❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داهێنانێكی‌ كه‌م وێنه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان له‌ بواری‌ كۆمپیوته‌ردا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-02 02:21:03

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

داهێنانێكی‌ كه‌م وێنه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان له‌ بواری‌ كۆمپیوته‌ردا

داهێنانێكی‌ نوێ له‌بواری‌ كۆمپیته‌ردا، كارئاسانییه‌كی‌ زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ كه‌مئه‌ندامن به‌ هۆی‌ ئیفلیجبوونه‌وه‌ و ناتوانن ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر به‌كاربێنن.
ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی‌ زانكۆكانی‌ وڵاتی‌ ئه‌رجه‌نتین هه‌ستان به‌ دروستكردنی‌ كامێرایه‌كی‌ هه‌ستیار كه‌ ده‌توانرێت كه‌سی كه‌مئه‌ندام له‌ ڕێگه‌ی‌ جوڵانی‌ بیلبیله‌ی‌ چاوه‌كانییه‌وه‌ ماوسی‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی‌ بجوڵێنێت و فه‌رمانه‌كانی‌ سه‌ر شاشه‌ی‌ كۆمپوته‌ره‌كه‌ی‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ جێبه‌جێبكات.
ئه‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ هاوكاریه‌كی‌ باشی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ دووچاری‌ ئیفلیجبوونی‌ ده‌سته‌كانیان بوون و ناتوانن كۆمپیوته‌ر به‌كاربێنن، له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م كامێرا هه‌ستیاره‌وه‌ ده‌توانن به‌ ئاسانیی كۆمپوته‌ر و ئینته‌رنێت بكاربێنن.
نیكۆلاس ماتیاس هاوڵاتییه‌كی‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌ و ڕۆژانه‌ بۆ كارپێكردنی‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی‌ و به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێت و گه‌ڕان له‌ناو وێب سایته‌كاندا، توانیوێتیی سودێكی‌ زۆر له‌و كامێرایه‌ وه‌ربگرێت.
ماتیاس ڕایگه‌یاند: به‌رله‌ له‌كاركه‌وتنی‌ ده‌سته‌كانی‌ هۆگرییه‌كی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ كۆمپیته‌ر و ئینته‌رنێتدا هه‌بوو ڕاهاتوه‌ له‌سه‌ر به‌كاهێنانی ماوسی ئاسایی، به‌ڵام له‌پاش له‌كاركه‌وتنی‌ ده‌سته‌كانی‌، ئێستا ڕۆژانه‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كامێرایه‌دا ڕاده‌هێنێت، كه‌ به‌ ماوسی‌ چاو ناسراوه‌ و به‌ جوڵه‌ی‌ چاوه‌كان كارده‌كات.
ئه‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ش پشتی‌ به‌ستووه‌ به‌ داهێنانێكی‌ پێشتر كه‌ جوڵانی‌ ماوس له‌ ڕێگه‌ی‌ جوڵانی‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌بوو، به‌ڵام جیاوازی‌ ئه‌م كامێرایه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ تێچوونێكی‌ كه‌متری‌ ده‌وێت و به‌كارهێنانیشی‌ ئاسانتره‌.

په‌یام تی ڤی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net