.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













بەسەرچوو
سەردەمى دابارینى گەڵاو
گەمەى گوڵ و چاوشارکێى خەیاڵ
بەسەرچوو
ئەندێشەکردنى چەندین شەوانى
شینى وەک دەریا
بەسەرچوو
سەردەمى ئەو دەروازانەى
کەلەبەردەمیا رۆحى کەشتیە چارۆکەدارەکان
بۆ هاتنى با
خەونیان بەشەپۆلەکانەوە دەبینى
بەسەرچوو
سەرگوزشتەى ئەو شمشێرانەى
بۆ خاترى بینینى خوێن
لەقووڵایى ماجەراکانى جەنگا دەخەوتن
ئێستا زەمەنى تێکشکانى خەونى ئەو کەشتیانەیە
کەرۆحى ماجەراپەرستى قەراسنەکان
لەخاڵێکى وەستاوى زەمەنا
بۆ زانینى قەدەرى ئەژدیهاکان خستیانە رێ
ئیدى تۆ ئەو ئەسپە نادۆزیتەوە
کەدوا میرى مەملەکەتى لەسەر گلا
هیچ رێگەیەک ناتباتەوە
بۆ سەر ئەو گۆمە نەبینراوەى
میناتۆرە حەرامکراوەکانى تێ فڕێدرا
هیچ دەلاقەیەک
ناڕوانێتە نێو ژوورە شووشەبەندەکەى میر
تابزانی چەند مێینەى سەیرتر
لەئاو و گوڵ
لەوێدا رامکرا
ئیدى ئەو کچە نابینیتەوە
کە بۆ بینینى رۆحى بیابان
دواى کاروانى ئەندێشە کەوت
یوسف عیزه‌دین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت کاک بێستون گیان بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه جوانه ته‌مه‌ن درێژ بیت هاوڕێ گیان.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







زۆر سوپاست ده‌که‌م به‌رێزم
ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه