❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رشه‌لۆنه‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ به‌ده‌ستهێنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-29 10:02:05

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

به‌رشه‌لۆنه‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ به‌ده‌ستهێنا

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ پاڵه‌وانی‌ جامی‌ یانه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا، به‌سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر یانه‌ی‌ شاختار دۆنیتسكی‌ ئۆكرانیی‌ پاڵه‌وانی‌ جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا به‌گۆڵێكی‌ بێبه‌رامبه‌ر، جامی‌ سوپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ به‌ده‌ستهێنا..


یارییه‌كه‌ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان یارییه‌كی‌ بێزاركه‌ر بوو، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ شاختار بۆ نێو یاریگای‌ خۆیان‌و یاریكردنیان به‌شێوازی‌ به‌رگریكارانه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆرگه‌وره‌ باڵاده‌ست بێت له‌نێو یاریگاو تۆپیش لای‌ خۆی‌ بهێڵێته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هیچ ده‌رفه‌تێكی‌ وا رێكنه‌كه‌وت كه‌ جێگه‌ی‌ باس كردن بێت.
له‌گێمی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كه‌داو 10 خوله‌ك پێش فیكه‌ی‌ كۆتایی‌، گواردیۆلا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی‌ له‌یاریگا هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌جێگه‌ی‌ ئه‌ودا یاریزانی‌ نوێی‌ یانه‌كه‌و به‌ره‌گه‌ز ئه‌رجه‌نتینی‌ (پیدرۆ رۆدریگز)ی‌ خسته‌ شوێنی‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هیچی‌ له‌ئه‌نجامه‌كه‌ نه‌گۆڕی‌‌و كاتی‌ یاسایی‌ یارییه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌بێ‌ گۆڵ‌ كۆتایی‌ پێهات.
له‌گێمی‌ زیادكراوی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كه‌دا لیۆنێل میسی‌ هێرشێكی‌ رێكخراوی‌ له‌گه‌ڵ‌ پیدرۆدا ده‌ست پێكردو له‌ئه‌نجامی‌ چه‌ند گۆڕینه‌وه‌یه‌كی‌ تۆپدا له‌گه‌ڵ‌ پیدرۆ، دواجار پیدرۆ توانی‌ تاكه‌ گۆڵی‌ یارییه‌كه‌و گۆڵی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌خوله‌كی‌ (115)دا تۆمار بكات.
به‌به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌م نازناوه‌، ئه‌مه‌ سێیه‌مین نازناوی‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یه‌ كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ده‌ستی‌ دێنێت.
http://www.cawder.org/uploads/barsha290809.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net