.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ پێشانگای وێنه‌گران و دیزاینه‌رانی پۆسته‌ری فیلمی هونه‌رمه‌ندانی كورد، له میانه‌ی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌ی 2ی فیلمی "ساواڵان" له شاری ئه‌رده‌وێڵ به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، پێشانگای كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی فۆتۆگرافی و دیزاینی پۆسته‌ری فیلمی كه به‌رهه‌می وێنه‌گران و هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه، له چوارچێوه‌ی 43 تابڵۆی وێنه‌ی فۆتۆگرافی و 12 تابڵۆی پوسته‌ری فیلم له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، له میانه‌ی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌ی 2ی فیلمی "ساواڵان" له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری "فه‌ده‌ك" له شاری ئه‌رده‌وێڵ نمایش كرا.
جێی ئاماژه پێدانه هونه‌رمه‌ندانی وێنه‌گر و دیزانه‌ری پۆسته‌ری فیلمی كوردستان كه له‌م پێشانگایه‌دا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كرا، بریتی بوون له: جه‌مشید فه‌رجوه‌ند فه‌ردا له شاری بیجار، لوقمان ره‌حیمی له شاری بۆكان، ئومید گه‌رشاسبی له شاری بیجار، ئه‌فشین فه‌تاحی له شاری سنه، سامان عه‌باسی له شاری سنه و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری لاوی مه‌ریوانی تۆفیق ئه‌مانی بۆ دیزاینی پۆسته‌ری كورته فیلمه چیرۆكی "لێره جاده‌كان بێ كۆتایین" This place the roads have not end.
نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌ی 2ی فیلمی "ساواڵان" كه له 4 به‌شی كورته فیلم، سیناریۆ، وێنه‌ی فۆتۆگرافی و پوسته‌ری فیلم و له چه‌ندین لقی "سه‌ربه‌ست"، "روانینێك به نیشتمانی جوانی ئێمه"، "ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی"، "نمایشی تایبه‌ت و لاوه‌كی"، "به دوای حه‌قیقه‌ت"، "سیناریۆ"، "تایبه‌ت به ده‌قی ئه‌ده‌بی له به‌ڵگه كۆنه‌كانی ئێران"، "وۆركشۆپی فێركاری"، "كۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه و شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه‌كان" و به‌شی "پوسته‌ر و دیزاینی وێنه‌ی فۆتۆگرافی و به‌رنامه‌دارێژراو" به ماوه‌ی سێ رۆژ له شاری ئه‌رده‌وێڵ به‌ڕًێوه‌چوو، كه سینه‌ماكارانی لاوی پارێزگای كوردستان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگ‌یان به‌ده‌ستهێنا.
SARCHAWA: PEYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه