.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سه‌ركه‌وتن له سه‌رده‌می زانیاریه‌كاندا
باشترین ئامراز بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له سه‌رده‌می زانیاریه‌كاندا . بریتیه له دروستكردنی پردی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیاندا . گفتوگۆ زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش له گه‌ڵ منداڵدا دروست ده‌كات بۆ لێك تێگه‌یشتن و تووێژ و گۆرینه‌وه‌ی زانیاری ، وه گفتوگۆ كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی كراوه‌یه له نێوان هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌دا ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته به هێزكردنی په‌یوه‌ندی خێزانی له لایه‌ك وگه‌شه‌ی كه‌سێتی منداڵ و توانای بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆرانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه له لایه‌كی تر . وه گفتوگۆ له گرنگترین به‌ها ئاكارییهكانه (القیم الاخلاقیه) له سه‌رده‌می زانست دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێویستی پێیه‌تی وه به پێ ی ووته‌ی بیرمه‌ندی ئه‌لمانی ” هابر ماس “ پره‌نسیپه‌كانی په‌روه‌رده‌ی تازه دایكان و باوكان ئاگادار ده‌كاته‌وه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به عه‌قڵێكی دوره‌په‌رێز و دابراو كه كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تڤی ده‌بێت له‌سه‌ر دوارۆژی منداڵه‌كانیان له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌روونی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی .كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان باوكان و دایكان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا له سایه‌ی عه‌قلێكی دورهپهرێزدا ده‌بێته دروستكردنی فراغێكی ده‌رونی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی .
بناغه‌ی په‌روه‌رده‌ی نوێ به تایبه‌تی له ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا :
- په‌ره‌بدرێت به رۆحی داهێنان و تازه‌گه‌ری له ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا .
- له ناخیاندا خۆشه‌ویستی زانستی و په‌رتووك و به‌رنامه‌ی ته‌كنیكی نوێ دروست بكرێت .
- هاندانیان بۆ پهیرهویكردنی نه‌ریتی خوێندنێكی چالاك ، به مه‌به‌ستی به ده‌ستهێنانی كات وه به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن .
-هاوكاریان بكرێت بۆ رێكخستنی كاتی سه‌عی كردنیان ، وه چاودێری جێبه‌جێ كردنی بكرێت .
- ئاماده‌كردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی زانستی له ناو ماڵه‌كه‌دا ، به هاندانی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه بۆ پهیرهویكردنی نه‌ریتی خوێندنه‌وه‌و توێژینه‌وه ، وه كه‌مكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ،
وه ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی ماڵه‌وه به په‌رتووكی زانستی و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری جۆراو جۆر .
- كار بكرێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان خێزان و قوتابخانه وه دیاریكردنی رێگه‌یه‌كی چالاك بۆ په‌یوه‌ندیكردن به به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و توێژه‌ری ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه‌كه‌وه ، بۆ ئاگادار بوون له هه‌موو ئه‌و بارودۆخه‌ی كه منداڵه‌كه تیایدا ده‌ژی له ناو قوتابخانه‌دا .
- هاندانی منداڵان بۆ ئاماده‌بوون له كۆر‌و سیمیناری زانستی و رۆشنبیری ، كه ده‌بێته په‌ره‌پێدانی خۆشه‌ویستی زانست له لایه‌ن وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنیان ده‌بات .
وه‌رگێڕانی: گێلاس عه‌بدوڵا
مامۆستای زانكۆ
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیانه‌که‌م...
بابه‌تێكى زۆر جوان و به‌سووده...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستی تۆشو ده‌ستی گێلاس خان‌یش خۆش بێت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ی گوڵیش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه