌یانه‌كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو كاره‌كانی‌ جێ به‌جێ‌ بكات.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ماوه‌ی‌ ئه‌و پێنج وه‌رزه‌ی‌ كه‌له‌یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد یاری‌ كردووه‌ بێگومان یارمه‌تیده‌رێكی‌ باش بووه‌ بۆ ڕیزی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ و وای‌ له‌یاریزانانی‌ تری‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ كه‌زۆر به‌ئازادی‌ به‌ره‌و هێرشبردن هه‌نگاو بنێن و زۆرترین ڕێژه‌ی‌ گۆڵ له‌یاریه‌كاندا تۆماربكه‌ن.
ئێستاش كریستیانۆ ناوی‌ له‌نێو یاریزانه‌ به‌تواناكانی‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یونایتد نوسراوه‌.   یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یونایتد له‌م وه‌رزه‌دا چه‌ندین بۆندی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ له‌گه‌ڵ یاریزاناندا ئیمزا كردووه‌. نموونه‌یان لویس ئه‌نتۆنیۆ ڤالینسیا و  مایكڵ ئۆین كه‌بێگومان ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێكی‌ به‌هێز بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌دا.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موومان یاریه‌كانی‌  جامی‌ قه‌ڵغانی‌ خێرخوازیمان سه‌یر كرد بۆ مان ئاشكرا بوو كه‌ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یونایتد سێر ئه‌لێكس فیرگسۆن پلانه‌كانی‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ گۆڕیوه‌ و ئێستا سێر به‌شێوازی‌ 4-4-2 یاری‌ ده‌كات و ده‌ست به‌رداری‌ پلانه‌كانی‌ پێشووی‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ بوون كه‌بریتی بوو له‌ 4-3-3.
به‌و شێوه‌یه‌ش پێده‌چێت  یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یونایتد به‌هه‌مان ئاستی‌  وه‌رزه‌كانی‌ ڕابردوو به‌شداری‌ له‌یاریه‌كانی‌  خولی‌ پریمه‌رلیگ بكات و بۆ جاری‌ چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك نازناوه‌كه‌ بۆ خۆی‌ ده‌سته‌ر به‌ر بكاتhttp://www.kurdsport.tv/Img/News/fergsoooooooooooooooonnnnnn.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net