❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-22 19:09:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی


نوسینی / سادق هیدایه‌ت
داود ده‌نگى ئاسایى ئه‌و ژنه‌ى پىَ سه‌یربوو كه‌چۆن ئه‌وى بینیوه‌و هه‌راسان نه‌بوه‌؟. وه‌ك ئه‌وه‌ وابوو كه‌ دونیایان پێیدابێت. له‌پرسیاره‌كه‌یه‌وه‌ دیاربوو كه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵى بدوێت, به‌ڵام له‌م سات وكاته‌ى شه‌ودا لێره‌ چیده‌كرد؟ ئایا پاكداوێنه‌؟ له‌وانه‌یه‌ عاشق بێت! كێده‌زانێت!؟ هه‌رچۆنێكى بوو خۆى له‌ده‌ریادا و له‌گه‌ڵ خۆیدا ووتى هه‌رچیه‌ك ده‌بىَ باببێت. هه‌رنه‌بىَ هاوده‌مێكم دوَزیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكوو دڵى خۆیم پێده‌دات! وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ به‌سه‌ر زمانى خۆیدا زاڵ نه‌بىَ ووتى: ((خانم ئێوه‌ ته‌نیان؟, منیش ته‌نیام. هه‌یشه‌ ته‌نیام! له‌ته‌واوى ته‌مه‌نم ته‌نیا بوومه‌)).
هێشتا قسه‌كه‌ى ته‌واو نه‌كردبوو, ژنه‌كه‌ كه‌ چاویلكه‌یه‌كى له‌چاو كردبوو سه‌رله‌نوىَ رِووى تێكرد ووتى: ((ئه‌رىَ تۆ كێى! وامزانى هۆشه‌نگه‌ چونكه‌ هه‌ركاتێك كه‌ دێت ده‌یه‌وێت گاڵته‌م له‌گه‌ڵا بكات)).
داود له‌و قسه‌ى دوایى هیچ تێنه‌گه‌یشت وله‌مه‌به‌ستى ژنه‌كه‌ نه‌گه‌یشت. چاوه‌رِێش نه‌بوو كه‌ تێبگات. له‌مێژبوو كه‌ هیچ ژنێك له‌گه‌ڵى نه‌دوابوو, بینى كه‌ ئه‌م ژنه‌ جوانیشه‌. ئاره‌قه‌یه‌كى سارد به‌له‌شیدا هاتبوه‌ خوارىَ, به‌دژوارى ووتى:((نا خاتوون من هۆشه‌نگ نیمه‌. من ناوم داوده‌)).
ژنه‌كه‌ به‌پێكه‌نینه‌وه‌ وه‌ڵامى داوه‌:((من كه‌ ناتبێنم. چاوه‌كانم دێشن!, ئاها داود!..داود چه‌ماوه‌...ــ لێوه‌كانى گه‌سته‌وه‌ ــ ده‌مووت ئه‌م ده‌نگه‌ به‌گوێم نامۆ نیه‌. منیش زیبه‌نده‌م ده‌مناسى؟)).
زوڵفى لوول لوولى كه‌ لایه‌كى رِوخسارى پۆشاندبوو جولاوه‌, داود خاڵى رِه‌شى سه‌رلێوانى زیبه‌نده‌ى بینى كززه‌ى له‌ جه‌رگیه‌وه‌ هات, دڵۆپى ئاره‌قه‌ به‌نێو چاوانیه‌وه‌ هاته‌خوارىَ, سه‌یرى ده‌ورو به‌رى خۆى كرد كه‌سى لێنه‌بوو. ده‌نگى مه‌قامى ابوعه‌تا نزیك كه‌وتبۆوه‌, دڵى لێیده‌دا وه‌هاتوند لێیده‌دا كه‌ هه‌ناسه‌ى سووارببوو. به‌بىَئه‌وه‌ى كه‌ هیچشتێك بدركێنىَ به‌ده‌م له‌رزینه‌وه‌ له‌شوێنى خۆى هه‌ستاوه‌, هه‌نووسك گه‌رووى داگرتبوو گۆچانه‌كه‌ى هه‌ڵگرت به‌هه‌نگاوى توند به‌لار وخوارى به‌كوێدا هاتبوو به‌وێدا گه‌رِاوه‌و به‌ده‌نگى ناته‌واو له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یووت:((ئه‌مه‌ زیبه‌نده‌یه‌! منى نه‌ده‌دی...له‌وانه‌یه‌ هۆشه‌نگ ده‌سگیران یان مێردىبێت...كێده‌زانىَ؟نا...هه‌رگیز...ده‌بىَ به‌یه‌كجارى فه‌رامۆش بكرێت!...نا,نا من ئیتر ناتوانم...)).
خۆى گه‌یانده‌ لاى ئه‌و سه‌گه‌ى كه‌ له‌رِێگادا بینیبووى, دانیشت و توند سه‌رى به‌سینگى ده‌رپه‌رِیوى خۆى وه‌نا. به‌ڵام سه‌گه‌كه‌ مردبوو!

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-23 15:07:43

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

ده‌ست خۆش کاک سیروان سه‌رکه‌وتوو بیت.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-24 10:26:41

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

ده‌ست خۆشی بۆ تۆی به‌رێز هانا سویت بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم کاتت شاد به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-28 17:53:56

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

ئه‌م چیرۆكه‌ زۆر كاریگه‌ره‌
وابزانم پێش دوو ساڵه‌ ئه‌م چیرۆكه‌م خوێندۆته‌وه‌ به‌ كوردی و فارسیه‌كه‌ی
زۆر به‌ چیرۆكه‌كانی هیدایه‌ت سه‌رسامم و هه‌میشه‌ ده‌یانخوێنمه‌وه‌
زۆربه‌یانم خوێندۆته‌وه‌ جگه‌ له‌ به‌هێزترینیان بوف كور
جارێك دۆزیمه‌وه‌و داونلۆدم كرد دواتر ونم كرد
هاوڕێیه‌كم له‌ ئێرانیش ده‌ستی نه‌كه‌وتبوو له‌هه‌موو شوێن ناوێرن بیفرۆشن
به‌لێ پێویسته‌ هه‌موو چیرۆكه‌كانی به‌كوردی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری ئه‌بێت
وه‌رگێرانێكی جوانتان بۆی كردووه‌ سه‌ركه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-29 16:53:53

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

سلاو کاکه‌ دیاکۆ
به‌ دلنیایه‌وه‌ چیرۆکه‌کانی زۆربه‌یان کاریگه‌رن من زۆر له‌  چیرۆکه‌کانی سادق هیدایه‌تم لایه‌و دام ناون له‌ یانه‌ به‌لام ئه‌م چیرۆکه‌ی تۆ ده‌یلێی ئێستا له‌به‌رده‌ستم نیه‌ به‌س که‌ی ه‌ته‌ ده‌ستم به‌ چاوان بۆت ده‌نێرم مادام ئه‌وه‌نده‌ سه‌رسامی به‌ کاره‌کانی ئه‌م چیرۆک نوسه‌
دووباره‌ ده‌ست خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بیت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-29 18:56:08

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز
من جگه‌ له‌وه‌ چه‌ند چیرۆكێكی سادق هیدایه‌تیشم وه‌رگێڕاوه‌ پێش چه‌ند ساڵێكه‌
له‌گۆڤارێكیشا هه‌مووی بلاو بوونه‌ته‌وه‌ به‌لام ئێستا ئه‌و كاته‌م نیه‌
ئه‌م چیرۆك نووسه‌ كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوو چیرۆكی زۆر له‌ چیرۆك نووسانی گه‌وره‌ بخوێنمه‌وه‌
و چه‌ند چیرۆكێك بنووسم
ئه‌وانه‌ی كاری وه‌رگێڕان ئه‌كه‌ن له‌ چیرۆكا ئه‌بن به‌چیرۆك نووس ئه‌گه‌ر به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بۆ چیرۆك بیكه‌ن
چیرۆك دونیایه‌كی گه‌وره‌تره‌ له‌بواره‌كانیتر بۆ وتنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ناوترێن !
ببووره‌ ئه‌گه‌ر له‌بابه‌ت ده‌رچووم دووباره‌ سوپاس بۆ ئێوه‌ سه‌ركه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-08-29 20:41:01

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

دةستةكانت خؤش بيت كاك سيروان سةركةوتووبى بؤ تؤى بةريز

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-01 19:42:37

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی داود پشت کوڕ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستتان خۆش بێت سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net