.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











لیۆنێل میسی یاریكه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌باشترین یاریكه‌ر‌و هێرشبه‌ری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی رابردوو ده‌ستنیشان كرا.
ئاژانسه‌كان: پاش ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی له‌ئاهه‌نگێكی تایبه‌تیدا یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی تیروپشكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو، به‌هه‌مان شێوه له‌م ئاهه‌نگه‌دا هه‌ستا به‌دیاریكردنی باشترینه‌كانی خولی ناوبراو بۆ وه‌رزی رابردوو. تیایدا لیۆنێل میسی یاریكه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، كه توانی نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه به‌تۆماركردنی 10 گۆڵ به‌گۆڵكاری خوله‌كه دیاریكرا، له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوبراوه‌وه به‌باشترین یاریكه‌ری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی رابردوو هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌م یاریكه‌ره نازناوی باشترین هێرشبه‌ری خوله‌كه‌شی پێ به‌خشرا.
هه‌روه‌ها چاڤی هێرناندیز یاریكه‌ری هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، به‌باشترین یاریكه‌ری هێڵی ناوه‌ندی خوله‌كه هه‌ڵبژێردرا، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو له‌بردنه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌وه‌رزی رابردووی 2008ـ2009دا. ئه‌مه‌ش باشترینه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی 2008ـ2009یه:
باشترین گۆڵچی: ئیدوین ڤان دێر ساری هۆڵه‌ندی (مانچسته‌ر یونایتد)
باشترین به‌رگریكار: جۆن تێری ئینگلیزی (چێڵسی)
باشترین یاریكه‌ری ناوه‌ند: چاڤی هێرناندیزی ئیسپانی (به‌رشه‌لۆنه)
باشترین هێرشبه‌ر: لیۆنێل میسی ئه‌رژه‌نتینی (به‌رشه‌لۆنه)
باشترین یاریكه‌ری خوله‌كه: لیۆنێل میسی ئه‌رژه‌نتینی (به‌رشه‌لۆنه)باشترین یانه: یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastakanet xosh bet beauty giyan her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




zor swpas dlakm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ستت خؤش بيت بابه تيكى جوانه به هيواى به رده واميت 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه