❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-29 02:07:46

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك

به‌شی یه‌كه‌م:

نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
ئازیزان جارێكی تر خوای گه‌وره ‌ده‌رفه‌تی پێبه‌خشین ‌كه‌بگه‌ینه‌وه ‌به‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی كۆشش وپڕكردنی توێشه‌به‌ره ‌به‌توێشووی ته‌قوا وخواناسین، مانگی به‌ره‌كه‌ت وسۆز ومیهره‌بانی، مانگی دابه‌زینی قورئان وئارامی دڵان .

له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌ومیهره‌بان هه‌ندێك له‌په‌ند وئامۆژگاریه‌كانی ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه ‌بخه‌ینه ‌ڕوو تاوه‌كو بتوانین زیاتر شاره‌زای نهێنی وحیكمه‌ته‌كانی ببین، نه‌وه‌ك هه‌روا به‌ساده‌یی وسه‌رپێی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌قازانج و سودێكه‌وه ‌خوا حافیزی لێ بكه‌ین .

یه‌كه‌م : گه‌وره‌ترین حیكمه‌ت وپه‌ند كه‌ئێمه‌ی باوه‌ڕدار له‌م مانگه‌پیرۆزه‌ی وه‌ربگرین، ئه‌وه‌تێبگه‌ین مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ته‌قوا وخواناسینه‌، نه‌ك مانگی خه‌و وئیسراحه‌ت وگه‌ده ‌تێر كردن بێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) { البقرة : ١٨٣ } واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ‌ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان فه‌رز وپێویست كراوه‌، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه‌ فه‌رز وپێویست كرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قوای خواتان هه‌بێت وخواناس وپارێزكاربن .

كه‌واته ‌گه‌وره‌ترین حیكمه‌ت له‌فه‌رزكردنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌یه ‌باوه‌ڕداران فێری ته‌قواو وخواناسین ببن لێوه‌ی، ته‌قواش وه‌ك زانایان وزاهیدانی ئومه‌تی ئیسلام پێناسه‌یان كردوه‌بریتی یه‌له‌: ( الخوف من الجلیل، والعمل بالتنزیل، والاستعداد لیوم الرحیل ) واته‌: ترسان له‌خوای گه‌وره‌و كاركردن به‌قورئانی پیرۆز وخۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌مردن یه‌خه‌مان پێ ده‌گرێت وده‌گه‌ڕێینه‌وه ‌به‌ر ده‌ستی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست .

هه‌ركه‌سێكیش به‌م تێگه‌شتنه‌وه ‌له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زاندا بژێت بێگومان ڕۆژووه‌كه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ وڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌كاروباره‌كانیدا، چونكه ‌باوه‌ڕدار هه‌میشه ‌خوای گه‌وره ‌به‌چاودێری خۆی ده‌زانێت .

دووه‌م :   مانگی ڕه‌مه‌زان قوتابخانه‌یه‌كه‌ باوه‌ڕداران فێری صه‌بر و‌ئارامگرتن ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌سپێده‌ی به‌یانیه‌وه ‌هه‌تا ڕۆژئاوا بوون له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌رچی خۆشی ومه‌لاذاتی دونیا هه‌یه‌، هه‌ر له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست خۆی تینو وبرسی ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌رون ونه‌فسی باوه‌ڕدار فێری صه‌بر وئارامگرتن وسه‌ركه‌وتن ده‌كات به‌سه‌ر نه‌هامه‌تی و نه‌بونیه‌كانی ژیاندا .

سێهه‌م : مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ته‌زكیه‌ی نه‌فس وپاك كردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روونه ‌له‌پیسی وژه‌نگی گوناهـ وتاوان ونزیك بوونه‌وه ‌له‌په‌روه‌ردگار، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سته ‌گه‌وره‌یه ‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت : " من لم يدعْ قولَ الزور والعمل به والجهل، فليس لله حاجة أن يدعَ طعامَهُ وشرابه " { رواه البخاري } واته‌: هه‌ر ڕۆژوه‌وانێك خۆی نه‌گرێته‌وه‌ له‌درۆ وبوهتان و كار وكرده‌وه ‌وقسه‌ی نابه‌جێ، ئه‌وه ‌خوای گه‌وره ‌هیچ پێویستی به‌وه‌نیه ‌ئه‌و كه‌سه‌واز له‌خواردن وخواردنه‌وه‌كه‌ی بهێنێت .

چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن (سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ـ به‌شی كوردی )

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-29 02:41:57

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك

ده‌ست و چاوت خۆش بێت islamhouse
بابه‌تێکی زۆر به‌سووده بوو
ته‌مه‌ن درێژ بیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-29 02:51:59

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك

ده‌ستت خۆش بێتی هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌ .

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net