.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ڕافائێل بێنیتێز خۆشحاڵی خۆی ده‌ڕبڕی به كاردانه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی دوای ئه‌وه‌ی توانیان له یارییه‌كی گراندا له یانه‌ی بۆڵتۆن واندێرز ببه‌نه‌وه له‌سه‌ر یاریگای ڕیبووك ستادیۆم،،،لیڤه‌رپوول دووجار گه‌ڕایه‌وه كه‌شی یارییه‌كه وه له كۆتاییدا توانی به ئه‌نجامی 3-2 یارییه‌كه بباته‌وه وه گۆڵهكان له ڕێگه‌ی یاریزانان گلێن جۆنسۆن و فێرناندۆ تۆرێس و ستیڤن جێرارد تۆمار كران وه له دوایی یارییه‌كه ڕاهێنه‌ر بێنیتێز بۆ ڕۆژنامه‌وانان دوا له پرێس كۆنفرانسێكدا و ووتی،،،”ئه‌مڕۆ هه‌موو یاریزانان ده‌یانویست ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن وه ئه‌وان باش ده‌زانن كه‌وا پێویستیمان به باشتر بوون هه‌یه وه هه‌ر له خووله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزانان سوور بوون له‌سه‌ر به ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه وه ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه كه به‌م جۆره بیره ده‌ست به یارییه‌كه بكه‌یت وه من زۆر دڵخۆشم به كاردانه‌وه‌ی یاریزانان وه پێم وایه كه‌وا له‌م یارییه ئه‌وان ده‌رخست كه‌وا خاوه‌ن یاریزانی زۆر باشین وه ئه‌گه‌ر ئێمه به ئاستی سروشتی خۆمان یاری بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانین له هه‌ر یانه‌یه‌ك ببه‌ینه‌وه،،ئێمه پلانێكمان هه‌بوو بۆ یارییه‌كه ده‌مانویست كۆنترۆلی تۆپ بكه‌ین وه پارێزگاری له‌سه‌ر بكه‌ین وه یارییه‌كی زۆر گران بوو بۆ ئێمه چونكه دوو جار له‌سه‌ر ئێمه بوو بگه‌ڕێینه‌وه نێو یارییه‌كه وه ئه‌نجام بگۆڕین به‌ڵام كه‌سایه‌تی خۆمان دیار خست وه ده‌بێت له هه‌ندێك شت خۆمان باشتر لێ بكه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی باش بێت سه‌ركه‌تنمان به ده‌ست هێنا وه ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك بۆ یاری داهاتوو خۆمان ئاماده بكه‌ین،،،وه كاتێك یاریمان 11 یاریزان به‌رامبه‌ر 11 یاریزان ـیش ده‌كرد كۆنترۆلی تۆپ زیاتر لای ئێمه بوو وه كاتێك ئه‌وان یاریزانیان ده‌كرا به كارتی سوور ئه‌وا شته‌كه ئاسانتر بوو ئێمه وه پارێزگاریمان له ئاستی خۆمان كرد وه له‌وه‌رزی ڕابردوو چه‌ندین جار ئه‌و شته‌مان دووباره كرده‌وه وه توانیمان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنین”،،،له لایه‌كی تره‌وه بێنیتێز ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه گه‌شبینه به ئاستی یاریزانی یۆنانی سوتیرێس كیرجیاكۆس له یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ووتی،،،”یارییه‌كی گران بوو به‌لای كیرجیاكۆس ـه‌وه به‌ڵام من دڵخۆشم به‌و ئاسته‌ی كه پێشكه‌ش كرد چونكه ئێمه كۆنترۆلی تۆپه بڵندهكانمان كردبوو وه به‌ڕای له یه‌كه‌م یاری له ئینگلته‌را ئه‌وا ئاستێكی زۆر باشی پێشكه‌ش كرد”.
یاریگا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه