.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئارۆن لینۆنی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی كرده دیاری بۆ یانه‌كه‌ی، پاش ئه‌وه‌ی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌یانه‌ی وێستهامی برده‌وه‌و به‌مه‌ش تۆتنهام له‌لوتكه‌ی ریزبه‌ندی خولی ئینگلیزی‌دا پێگه‌ی خۆی قایم كرد..
یانه‌ی تۆتنهام له‌كۆی سێ هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رادا، هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی لوتكه‌ی ریزبه‌ندی گرتووه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی تۆتنهام له‌لایه‌ن یاریزانان (جێرماین دیڤۆ) له‌خوله‌كی(54)و (ئارۆن لینۆن) له‌خوله‌كی(79)دا تۆماركران‌و تاكه گۆڵه‌كه‌ی خاوه‌نی یاریگاو جه‌ماوه‌ریش له‌لایه‌ن یاریزان (لویس خیمینیز) له‌خوله‌كی(49)دا تۆماركرا.
چێڵسی به‌رده‌وامه لهپێشڕهوییهكانی
یانه‌ی چێڵسیش لای خۆیه‌وه به‌رده‌وامه له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌راهێنه‌رایه‌تی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه (كارلۆ ئانچیلۆتی)و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌ك دوو هه‌فته‌ی رابردوو سێ خاڵی تری خسته سه‌ر كۆی خاڵهكانیو به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ تۆتنهام له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیدا گیرسایه‌وه.
له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چێڵسی رووبه‌ڕووی یانه‌ی فولهام بووه‌وه‌و به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی كۆتایی پێهێنا، گۆڵه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان (دیدییه درۆگبا) له‌خوله‌كی(39)و (نیكۆلا ئه‌نێلكا) له‌خوله‌كی(76)دا تۆماركران.
بیرنلی قوربانییه‌كی تری خسته‌وه
پێده‌چێت یانه‌ی بیرنلی پاش 33 ساڵ دابڕانی له‌خولی نایابی یانه‌كانی ئینگلته‌را، له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ئه‌وه گه‌ڕابێته‌وه كه گه‌وره‌كان بكاته قوربانی، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌یه‌كی تری گه‌وره‌ی خولی ئینگلیزی (ئیڤه‌رتۆن) بووه قوربانی ئه‌م یانه‌یه‌و به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر هه‌ر سێ خاڵه‌كه‌ی له‌چنگ ده‌رهێنرا، كه‌وتنی ئیڤه‌رتۆن له‌م هه‌فته‌یه‌دا پاش كه‌وتنی مانچسته‌ر یونایتد دێت له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مان یانه له‌هه‌فته‌ی پێشووداو به‌هه‌مان ئه‌نجامیش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش ئه‌م وه‌رزه پێم وایه چێڵسی خولی پریمه‌رلیگ بباته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه