❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هێزی بیرکرنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-25 06:34:58

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

هێزی بیرکرنه‌وه‌

هێزی بیرکرنه‌وه‌

عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونییه‌کان/ سوید



بیرکردنه‌وه‌کانمان پێکهاتووه‌ له‌ شه‌پۆلی جوڵه‌ی موگناتیسی ئه‌له‌کترۆنی و وزه که‌ له‌کاتی بیرکردنه‌وه‌کانماندا ده‌ینیرین. هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کیشمان فرێکڤێنسێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. په‌پێی لێکۆلینه‌وه‌کان بیرکردنه‌وه‌کانمان ده‌گه‌ڕێن هه‌تا دڵنیا ده‌کرێنه‌وه له‌و شته‌ی که‌ له‌ناو ئامانجی بیرکردنه‌وه‌که‌دایه. مه‌به‌ست له‌ دڵنیا بوونه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ هه‌ست بکه‌یت یان وابزانیت که‌ تۆ که‌وتویته‌ته‌ ناو ئه‌و ڕوداوه‌ی که‌ بیرت لێکردوه‌ته‌وه. بۆ نمونه‌ تۆ ده‌ترسیت که‌ شتێك ڕووبدات، تۆ ئه‌و کاته‌ ده‌که‌ویته‌ ناو ئه‌و باره‌وه‌ وه‌ك ڕاستیه‌ك ئه‌گه‌رچی ته‌نها بیرکردنه‌وه‌یه.

که‌وتنه‌ناو ئه‌م بارانه‌وه‌ بۆ هه‌ر دوو جۆره‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی باش/ پۆزیتیڤ و خراپ/ نێگه‌تیڤه، به‌ڵام به‌زۆری بیرکردنه‌وه‌ خراپه فرێکڤێنسه‌ نزمه‌کانمانه‌ که‌ هه‌ستی وه‌ك دڵپیسی، حه‌سودی، توڕه‌بوون، په‌ست بوون، ناڕه‌زای و خۆبه‌ بێ نرخ سه‌یرکردنمان ده‌داتێ که ‌ئێمه پێویسته‌  به‌ئاگابین لێی.

هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانمان هێزێکی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و کار ده‌که‌نه‌ ‌سه‌ر ژیانمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانمان ده‌بێته‌ خولقێنه‌ری ئه‌و هه‌ستانه‌مان که‌ له‌ پاشاندا له‌‌ هه‌ڵسوکه‌وتو په‌یوه‌ندیه‌کنمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت گرنگی بده‌ین به‌و بیرکردنه‌وانه‌مان که‌ ئێمه‌ بیری لێده‌که‌ینه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوایدا ئێمه‌ خودی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان به‌ره‌نگاری ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه.

ئه‌و شێوه‌ی بیرکردنه‌وانه‌مان ده‌بێته‌ بڕیارده‌ری خودمان و نه‌خشه‌کێشی شته‌کانی ژیانمان که‌ چۆن بن و چۆن بین. ئه‌م جۆره‌ بۆچوون و بیرکردنه‌وانه‌ش هۆکاره‌که‌ی له‌ دایك و باوك، خوشك و برا، مامۆستا، هاوڕێ، کولتور و ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. بیرکردنه‌وه‌کان هێزی ده‌بێت به‌سه‌ر شێوه‌ی بۆچونه‌کانمان که‌ ژیان چۆن ببینین. ئه‌گه‌ر ماوه‌ بده‌ین به‌ بیرکردنه‌وه‌ کۆنه‌کانمان و ڕێگایان لێنه‌گرین کارێکی گه‌وره‌ ده‌که‌نه‌ سه‌ر گه‌شه‌کرن و به‌ئاگایمان. کاتێك که‌ تۆ ماوه‌ ده‌ده‌یت  بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ت و خۆناسینت ئه‌و کاته‌ تۆ زیاتر خۆشی و گه‌شه‌کردن له‌ خودی خۆت و بیرکردنه‌وه‌کانتا هه‌ست پێده‌که‌یت.

به‌ بیرکردنه‌وه‌کانمان، ویسته‌کانمان و ئامانجه‌ گه‌وره‌کانمان ده‌توانین گه‌شه‌کردنێکی باش  بۆ ژیانمان بخولقێنین. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت که‌ بیرکردنه‌وه‌ی باشمان هه‌بێت که‌ بۆ هه‌تاهه‌تایش بێت، وه‌ ده‌مانه‌وێت که‌ خۆشی بڵاوبکه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌می خه‌ڵکدا بین، ئاشتی و بیری نوێمان ده‌وێت له‌ ده‌وروبه‌رماندا و به‌رپرسیاری وه‌رده‌گرین و به‌گه‌وره‌یش له‌ شته‌کان ده‌ڕوانین.

هێزی بیرکردنه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ گه‌وره‌ترین شوێنی وزه بێت که‌ ئێمه‌ هه‌مانه. بیربکه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کان بیرکردنه‌وه‌کانیان ته‌نها به‌ باشی بوایه، چ ژیانێکی خۆشمان ده‌خولقاند!



که‌وابوو لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئێمه‌ ناتوانین گۆڕانکاری له‌ ده‌ره‌وه‌دا بکه‌ین ئه‌گه‌ر یه‌که‌مجار گۆڕانکاریه‌که‌ له‌ ناوه‌وه‌ی خۆماندا ڕوونه‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌س نیه‌ بتوانێت گۆڕانکاری له‌ ئێمه‌دا بکا‌ت، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ خۆمان به‌و کاره‌ هه‌ستین. که‌ ڕاهێنان بکه‌ین هه‌تا بیرکردنه‌وه‌کانمان بگۆڕین به‌ باشتر له‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌مانبووه. ئه‌مه‌ش به‌ په‌یوه‌ندی ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رماندا هه‌تا باشتر خۆمان بناسین، له‌هه‌مان کاتیشدا هاوکاری یه‌کتربین و ڕێگا پیشانی یه‌کتری بده‌ین.

هه‌روه‌ك مارکۆس ئاورێلیوس ده‌ڵێت: (ژیانمان به‌وشێوه‌یه‌ ده‌بێت‌ که‌ بیرکردنه‌وه‌کانمان ئه‌مان داتێ).

ئایا بیرکردنه‌وه‌ی خراپت هه‌یه‌ که‌ ژیانێکی بۆ خولقاندبیت که‌ تۆ خۆت نه‌ته‌وێ؟

تۆ ده‌توانیت ته‌کنیکه‌کانی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان به‌کاربهێنیت که‌ ده‌بێته‌ ڕێگا پیشانده‌رت بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ت تێکبشکێنیت، له‌ ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نوێوه‌ که ‌له‌کاتی خاوبوونه‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك ئه‌وه ‌وایه‌ که ڕێگای نوێ بۆ مێشکت دروست بکه‌یت که‌ بتگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ له‌وێدا تۆ هێزو تواناکانی بیرکردنه‌وه‌ت له‌‌ به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌کردندا بێت بۆ خودی خۆت و ده‌وروبه‌رت.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-25 10:36:12

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

ده‌ست خۆش هانو گیان هه‌ر وه‌ک ده‌ڵێن باش بیربکه‌وه‌ با ئه‌نجامه‌که‌ی باش بێت ، سه‌رکه‌وتوو گوڵه‌که‌م.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-28 08:12:49

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

supas gula jwan , rsta byrkrdnaway bash anjamakay bash abet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-28 08:28:11

::زريان::
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: KuRdStaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-02
په‌یامه‌كان: 358
WindowsXPMSIE

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

ده‌ست خۆش هانو گیان  سه‌رکه‌وتوو گوڵه‌که‌م.

Kurdzhin
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-28 09:02:06

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

ده‌س خۆش سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-09 06:45:09

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

zor swpastan akam hawreyan dasty ewash xosh bet bo payamakantan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-09 08:10:28

haremsarkawtw
خونچەی نوێ
شوێن: که رکوک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2010-02-24
په‌یامه‌كان: 132
WindowsVistaMSIE7

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

ده ست خۆش
سه رکه وتو بیت

Kurdzhin
http://www.kurdup.com/uploads/b85169c2fd.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-11 09:02:46

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

zor swpas barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-09-11 13:37:14

Zheer-m
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-17
دواترین سه‌ردان: 2010-09-15
په‌یامه‌كان: 422
WindowsXPMSIE

Re: هێزی بیرکرنه‌وه‌

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net