❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژن ناسی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-25 06:26:37

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ژن ناسی

ژن ناسی

توێژه‌ری ده‌روونی

سامان سیوه‌یلی



گه‌وره‌ترین گرفت دووچاری ژن ده‌بێته‌وه‌ له‌ژیانی هاوسه‌ریدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌ پیاوه‌كه‌ی ژن ناس نه‌بێت، واته‌ له‌ڕووی سایكۆلۆژی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ نه‌ناسێت. ژن حه‌ز ده‌كات پیاوه‌كه‌ی بایه‌خی پێبدات، ڕۆمانسییه‌ت بنوێنێ به‌رامبه‌ری، پێكه‌وه‌ بگه‌ڕێن، ناو به‌ناو له‌ڕیستۆرانتێك نان بخۆن، ناو به‌ناو گه‌شتێك یان سه‌یرانێك بكه‌ن، بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی هاوه‌ڵی بكات له‌بازاڕ. وه‌لی پیاوی ژن نه‌ناس گوێ به‌م لایه‌نانه‌ نادات، به‌بیانووی په‌یداكردنی بژێوی ژیانه‌وه‌ زۆرینه‌ی كاته‌كانی بۆ كاركردن ته‌رخان ده‌كات، هه‌وڵی زۆركردنی سه‌روه‌ت و سامان ده‌دات. ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ وایده‌بینن كه‌ دابینكردنی خانوو و ته‌لار و باڵه‌خانه‌ یاخود ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز و كه‌لوپه‌لی جوان و به‌نرخی ناوماڵ هه‌موو شتێكه‌ بۆ ژن و چیدی پێداویستی ده‌روونییه‌كانی ژن ناخوێننه‌وه‌.

ئێمه‌ مانان هه‌ندێ جار له‌زاری ژنان خۆیانه‌وه‌ ده‌بیستین كه‌ بریا مێرده‌كه‌م نانی نه‌بوایه‌ به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی جوانی هه‌بووایه‌ له‌گه‌ڵمدا یاخود چی له‌ كۆشك و ته‌لار بكه‌م كه‌ پیاوه‌كه‌م نازم هه‌ڵناگرێت و ڕۆمانسی نییه‌ له‌گه‌ڵمدا. ئه‌و پیاوانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر ئالوده‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ده‌بن به‌شه‌و له‌ماڵه‌وه‌ به‌خۆیان بزانن یان نه‌زانن ژنه‌كانیان هه‌راسان ده‌كه‌ن به‌م ڕه‌فتارانه‌یان، یاخود له‌ئه‌نجامی زۆر كاركردن و زۆر سه‌فه‌ر كردن به‌مه‌به‌ستی كاركردن شه‌كه‌ت و ماندوو ده‌بن، كاتێك دێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ زوو ده‌خه‌ون و بۆ به‌یانی زوو له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕن، یان ته‌نها ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ته‌نها گرنگی به‌منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و ژنه‌كانیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ تێكرا ڕه‌وشێكی ده‌روونی وه‌ها بۆ ژنه‌كانیان ده‌خوڵقێنن كه‌ جگه‌ له‌نامۆبوون و تۆرانی ڕۆحی ژن هیچی لێبه‌رهه‌م نایه‌ت. ئه‌م ڕه‌وشه‌ ده‌روونییه‌ش هه‌ندێ جار هانده‌ر ده‌بێت بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌جیابوونه‌وه‌ یان ناپاكی هاوسه‌ری. سته‌مه‌ ئه‌گه‌ر پیاو نه‌زانێت كه‌ ژن پێش هه‌موو شتێك بوونه‌وه‌رێكی ڕۆمانسییه‌. ته‌نانه‌ت له‌په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كانی نێوان هاوسه‌رانیشدا فه‌رامۆشكردنی ئه‌م لایه‌نه‌ بۆ ژن مایه‌ی دروستبوونی ساردی سێكسییه‌، ئه‌گه‌رچی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌پیاوان خۆپه‌رستانه‌ مامه‌ڵه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی نه‌ له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ دروست مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن نه‌ له‌ڕووی سایكۆلۆژیشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، خۆیان له‌به‌رپرسیارێتی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م مامه‌ڵه‌ چه‌وتانه‌ ده‌دزنه‌وه‌ و هه‌میشه‌ ده‌رئه‌نجامه‌ ناله‌باره‌كان ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی ژن و به‌ سارد و وشك و بێ زه‌وق و تووڕه‌ تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن. هه‌ندێ جار درێژه‌ كێشانی ئه‌م ڕه‌وشه‌ نادروسته‌ خێزانییه‌ دۆزه‌خێك بۆ ژن ده‌خوڵقێنێت كه‌ جگه‌ له‌ سووتانی ڕۆح و تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی وه‌ك دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكێ و هیستیریا هیچی تری لێناكه‌وێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌مامۆستا كارامه‌كانی سه‌رده‌می زانكۆم له‌هه‌شتاكاندا كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوو له‌ده‌روونناسیدا و ماوه‌ی (30) ساڵ وانه‌بێژی زانكۆكانی عێراق بوو ڕۆژێكیان له‌ناو هۆڵی خوێندن دیالۆگێكی له‌نێوان كچان و كوڕانی دوا قۆناغی ده‌روونناسیدا وروژاند ده‌رباره‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی، ده‌رئه‌نجامی دیالۆگه‌كه‌ وته‌یه‌كی به‌به‌های دا به‌گوێی كوڕاندا و داوای لێكردین باش لێی تێبگه‌ین كه‌ كورت و پوخت وتی(مامه‌ڵه‌ كردنی ژن هونه‌ره‌، هه‌موو پیاوێك نایزانێت، هه‌روه‌كو چۆن هه‌موو كه‌سێك نازانێت و ناتوانێت ئامێرێكی مۆسیقا بژه‌نێت)، له‌ڕاستیدا ئه‌م وته‌یه‌ كتومت ئه‌وه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌گه‌زی نێر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بچێته‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌گه‌زی مێ بناسێت به‌تایبه‌تی لایه‌نی سۆزداری ڕه‌گه‌زی مێینه‌ كه‌ ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت له‌مامه‌ڵه‌كردنی ژیانی هاوسه‌ریدا.

ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری پیاوان به‌رله‌وه‌ی بچنه‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ وه‌ها ده‌زانن كه‌ كارامه‌ و لێزانن له‌مامه‌ڵه‌كردنی ژناندا، سوكرات وته‌نی نازانن كه‌ نازانن. بۆیه‌ ژن ناسی نه‌ك هه‌ر پێویسته‌ بۆ هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی نێر كه‌ ده‌چێته‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌، به‌ڵكو زامنی به‌خته‌وه‌ری خێزان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ئاژاوه‌ و گرفتی خێزانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و ته‌نانه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی ناپاكی هاوسه‌رییه‌.

له‌ كه‌لتوری ئێمه‌ی كورددا قۆناغی ده‌ستگیرانی ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌كوڕان زۆرترین نمایش ده‌كه‌ن و خۆیان ڕۆمانسیانه‌ پیشان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌رهێنده‌ كه‌وتنه‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ ئیدی ورده‌ ورده‌ ڕووه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و ژن وه‌ك نێچیرێك ته‌ماشا ده‌كه‌ن كه‌ته‌نها و ته‌نها بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌ سێكسییه‌كانیان خۆیان لێیان نزیك ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ترۆپكی خۆپه‌رستییه‌ له‌ژیانی هاوسه‌ریدا، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ بۆ ژن هه‌ر زوو ڕۆحی ده‌تۆرێنێت و هه‌ست به‌شكستی ده‌روونی ده‌كات.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-25 10:41:33

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: ژن ناسی

ده‌ست خۆش هانو گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگه‌ ڕاسته‌ ژیان هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ بژێوی  زۆر کار هه‌یه‌ که‌ گرنگه‌ ئه‌نجامی بده‌ی .. سه‌رکه‌وتوو بیت هانو گوڵ.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-28 08:10:13

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: ژن ناسی

zor supas gwly mn , waya qsakat rasta
dastt xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net