.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














باسی ته‌مه‌ن بو. یه‌کێ ئه‌یوت :"من هه‌ر باپیرم دیوه" ئه‌وی تر ده‌یگوت:"من بابی باپیریشم دیوه".
کوڕێکی گاڵته‌چی له کۆڕه‌که‌دا بو وتی:"جا ئه‌وه چییه؟ من دۆستێکم هه‌یه ده‌ڵێ من بابی بابی بابی باپیرم دیوه"
هه‌مو وتیان:"ئای له‌و درۆیه‌ی!! بێ و نه‌بێ دۆسته‌که‌ت درۆزنه"
ناوه‌الله، به‌ڕاستیه‌تی
ئه‌ی چۆن؟
چۆنی ناوێ، زمانی ده‌گیرێ!!
****************************
یه‌کێ له ژان کوکتۆی پرسی:" تۆ به‌هه‌شتت پێ خۆشتره یان جه‌هه‌ننه‌م؟"
وتی :" پرسارێکی گرانه، چونکو له هه‌ردوک شوێندا گه‌لێکم دۆست هه‌یه."
****************************
سه‌ر و به‌ری مردنی بو. وتی :" کوڕینه وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه به په‌له بچن له ناو شارا چی کۆنه‌و مۆنه هه‌یه بیهێنن و بیکه‌نه به‌رم بابه‌و جله کۆنانه‌وه بمرم!! وتیان :" ئه‌مه بۆچی؟" وتی :
" بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نکیر و مونکیر له قه‌بره‌که‌دا هاتنه سه‌رم، با وابزانێ من مردویێکی کۆنم و ئی تازه نیم."
****************************
ژن و مێردێک به‌زمیان ده‌بێ، ده‌ڕۆنه لای مه‌لا. دوای قسه‌و باسێکی زۆر ژن ده‌ڵێ به مه‌رجێک ده‌ڕۆمه‌وه لای، به‌ڵین بدات. کابراش ده‌ڵی به‌ڵێن ده‌ده‌م. ژن ده‌ڵێ وا نابێ زۆرت به‌ڵین داون، ده‌بێ به‌ڕاستی به‌ڵێن بده‌ی. کابرا ده‌ڵی باشه ده‌یده‌م . ژن ده‌ڵی نه. کابرا ده‌ڵی :
" وه‌الله له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا، گ.. ده‌خۆم کاری وا بکه‌مه‌وه".
مه‌لا ده‌ڵی : " هه‌سته ..باب ، له شوێنێکی دیکه گ..ه‌که‌ت بخۆ بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی من"!!!!!
****************************
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ:
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک."
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
****************************
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت."
****************************
له سه‌یرانێکی زانکۆ‌دا، کوڕ و کچێک ئه‌چنه په‌نا دارێکه‌وه و پاش که‌مێک گفتوگۆی دڵدارانه کوڕه‌که ده‌ست ده‌بات مه‌مکی کچه ده‌گرێت. کچه‌که‌ش به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ:
"هه‌تا هه‌زار ئه‌ژمێرم به‌ری نه‌ده‌ی هاوار ئه‌که‌م."
***************************
كابرايه‌كی که‌مده‌رامه‌ت قاچى ئه‌شكێت. ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێت:
"ده‌بێت قاچت له گه‌چ بگرم، ئه‌مه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێ ئه‌چێت."
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی ناکرێت به په‌نجا هه‌زار دینار بۆم له قوڕ بگریت؟"
****************************
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر. که سه‌ره‌ی دێت و ئه‌چێته ژووره‌وه دوکتۆر لێی ئه‌پرسێت:
"گرفتت چییه بۆچی هاتوویت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"دوکتۆر گیان، دوو هه‌فته‌یه به به‌رده‌وامی من هه‌موو شه‌وێک خه‌و به فوتبۆڵێنه‌وه ئه‌بینم."
دوکتۆریش پێی ئه‌ڵێت:
"بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت ببێت له‌و خه‌وه ئه‌بێت شه‌وێک نه‌خه‌ویت، جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌مشه‌و مه‌خه‌وه!"
کابراش ئه‌ڵێ:
"ناکرێت دوکتۆر ئه‌مشه‌و هه‌ر ئه‌بێت بخه‌وم."
دوکتۆریش ئه‌ڵێ:
"بۆ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"ئه‌مشه‌و یاری کۆتاییه."
****************************
خێزانێکی کرێچی ده‌ستکورت، پاره‌ی کرێی خانووه‌که‌یان نابێت و خاوهنماڵهکهشیان، حاجییه‌کی پیسکه‌یه و هه‌موو ڕۆژێک دێته سه‌ریان بۆ کرێ. ژنی کرێچییه‌که، ناچار هه‌ر ڕۆژه‌ی شوێنێکی ده‌رئه‌خات بۆ حاجی تا ڕۆژێکی تریش مۆڵه‌تیان بداتێ. پاش هه‌فته‌یه‌ک، حاجی پێی وایه کاتی ئه‌وه هاتووه له‌گه‌ڵ ژنی کرێچییهکهدا ڕابوێرێت، بۆیه هه‌ر زوو خۆی ئاماده ئه‌کات و به‌نه‌خوێنه‌که‌ی ئه‌کاته‌وه، ئه‌وجا له ده‌رگا ئه‌دات. له به‌دبه‌ختی حاجی، ئه‌مجاره‌یان مێردی ژنه‌که ده‌رگاکه ئه‌کاته‌وه حاجیش به شڵه‌ژاوییه‌وه ئه‌ڵێت:
"ئێستا کرێکه‌م ئه‌ده‌نێ یان میزتان پیا بکه‌م."
****************************
کاره‌باچییه‌ک خه‌ریکه سه‌ر ئه‌که‌وێته سه‌ر عه‌مودێکی کاره‌با، کابرایه‌ک پێی ئه‌ڵێ:
"سه‌رمه‌که‌وه ئه‌و ته‌لانه ڕووتن!"
کارهباچییهکهش ئه‌ڵێ:
"خه‌مت نه‌بێت، وه‌کو خوشکی خۆم ته‌ماشایان ئه‌که‌م."
****************************
له کوڕێکی ده‌ستگیراندار ئه‌پرسن:
"ده‌ستگیرانداری خۆشه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵڵا کوێی خۆش بێت، وه‌کو ئه‌وه وایه باوکت پاسکیلێکی تازه‌ت بۆ بکڕێت به‌ڵام نه‌یه‌ڵێت سواری بیت."
***************************
مامۆستای عه‌ره‌بی له خوێندکارێکی کچ ئه‌پرسێت
"هه‌وا نێره یان مێ؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"نێر."
مامۆستا ئه‌ڵێت
چۆن ئه‌زانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"چونكه زۆر جار ته‌نووره‌که‌م هه‌ڵ ئه‌داته‌وه."
***************************
ژن و مێردێک ماوایه‌کی زۆره شه‌ریان بوه و پێکه‌وه قسه‌ناکه‌ن.رۆژێک ژنه‌که له‌سه‌ر به‌رماڵ دوای نوێژ کردن ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ دوعاکردن و ئه‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ دڵی ئه‌وپیاوه‌م نه‌رم بکه‌یت بێت ئاشتم بکاته‌وه .پیاواکه‌ش گوێی له‌م دوعایه ئه‌بێت به‌پرتاو خۆی ئه‌کات به‌ژوره‌که‌داو ئه‌ڵێ که‌ک ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ خۆم ئه‌رۆم
****************************
مه‌لایه‌ک سواری یه‌کێک له فه‌قێکانی ئه‌بێت. فه‌قێ شکاتی لێ ئه‌کات و ئه‌گیرێت. ڕۆژی دادگایکردنه‌که‌ی، دادوه‌ر پێی ئه‌ڵێت
"مه‌لا تۆ پیاوی خودای، ئه‌مه‌ت چۆن کرد؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێت
"گه‌وره‌م زۆرم هه‌وڵدا بیخه‌مه مێشکییه‌وه، بێسوود بوو منیش له داخا خستمه قنگییه‌وه."
دادوه‌ر دیسانه‌وه ئه‌ڵێت
"مه‌لا تۆ باش ئه‌زانیت که ئه‌مه حه‌رامه، چۆن کردت؟"
مه‌لاش هه‌مان وه‌ڵامی پێشووی ئه‌داته‌وه.
دادوه‌ر بۆ جاری سێهه‌م پرسیاری لێ ئه‌کات و ئه‌ڵێت
"باشه تۆ ترسی خودات له دڵدا نه‌بوو، بۆ وات کرد؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێت
"ئه‌وه چییه جه‌نابی حاکم! تۆش ئه‌ڵێی شت ناچێته مێشکته‌وه؟"
****************************
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت
"به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!" کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت
"هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت
"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه
****************************
ڕۆژێکیان ژنێک له حه‌مام خۆی ئه‌شوات و گوێی لێیه یه‌کێک به پرتاو له ده‌رگا ئه‌دات و هاوار ئه‌کات
"ئه‌و ده‌رگایه بکه‌نه‌وه منم، کوێره‌ی دراوسێتانم
ژنه‌که‌ش که ئه‌زانێت کوێره‌یه له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ: پێویست به خۆپۆشته‌کردنه‌وه ناکات و هه‌ر به ڕووتی ئه‌چێت خۆی ئه‌داته پاڵ ده‌رگاکه و ده‌رگاکه ئه‌کاته‌وه و فه‌رموو له کوێره ئه‌کات بێته ژووره‌وه. کوێره‌ش خۆی و سینییه‌که‌ی سه‌رده‌ستی دێته ژووره‌وه و ئه‌ڵێ
"فه‌رموو شیرینی هه‌ڵگره چاوه‌کانم چاکبونه‌ته‌وه
****************************
مناڵێک له‌گه‌ڵ باپیریدا له‌ناو چیمه‌نی ماڵه‌وه‌دا یاری ئه‌کات، له‌وکاته‌دا کرمێک له کونێک له چیمه‌نه‌که‌دا دێته ده‌ره‌وه، مناڵه‌که ئه‌ڵێت
"باپیره چه‌ندم ئه‌ده‌یتێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کرمه بخه‌مه‌وه ناو کونه‌که؟
ئه‌ویش، که پێی وا نییه منداڵه‌که ئه‌توانێت ئه‌و کاره بکات، ئه‌ڵێت
"1000 دینار." مناڵه‌که به په‌له ئه‌چێت جێڵ ئه‌هێنێ و له کرمه‌که‌ی ئه‌دات تا ڕه‌ق ئه‌بێت و پاشان ئه‌یکاته‌وه به کونه‌که‌ی خۆیدا.
باپیره ئه‌حه‌په‌سێ و لێی ئه‌پرسێ
"چۆن ئه‌و کاره‌ت کرد؟" مناڵه‌که‌ش باسی جێڵه‌که‌ی بۆ ئه‌کات و باپیره‌ش پاره‌که‌ی ئه‌داتێ و ئه‌ڵێت
"به‌قوربان بۆ خۆت له‌ناو ئه‌م چیمه‌نه‌دا یاری بکه ئێستا دێمه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ک باپیره دێته‌وه و 1000 دیناری تر ئه‌دات به مناڵه‌که. مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"باپیره گیان 1000 دیناره‌که‌ت دامێ.
باپیره‌ش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت
"ئه‌م هه‌زاره‌یان هی نه‌نکته
****************************
ژن: "پیاوه‌كه له دوای من ژن ئه‌هێنیته‌وه
پیاو: "ئه‌ی بۆ نا! دنیا هه‌ر وا بووه و چاو‌ڕێی چی بکه‌م
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه چه‌ند بێوه‌فای، ده یا خوا پێش من بمریت
پیاو: "گاڵته‌م كرد، تۆبه! جارێكی تر من و ژنهێنان
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه بۆ من ئه‌وه‌نده خراپم كه ئیتر ژن نه‌هێنیته‌وه؟
پیاو: "ئه‌ی قوڕی كوێ بكه‌م به‌سه‌رما و چی بكه‌م
****************************
ڕۆژی قیامه‌ته، خه‌ڵک له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ موحاسه‌به پیاوێک له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌پرسێ:
"کاکه تۆ بۆ مردی؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا من له خۆشی‌دا مردم." پیاوی یه‌که‌م ئه‌پرسێته‌وه:
"کاکه چۆن خه‌ڵک له خۆشی‌دا ئه‌مرێ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"کاکه، من ژنێکم هه‌بوو خه‌ڵکی بێ‌ویژدان ئه‌یان وت که گوایه داوێنپیسه. ڕۆژێک پێیان وتم که ژنه‌که‌م دۆسته‌که‌ی لایه ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ماڵه‌وه به چاوی خۆم ئه‌یبینم. منیش به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه بینیم ژنه‌که‌م نوستبوو. ژێر سیسه م گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، ناو که‌نتۆر گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، موبه‌ق که‌سی لێ نه‌بوو، ژێرزه‌مین که‌سی لێ نه‌بوو منیش له خۆشی‌دا مردم."
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده‌ک خوا بتگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رگای فرێزه‌ره‌که‌ت بکردایه‌ته‌وه نه تۆ له‌خۆشیدا ئه‌مردی و نه منیش ڕه‌ق ئه‌بوومه‌وه
****************************
کچ".دایکه شووتاڵه یان شیرینه؟..... دایکی له‌دڵی خۆ‌یا ووتی :ئه‌گه‌ر بڵێم شیرینه ئه‌ڵێ منیش شوودهکم ئگه‌ر بشڵێم تاڵه شوو ناکات......دایک :وه‌ڵا ترشه .......کچ:وه‌ی دایه گیان بۆیه ههرکهباسی ده‌کرێ ده‌مم ئاوده‌کات بۆی......
*****************************
پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا کردی به‌شه‌ڕ بڕیاریدا که خۆی بکوژێت....بڕێک نانی برد له‌گه‌ڵ خۆیدا چوو بۆ سکه‌ی قیتارێک له‌وێ دانیشت......کابرایه‌ک له‌ولاوه په‌یدا بوو پێی ووت ئه‌رێ پرسیارێک ؟....ووتی فه‌رموو.....ئه‌وه زه‌حمه‌ت نه‌بێ بۆ لێره دانیشتووی .....پیاوه‌ش ووتی هاتووم که خۆم بکوژم ....کابرا ئه‌ی ئه‌و نانهت بۆ چیه ؟.....پیاوه‌ش ووتی:.. ووتم نه‌وه‌ک قیتاره‌که تا سبه‌ی نه‌یه‌ت ..خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ت ئه‌وا له‌برسا ندا ده‌مرم...
****************************
کابرایه‌ک ده‌چێت بۆدووکانێک ده‌ڵێت کاکه جوێزانێکم به‌رێ ..خاوه‌ن دوکانه‌که ...ئه‌ڵێ سه‌فه‌ری بێت ..کابرا نه‌وه‌ڵا لێره ئه‌ی خۆم
***************************
ڕێویه‌ک کۆترێکی گرت..کۆتره‌که وتی بزانم چارێکی خۆم ناکم ....لهڕێویهکهی پرسی...: مام ڕێوی پێ قه‌وی تۆ خه‌ڵکی کوێیت ....؟..ووتی ..بانهییم..له‌گه‌ڵ وتی بانه‌و کۆتر له‌دمی به‌ره‌ڵا بوو فڕی .... پاشان ڕێوی دانی ڕیج ده‌کرده‌وه ووتی :..ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌ستم ئه‌که‌ویت شه‌رتبێ بڵێم شارباژێریم
***************************
پیاوێك ژنێكی لاڵی ده‌بێت، ڕۆژێك ژنه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زێك بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم. مێرده‌كه‌یشی ناهێڵێت بچێت، ژنه‌كه‌ش توڕه‌ده‌بێت و به‌خه‌تێكی گه‌وره ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم، مێرده‌كه‌یشی ده‌ڵێت باشه، بۆ ده‌قیژێنیت.
****************************
ژنێک لهسهرهگدا به‌مناڵه‌کانی ئه‌ڵێت ئه‌وا من ئه‌مرم به‌ڵام کێ منی خۆشئه‌وێت لای دراوسێ کان بڵێن دایکمان به‌نه‌خۆشی (ئایدز)مرد .......مناڵه‌كان..دایه‌گیان..بۆچی؟... دایکیان ده‌ڵێت.کوڕه‌کانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س شوو به باوکتان نه‌کات تا بڵێن ئه‌ویش تووشبووه
له لا يه ن :دانا كورد
Bito_mmm@yahoo.con
****************************
جارێك به‌رپرسێك ده‌چێته چێشتخانه‌یه‌كه‌وه بۆ نانخواردن، ئوتومبیلی به‌رپرسه‌كه یه‌كێك له شاگرده‌كان ده‌كات به‌ژێره‌وه و ده‌یكوژێت. بهبهپرسهكه ده‌ڵێن قوربان یه‌كێك له ئوتومبیلهكانت شاگرده‌كه‌ی كوشتووه. ئه‌ویش ده‌ڵێت موشكیله نییه ئه‌ویش بخه‌نه سه‌ر حسابه‌كه.
**************************
دوو کوڕ یه‌کێکیان کهڕوڵالئهبێت حه‌ز لهدووکچ ئه‌که‌ن نازانن چۆن پێیان بڵێن ..ناچار ئه‌بن فێڵێک بکه‌ن..ئه‌چنه سه‌ر ڕێگاکه‌یان کوڕهڵاڵهکه به ویتر ئه‌ڵێ من ئهچــمه سه ر ئه‌وبینایه به‌ردێک ئه‌خه‌مه خوارێ تۆ پێی بلێ خۆت لایه ...کچه‌که ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌ویش به‌رده‌که ئه‌خاته خواره‌وه ئه‌ویش پێی ئه‌ڵی خۆت لایه کچه‌که حه‌زی لێ ئه‌کات .....به‌ڵام کوڕه ڵاڵه‌که ئه‌ڵێ سه‌ره‌ی منه کوڕه‌که‌ی تر ئه‌چێته سه‌ر بیناکه ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ویش ده‌ر ئه‌که‌وێت کوڕه‌که له‌سه‌ره‌وه به‌رده ئه‌خاته خواره‌وه کوڕهڵاڵهکه بهکچهکهئهڵێ خخخخخخخخخووووووووووشکی گا فریانه‌که‌وێت پێی بڵێ خۆت لایه
**************************
کابرایه‌کی سه‌ر ڕووتاوه بۆ ڕوواندنه‌وه‌ی قژی چووه ئێران قژی ڕووانده‌وه له کاتی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر حدود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به قاچاخ هاتبوو گیرا سه‌ریان سفر کرده‌وه و ناردیانه‌وه..ئه‌وه‌نده پرچه‌ی هه‌شیبوو نه‌یما...


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ههههههههههههه سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh bet
har sarkawtw bit azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش به‌رێزم
به‌راستی نوكته‌كان زۆر خۆشن
هیوای سه‌ركه‌وتن وته‌مه‌ن درێژی بۆتووی به‌رێز
ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس به ريز كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه