❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکای به‌ڕازیلی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-28 23:04:13

beauty.dwnia
خونچەی نوێ
شوێن: silemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 117
WindowsXPMSIE

کاکای به‌ڕازیلی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3e37e7f4c0.gif

هه‌وادارانی وه‌رزش له‌ جیهان و به‌ تایبه‌ت تۆپی پێ، به‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی یارییه‌که‌ی نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتینن ده‌ڕوانن.
شه‌ممه‌ 5/8/2009 سه‌عات 3:30ی به‌ره‌به‌یان به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌ میانی جه‌وله‌ی پازده‌یه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مه‌ریکای لاتین بۆ مۆندیالی 2010، میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ده‌کات.
پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه‌ش به‌ڕازیل به‌ 27 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵاوتنه‌کانی گرتوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌رژه‌تین له‌ پله‌ی چوارمه‌دایه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 22 خاڵ.
ئه‌م یارییه‌ش گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ بۆ هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌، به‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌وه‌ی له‌ قۆناغی کۆتایی یارییه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه‌و له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌، که‌ مه‌ترسی سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌یه‌ بۆ دوایارییه‌کانی مۆندیال، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ره‌ له‌ به‌رده‌میدا، بۆ ئه‌وه‌ی بلیتی دوایارییه‌کانی مۆندیال ببڕێت.
له‌ هه‌مان کاتدا شکسته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی تانگۆ، ئه‌م یارییه‌ی هێنده‌ی تر گرنگ کردوه‌و به‌ بردنه‌وه‌شی له‌ رکابه‌ره‌ دێرینه‌که‌ی، له‌بیرکردنی شکسته‌ مێژوییه‌که‌یانه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا، که‌ به‌ ئه‌نجامی 6-1 له‌ هه‌مان بۆنه‌دا پێیدۆڕاند.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ راهێنه‌ری کارلۆس دۆنگا ده‌یه‌وێ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ئه‌رژه‌نتین خۆی بگه‌یه‌نێته‌ دوایارییه‌کانی مۆندیال و تۆڵه‌ی ساڵی 2006 بکه‌نه‌وه‌، که‌ ئه‌رژه‌نتین به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ به‌ڕازیل خۆپی گه‌یانده‌ دوایارییه‌کانی مۆندیالی ئه‌و ساڵه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش راهێنه‌ری هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌کانیان بۆ ئه‌و یارییه‌ ئاشکراکردوه‌و باشترین یاریزانانیان بانگکردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کی وه‌ک ریکێلمی، هیگواین، زاراتێ، ‌له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و رۆناڵدینهۆ له‌ به‌ڕازیل بێبه‌شن له‌و یارییه‌.

یاریزانانی بانگهێشتکراوی هه‌ردو هه‌ڵبژارده بۆ ئه‌و یارییه‌‌:

ئه‌رژه‌تین
گۆڵچی: خوان پابلۆ کاریزۆ (ریاڵ زه‌ره‌گۆزه‌)، ماریانۆ ئه‌ندوخار (كاتانیا)، سێرجیۆ رۆمیرۆ (ئه‌لکه‌مار).

هێڵی به‌رگری: خافێر زانێتی (ئینته‌رمیلان)، گابرێل هاینزه (مارسیلیا)، نیكۆلاس باریخا (ئیسپانیۆل)، نیكۆلاس بۆردیسۆ (ئینته‌رمیلان)، فابریسیۆ کۆلۆچینی (نیوكاسل).

هێڵی ناوه‌ڕاست: خافێر ماسکێرانۆ (لیڤه‌رپوڵ)، ماكسی رۆدریگێز (ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید)، جۆناس گۆته‌رێز (نیوكاسڵ)، خیسۆس داتولۆ (ناپۆلی)، فرناندۆ گاگو (ریاڵ مه‌درید).

هێڵی هێرشبردن: لیۆنێل میسی (به‌رشه‌لۆنه‌)، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ (ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید)، لیساندرۆ لۆپێز (لیۆن)، دێگۆ میلتۆ (ئینته‌رمیلان)، لافێتزی (ناپۆلی)، كارلۆس تیڤێز (مانچسته‌رسیتی).



به‌ڕازیل
گۆڵچی: خولیۆ سیزار (ئینته‌رمیلان)، ڤیکتۆر (گریمیۆ).

به‌رگری: مایكۆن (ئینته‌رمیلان)، دانێل ئه‌لڤێس (به‌رشه‌لۆنه‌)، ئه‌ندریه‌ سانتۆس (فه‌نارباخچه‌)، فلیپی لویس (دیپۆرتیڤۆ لاكورونیا)، لوسیۆ (ئینته‌رمیلان)، خوان (رۆما)، لویزاو (به‌نفیکا)، میراندا (ساوپاولۆ).

ناوه‌ڕاست: جیلبرتۆ سیلڤا (پاناسیناکۆس)، فلیپی میلۆ (یۆڤانتۆس)، جۆزویه‌ (فوڵفسبۆرگ)، لۆكاس (لیڤه‌رپوڵ)، رامیرێس (به‌نفیكا)، ئیلانۆ (گه‌ڵاته‌سه‌رای)، كاكا (ریاڵ مه‌درید).

هێرشبردن: خولیۆ باپتیستا (رۆما)، رۆبینهۆ (مانچسته‌رسیتی)، لویس فابیانۆ (سیڤیلییه‌)، نیلمار (ڤیاڕیاڵ)، ئه‌دریانۆ(فلامینگۆ).


ریکاردۆ کاکای به‌ڕازیلی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید خوازیاره‌ له‌ یاری دێربی میلانۆدا یانه‌که‌ی پێشوی بیباته‌وه‌.
شه‌ممه‌ی داهاتو له‌ میانی هه‌فته‌ی دوه‌می خولی ئیتاڵی، هه‌ردو یانه‌ی میلان و ئینته‌رمیلان له‌ یاریگای سانسیرۆ روبه‌ڕوی یه‌ک ده‌بنه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ کاکا له‌ لێدوانێکیدا بۆ راگه‌یاندنه‌کان وتی: "هه‌رچه‌نده‌ هاتومه‌ته‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ڵام به‌رده‌وام چاودێری هه‌واڵه‌کانی یانه‌ی میلان ده‌که‌م، ئه‌و یانه‌یه‌ وه‌کو ماڵم وابوه‌و هه‌مو ساته‌کانم خۆشه‌کانم له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم له‌ یاده‌".
کاکا وتیشی: "هیوادارم هاوڕێکانم له‌ تیمه‌که‌ی مۆرینهۆ ببه‌نه‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ش پێویستی هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت یانه‌ی ئینته‌ر که‌ یانه‌یه‌کی به‌هێزه‌، که‌ تیایدا رۆناڵدینهۆی هاوڕێم ده‌توانێتی خۆی بسه‌لمێنێت".
له‌ کۆتاییشدا کاکا ستایشی ئاستی یانه‌ی میلانی کرد، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌ نوێیه‌کانی به‌ راهێنه‌ری لیۆناردۆ.



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5a3a153e05.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن beauty.dwnia (2009-08-28 23:12:28)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/39b5c2f94a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-28 23:12:36

John Cena
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-09
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE

Re: کاکای به‌ڕازیلی

DaSt XoSh Be

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-67c9141d35.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-29 00:08:30

beauty.dwnia
خونچەی نوێ
شوێن: silemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 117
WindowsXPMSIE

Re: کاکای به‌ڕازیلی

سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-29 07:50:36

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: کاکای به‌ڕازیلی

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net