❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 14:00:50

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.

دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید تاكه‌ ڕكابه‌ری‌ به‌هێزن له‌خولی‌ ئیسپانیدا و ئه‌م دوویانه‌یه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای‌ دروست بوونیانه‌وه‌ ڕكابه‌ریه‌كی‌ زۆر كه‌وتۆته‌ نێوان یاریزانان و ئیداره‌ی‌ ئه‌م دوویانه‌یه‌.
له‌یاری‌ تۆپی‌ پێدا ڕكابه‌ری‌ نێوان یانه‌كان تام و چێژی‌ تایبه‌ت ده‌دات به‌هانده‌ران چونكه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك ڕكابه‌ری‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ تردا هه‌بێت به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ له‌یاریه‌كانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌دا ئاماده‌باشی‌ بۆ ئه‌و یاریه‌ ده‌كات.
به‌لاَم له‌تازه‌ترین گۆڕانكاری‌ ئه‌وڕكابه‌ریانه‌دا ئێستا ڕۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌له‌وه‌رزی‌ ئه‌مساڵدا ڕكابه‌ری‌ هه‌ردوو یاریزانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ شابی‌ ئه‌لۆنسۆ له‌یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید و چاڤی‌ هێرناندز له‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر زیاتر ده‌بێت له‌ ڕكابه‌ری‌ نێوان ئه‌و دوویانه‌یه‌ی‌ كه‌یاری‌ بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌م دوویاریزانه‌ له‌یه‌ك شوێندا له‌ یانه‌كانیان یاری‌ ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها هه‌ردووكیان ئه‌و هه‌لاَنه‌ی‌ كه‌له‌یاریه‌كاندا ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن ڕاهێنانی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌لاَنه‌ دووباره‌ ناكه‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م دوویاریزانه‌ ئاستیان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت ، شابی‌ هێرناندز له‌ گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌دا و له‌میانه‌ی‌ یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌ورپادا تاكه‌ یاریزان بوو كه‌له‌یاریگاكه‌دا جوڵه‌ی‌ له‌هه‌موو یاریزانه‌كان زیاتر بوو.
هه‌روه‌ها له‌و یاریه‌دا ناوبراو هیچ تۆپێكی‌ له‌ده‌ست نه‌دا و له‌و یاریه‌دا تۆپێكی‌ له‌ پۆڵ سكۆڵزی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ریونایتد سه‌ند و یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ و توانیان له‌ڕێگه‌ی‌ لیۆنێل میسیه‌وه‌ گۆڵی‌ دووه‌می‌ یانه‌كه‌یان تۆماربكه‌ن.
چاڤی‌ هێرناندز ده‌یه‌وێت ببێته‌ گواردیۆلای‌ نوێ‌ ی‌ یانه‌كه‌ چونكه‌ به‌هه‌مان شێواز و  گڕوتینی‌ گواردیۆلاوه‌ به‌شداری‌ له‌یاریه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ فرانك ڕیكاردی‌  ڕاهێنه‌ری‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ی‌ ئه‌م یاریزانه‌ وه‌ك پێویست یاری‌ پێنه‌ده‌كرا و گرنگی‌ زۆری‌ پێنه‌ده‌درا له‌یاریه‌كانی‌ یانه‌كه‌یدا.
سه‌باره‌ت به‌ شابی‌ ئه‌لۆنسۆی‌ یاریزانی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵی‌ ئینگلیزی‌ ئه‌و تاكه‌ كه‌سی‌ ئه‌مین بوو له‌هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌كه‌ی‌ ڕافاێل بینیتز.
بێگومان له‌یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدی‌ ئیسپانیشدا ده‌بێته‌ یاریمه‌تیده‌رێكی‌ به‌هێز بۆ هه‌ریه‌ك له‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕیكاردۆ كاكا و كه‌ریم بنزیمه‌ له‌هێڵی‌ پێشه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌دا چونكه‌ ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌و سێ یاریزانه‌ له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ هاوسه‌نگی‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ ڕاده‌گرێت له‌یانه‌كه‌دا.
به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌لۆنسۆ شێوه‌ی‌ یاریكردنی‌ له‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جۆسیپ گواردیۆلا ده‌چێت، چونكه‌ گواردیۆلا كاتێك له‌ژێرسه‌رپه‌رشتی‌ یۆهان كرۆیف و لویس ڤان گال یاری‌ ده‌كرد ناوبراو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تۆپی‌ له‌قاچ نه‌ده‌بووه‌وه‌ و یاریزانێكی‌ به‌سوود بوو بۆ هێڵی‌ هێرشبردن و هێڵی‌ به‌رگری‌ یانه‌كه‌ی‌.  چاڤی‌ هێرناندز و شابی‌ ئه‌لۆنسۆ هه‌ركاتێك له‌پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌یان یان هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌شدارنابن بێگومان شوێنی‌ ئه‌و دوویاریزانه‌ له‌یانه‌كه‌ یان له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌دا دیاره‌.
ئه‌وه‌ی‌ جێ‌ ی‌ باسه‌ ئه‌م دوویاریزانه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا له‌یه‌ك شوێن یاری‌ ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یاندا یاری‌ ده‌كه‌ن.
هه‌ربۆیه‌ ئه‌م دوویاریزانه‌ زۆر له‌یه‌ك تێگه‌یشتوون و نهێنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیان.
به‌لاَم ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌ئه‌م دوویاریزانه‌ له‌دوویانه‌یه‌ی‌ ڕكابه‌ری‌ یه‌كتر یاری‌ كه‌ده‌ن و بێگومان ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ دۆستی‌ دوێنی‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ
http://www.kurdsport.tv/Img/News/alonsooooo-xabiiiiiiiiiiiii.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ahmad11 (2009-08-27 19:09:48)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-27 16:43:37

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.

ده‌ست خۆش به‌رێز بۆ دانانی بابه‌ته‌کانت به‌لام ئه‌وه‌ی تێبینیم کرد له‌ کاتی دانانی بابه‌ته‌کانت ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ناکه‌یت هیوادارم که‌ له بابه‌ته‌کاندا ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بکه‌ی له‌گه‌ل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-27 17:02:41

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.

ده‌ست خۆش بۆبابه‌ته‌که‌ت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-27 17:14:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-27 17:21:06

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

Re: دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.

dast xosh bet

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hawzhin 10 (2009-08-27 17:22:38)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-27 17:22:21

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

Re: دۆستی‌ دوێنێ‌ و دوژمنی‌ ئه‌مڕۆ.

زۆرسپاس بۆپه یامه کانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net