.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














بۆ ئافرەتە دووگیانەكان
بامیە Okra بە شێوەی شلە پوختە دەكرێ لە كۆمەڵگای كوردی و عیراقیدا. رێژەی ئاو لە بامیەدا دەگاتە نزیكەی 88%، بامیە وزەی كەم لەخۆدەگرێ بۆیە دەكەوێتە نێو ئەو خۆراكانەی كە بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش و ریجیمی قەڵەوی بەكاردێن. بامیە بڕێكی باشی لە ریشاڵی رووكی تێدایە كە رێژەكەی دەگاتە 4%، ئەمەش مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشی دڵ و شەكرە و نەخۆشییەكانی قۆڵۆن و قەڵەوی. لە هەمان كاتیشدا، بامیە خۆراكێكی گونجاوە بۆ تووشبووان بەم نەخۆشییانە. بامیە لەبەر ئەو بڕە زیادەی پۆتاسیۆم كە تێیدایە، دەتپارێزێت لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. هەروەها بامیە رێژەیەكی باشی لە ڤیتامین C تێدایە كە بۆ گەشە پێویستە و بەرگری لەش بەهێز دەكات. بامیە خۆراكێكی گونجاوە بۆ ئافرەتە دووگیانەكان لەبەر ئەوەی كە بڕێكی باشی لە فۆلیك ئەسید تێدایە كە پێویستە بۆ خوێنی دایك و پاراستنی كۆرپە لە سەقەتییە زگماكییەكان. جگە لەمانە، بامیە ڤیتامین Aی تێدایە كە گرنگە بۆ گەشە و تەندروستی چاو و مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە. دەتوانی بامیە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەناو سەلاجە و لەناو كیسەی نایلۆندا هەڵبگریت، لەناو فریزەریشدا بۆ ماوەی 10-12 مانگ. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه