❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بێئاگایى كوشنده‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-01 11:23:31

RZGAR_2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-23
دواترین سه‌ردان: 2012-04-13
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPMSIE

بێئاگایى كوشنده‌

الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ، وبعد :


خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:[ اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مَّعْرِضُونَ ] ( الأنبیاء : 1 ) واته‌ : لێپرسینه‌وه‌ى خه‌ڵكى نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ( زۆربه‌ى ) ئه‌وان بێئاگان وپشتیان له‌ ئایینى خوا كردووه‌ .
ئه‌وه‌ى بیربكاته‌وه‌ له‌ حاڵى خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌وا ده‌بینێت ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ته‌واوى جێبه‌جێ ده‌بێت به‌سه‌ر زۆرینه‌ى زۆرى خه‌ڵكیدا ، ئه‌مه‌ش به‌ هۆى پشتكردن له‌ ئایینى خوا و بێئاگابوون له‌ دوارِۆژ و بێئاگابوون و له‌ بیركردنى ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌ى كه‌ مرۆڤ له‌ پێناویدا درووست كراوه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ درووست نه‌كرابن بۆ خواپه‌رستى به‌ڵكو درووست كرابن بۆ دونیا و ئاره‌زووه‌كانى!!!
ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر بیربكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر بیر له‌ دونیا ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان شتێكیان خۆش بوێت ئه‌وا هه‌ر له‌به‌ر دونیایه‌ ، ئه‌گه‌ر كاربكه‌ن هه‌ر بۆ دونیایه‌ ، له‌ پێناو دونیادا شه‌رِ و ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن ، وه‌ به‌هۆى دونیاوه‌ كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كه‌ن یان به‌شێكى زۆر له‌ فه‌رمانه‌كانى خوا وازلێ ده‌هێنن ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ئاماده‌ن له‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دونیایى یان یاریه‌كى تۆپێن یان هتد ... نوێژه‌كه‌ى ئه‌نجام نه‌دات یان دواى بخات و له‌ كاتى خۆیدا ئه‌نجامى نه‌دات !!
هه‌موو شتێك شوێنى خۆى هه‌یه‌ له‌ ژیانیدا ، كار ، وه‌زیفه‌ ، وه‌رزش ، بازرگانى ، گه‌شتكردن ، خه‌وتن ، خواردن ، خواردنه‌وه‌ ، جگه‌ له‌ قورئان و فه‌رمانه‌ ئاینه‌كان نه‌بێت كه‌ بێ جێگایه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌یه‌ !!!
ده‌بینیت كه‌سى وایان تێدایه‌ كه‌ له‌ كاروبارى دونیاییدا زۆر عاقڵ و زیره‌كه‌ كه‌چى هیچ سوودێكى له‌م عاقڵى و زیره‌كیه‌ى خۆى وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ بوارى ئاینیدا به‌ڵكو وه‌كو كه‌سێكى نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار هه‌ندێك له‌ فه‌رمانه‌ ئایینیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات ( ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بیكات ) !!!
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[ يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الْآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ ] ( الروم : 7 ) واته‌ : ئه‌وان هه‌ر رِواڵه‌ت له‌ ژیانى دونیا به‌دى ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر قیامه‌تیش بێئاگان .
كه‌سێك ته‌ماشاى ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ چه‌ند به‌ بوێریه‌وه‌ سنوره‌كانى خوا ده‌به‌زێنن و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌وانه‌یه‌ بڵێت: ئه‌وانه‌ برِوایان به‌ دۆزه‌خ نیه‌ یان ئاگرى دۆزه‌خ بۆ ئه‌وان درووست نه‌كراوه‌ !!!
سه‌رقاڵن به‌ گرنگیدان به‌ ته‌ندرووستى لاشه‌ و به‌خته‌وه‌ركردنى به‌ڵام وازیان هێناوه‌ له‌ رِووح و به‌خته‌وه‌ركردنى !!!

يا متعب الجسم كم تسعى لراحته        أتعبت جسمك فيما فيه خسران

أقبل على الروح واستكمل فضائلها      فأنت بالروح لا بالجسم إنسان


لاى كه‌سى خواناسیش ئاشكرایه‌ كه‌ به‌خته‌وه‌ركردنى رِووح ته‌نها به‌ خواپه‌رستى ده‌بێت [ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ] .
ئه‌و كه‌سانه‌ كاته‌كانیان به‌ كارى خراپه‌ و سه‌رپێچى به‌ فیرِۆ ده‌ده‌ن ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ هۆكارى بێتاقه‌تبوونیان له‌ ژیان بۆیه‌ نه‌ك به‌خته‌وه‌رنه‌بوون به‌هۆى ئه‌و كارانه‌وه‌ ( وه‌كو پێیان وابوو ) به‌ڵكو زیاتر تووشى دڵه‌رِاوكێ و بێتاقه‌تى كردن !!!
خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى:[ وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى] ( طه : 124 ) واته‌ : ئه‌وه‌یش رِوو وه‌ربگێرِێت له‌ به‌رنامه‌ و یادى من و پشتى تێ بكات بێگومان بۆ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ژیانێكى ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت له‌ رِۆژى قیامه‌تیشدا به‌ كوێرى حه‌شر ده‌كرێن .
شاعیریش ده‌ڵێ :

نهارك يا مغرور سهو وغفلة           وليلك نوم والردى لك لازم

وشغلك فيما سوف تكره غبّه        كذلك في الدنيا تعيش البهائم


ئه‌و كه‌سانه‌ زۆرێكیان هه‌ست به‌تاوانكردن ( شعور بالذنب ) یان تێدا نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پێشیان وایه‌ له‌سه‌ر خێر و چاكه‌ن و داكۆكى له‌ كاره‌ پووچه‌كانیان ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ به‌هه‌شت پێش كه‌سانى تر ده‌رگاكانى بۆ ئه‌وان واڵاكراوه‌!!!
له‌بیریان چووه‌ یان رِاستتر بڵێین له‌ بیرى خۆیان بردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان رِۆژانه‌ ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ درۆ و بوهتان و غه‌یبه‌ت و ته‌ماشاكردنى نامه‌حره‌م و رِیش تاشین و ئازاردانى دایك و باوك و دراوسێ و دواخستنى نوێژ و نه‌گرتنى رِۆژووى رِه‌مه‌زان و چه‌نده‌ها تاوانى تریش كه‌ لاى خوا زۆر گه‌وره‌ن به‌ڵام ئه‌وان به‌ سووك سه‌یرى ده‌كه‌ن و به‌ بچوكى داده‌نێن بێئاگا له‌و فه‌رمووده‌ به‌نرخه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كه‌ فه‌رموویه‌تى: " إياكم ومحقرات الذنوب فإنها إذا اجتمعت على العبد أهلكته " ( السلسلة الصحيحة : 389 )
به‌ رِاستى مرۆڤى خواناس و ژیر له‌و كه‌سانه‌ سه‌رسام ده‌بێت :
ئایا ئه‌وانه‌ له‌و ژیانه‌ پرِ له‌ تاوانه‌ بێزار نه‌بوون ؟! ئایا پرسیار له‌ نه‌فسى خۆیان ناكه‌ن ؟! ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ بێئاگان له‌وه‌ى چى له‌ پاش ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟!
مردن پاشان گۆرِ پاشان زیندووبوونه‌وه‌ پاشان حه‌شر و حیساب پاشان یان سزاى به‌ ئێشى خوایى یان خۆشى نه‌برِاوه‌ى ناو به‌هه‌شت .
ئایا بۆ چێژ و خۆشیه‌كى كه‌م ئه‌و شتانه‌ت له‌ بیركردووه‌ ؟
به‌رِاستى ئه‌گه‌ر حاڵه‌كه‌ت وابێت ئه‌وا پێویسته‌ بگریه‌یت بۆ مردنى دڵت دڵێك كه‌ له‌ به‌رد رِه‌قتره‌ چونكه‌ [ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاء ] ( البقرة ‌ : 74 )
وه‌ له‌ ئاسنیش رِه‌قتره‌ چونكه‌ ئاسن له‌ به‌رد رِه‌قیه‌كه‌ى كه‌متره‌ و به‌ئاگر ده‌توێته‌وه‌ به‌لاَم به‌رد كه‌ ئاگرت لێدا په‌رت ده‌بێت و ناتوێته‌وه‌ !!
ئاى بۆ كه‌سێكى ژیر بیربكاته‌وه‌ و په‌ند وه‌ربگرێت و خۆى ئاماده‌بكات بۆ رِۆژێك كه‌ چاوه‌كان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن ، كورِ له‌ باوك ، دایك له‌ منداڵ هه‌ڵدێت خه‌ڵكى له‌ ترسدا وه‌كو سه‌رخۆش وان ئه‌زانیت بۆ ؟ چونكه‌ له‌و رِۆژه‌دا هه‌موو رِاستیه‌ك رِوون ده‌بێته‌وه‌ وگوێیان له‌ سزا و نركه‌ و ناڵه‌ى دۆزه‌خ ده‌بێت بۆیه‌ له‌ ترسدا نازانن بۆ كوێ بچن، ئاى له‌و رِۆژه‌ سه‌خته‌ ( خوایه‌ په‌نامان بده‌ و بمان پارێزه‌).


تالله لو عاش الفتى في عمره         ألفــا من الأعوام ما لك أمره

متلـــذذا فيهـــا بكل نعيم         متنعمــا فيهــا بنعمى عصره

ما كان ذلك كله في أن يفي        بمبيت أول ليلــــــة في قبره


خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:[ ذَرْهُمْ يَأْكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلْهِهِمُ الأَمَلُ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ] ( الحجر : 3 ) ، واته‌: وازیان لێ بهێنه‌ با بخۆن و رِابوێرن و هیوا و ئاواتیان سه‌رگه‌رم و بێئاگایان بكات ، سه‌ره‌نجامى خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ ( چیان به‌سه‌ردێت ) .
ئایا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ هه‌موو موسڵمانێك حه‌قیقه‌تى ژیان و ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌ بزانێت كه‌ له‌ پێناویدا درووستكراوه‌ ؟


أمـا والله لـو علم الأنام       لمـا خلقوا لما غفلوا وناموا

لقد خلقوا لما لو أبصرته      عيون قلوبهم تاهوا وهاموا

ممـــات ثم قبر ثم حشر      وتوبيخ وأهـــــوال عظام


برِوادارى خۆشه‌ویستم : ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م نوسراوه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ كه‌مێك له‌سه‌ر دێرِه‌كانى بوه‌سته‌ و پرسیار له‌ نه‌فسى خۆت بكه‌ و برِوانه‌ بزانه‌ تۆ چۆنیت له‌م ژیانه‌دا ئایا تۆ له‌و كه‌سه‌ بێئاگایانه‌یت كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كردن یان نا ؟ وه‌ ئایا تۆ له‌سه‌ر ئه‌و رِێگا رِاسته‌یت كه‌ گه‌یه‌نه‌رته‌ به‌ رِه‌زامه‌ندى خوا و به‌هه‌شته‌كه‌ى؟ یاخود به‌ پێى ئاره‌زووه‌كانت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت و فه‌رمانه‌ ئاینیه‌كانت به‌ لاوه‌ گرنگ نیه‌؟
وا نازانم شتێكت هه‌بێ له‌ نه‌فست گرنگتر و به‌نرختر بێت بۆیه‌ خه‌مى بخۆ و هه‌وڵى رِزگاركردنى بده‌ له‌ ئاگرى دۆزه‌خ و توورِه‌یى خواى به‌ده‌سه‌ڵات .
برِوادارى خۆشه‌ویستم : ئایینى خوا ئاینێكى ته‌واو و بێ كه‌م و كورتیه‌ و نابێ به‌ش به‌ش بكرێت ، بۆیه‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌شێك له‌ دین و وه‌لانانى به‌شێكى ترى نادرووسته‌ و هه‌رِه‌شه‌ى توندى خوایى له‌سه‌ره‌ ، وه‌كو فه‌رموویه‌تى:[ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاء مَن يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنكُمْ إِلاَّ خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ] ( البقرة ‌ : 85 ) .
موسڵمانى رِاسته‌قینه‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا خواى له‌ بیره‌ و په‌رستشى بۆ ئه‌نجام ده‌دات به‌ تاك و ته‌نهایى به‌ پێچه‌وانه‌ى كه‌سانى بێئاگا و نه‌فامه‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر به‌رماڵ یان له‌ ناو مزگه‌وتدا خوایان له‌ بیره‌ و كاته‌كانى تر له‌ ناو بێئاگاییدا ده‌ژین ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر كاڵفامى و خراپ تێگه‌یشتووى ئه‌و كه‌سانه‌ ( خواى گه‌وره‌ له‌وانه‌ به‌دوورمان بگرێت ) .
برِوادارى خۆشه‌ویستم : ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رپێچى خوا ده‌كه‌یت تا كه‌ى ئه‌م بێئاگایى و سه‌رپێچیه‌ ؟! تاكه‌ى پشتكردن له‌ ئایینى خوا ؟! ئایا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ دڵه‌ به‌ردینه‌كه‌ت نه‌رم ببێت و له‌ په‌روه‌ردگارى جیهانه‌كان بترسێت ؟!
[ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَــا نَزَلَ مِـــنَ الْحَقِّ ] ( الحدید : 16 ) واته‌ : ئایا ئیتر كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌رِیان هێناوه‌ دڵه‌كانیان به‌ نوورى ئیمان ملكه‌چ و رِووناك ببێته‌وه‌ و ترسى خواى تێدا برِوێنن به‌ هۆى یادى به‌رده‌وامى خوا و ئه‌و قورئانه‌ى كه‌ رِه‌وانه‌كراوه‌ .
ئایا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بگه‌یت به‌ كاروانى ته‌وبه‌كاران ؟! ئایا تۆ له‌وان كه‌متریت؟! نه‌خێر . ئایا ئه‌وه‌ت ناوێت كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ؟!
ئایا ئه‌وان پێویستیان به‌ پاداشتى خوایه‌ و تۆ پێویستت پێى نیه‌ ؟! ئایا ئه‌وان له‌ خوا ده‌ترسن و تۆ به‌هێزیت و له‌ خوا ناترسیت ؟! ئایا به‌هه‌شتت ناوێت ؟! بیربكه‌ره‌وه‌ له‌ بینینى خواى گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا .
بیربكه‌ره‌وه‌ كه‌ تۆ له‌به‌هه‌شتدا ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانیدا ده‌كه‌یت ( رضي الله عنهم ) .
[ وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا] ( النساء : 69 ) واته‌ : ئه‌وه‌ى گوێرِایه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات جا ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بن كه‌ خوا ناز و نیعمه‌تى رِژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا له‌ پێغه‌مبه‌ران و رِاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان ، ئاى كه‌ ئه‌وانه‌ هاورێ و هاوده‌مێكى چاك و بێ وێنه‌ن !
خه‌یاڵى ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ تۆ له‌ ناو باخه‌كانى به‌هه‌شتدایت ، ئه‌و به‌هه‌شته‌ى كه‌ رِووبارى ئاوو رِووبارى شیر و رِووبارى مه‌ى و رِووبارى هه‌نگوینى پاڵفته‌كراو و چه‌ندین رِووبارى ترى تێدا هه‌یه‌ ، هه‌ر له‌و به‌هه‌شته‌دا حۆرى چاوگه‌شى تازه‌ سنگ كردووى سپى هه‌میشه‌ كچى تێدایه‌ .
بیر له‌وه‌ش بكه‌ره‌وه‌ كه‌ دۆزه‌خێك هه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ تاوانبارانى ئاماده‌كردووه‌ كه‌ پرِه‌ له‌ نارِه‌حه‌تى و ئێش و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ ( خوا په‌نامان بدات )
[ كُلَّمَا أَرَادُوا أَن يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ] ( الحج : 22 ) واته‌ : هه‌ر كه‌ هه‌وڵ بده‌ن و بیانه‌وێت خۆیان رِزگار بكه‌ن و له‌و سزایه‌ هه‌ڵبێن ( به‌ قامچى و تێهه‌ڵدان ) ده‌گێرِدرێنه‌وه‌ ناوى و پێیان ده‌وترێت : بچێژن سزاى سووتان و ئاگر .
وریابه‌ نه‌كه‌ى به‌ دونیا و خۆشیه‌ كاتیه‌كانى هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێیت چونكه‌ دونیا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا باسى كردووه‌ :[ وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاء فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا ] ( الكهف : 45 ) واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه‌ كه‌ ژیانى دونیا وه‌ك ئه‌و ئاوى بارانه‌ وایه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌یبارێنین و رِووه‌كى زه‌وى به‌ هۆیه‌وه‌ به‌یه‌كدا دێن ، له‌دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م ( هه‌ر ئه‌و رِووه‌ك و گژوگیایه‌ ) ده‌بێته‌ پووش و په‌ڵاشێكى ورد و خاش ، رِه‌شه‌با به‌م لاولادا بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ ، خواى گه‌وره‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ .
سوێند به‌ خوا بۆ كه‌سى ژیر شیاو نیه‌ خه‌ریكى گاڵته‌ و گه‌پى دونیایى بێت له‌ كاتێكدا ئه‌و هه‌موو نارِه‌حه‌تیه‌ى قه‌بر و قیامه‌ت چاوه‌رێى بێت ، بیر له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ مردن و دونیایان به‌جێ هێشت ، سوێند به‌ خوا تۆش وه‌كو ئه‌وان دونیا به‌ جێ ده‌هێڵیت ، بۆیه‌ وریابه‌ و هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ دووباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ خراپى دونیایان به‌ جێ هێشت ، چونكه‌ دوایى ئه‌و سزایه‌ى ئه‌وان ده‌یچه‌ژن هه‌مان سزاش بۆ تۆ هه‌یه‌، خۆت رِزگاربكه‌ پێش ئه‌وه‌ى بڵێیت : [ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ  ] ( المؤمنون : 99 ـ 100 ) واته‌ : په‌روه‌ردگارا بمگێرِه‌وه‌ بۆ دونیا به‌ڵكو چاكه‌ ئه‌نجام بده‌م و ئه‌و هه‌لانه‌ى له‌ ده‌ستم چووه‌ له‌مه‌ودوا له‌ ده‌ستى نه‌ده‌م .
كۆتایى
ئه‌ى برِوادارى خۆشه‌ویست : زیره‌كبه‌ و برِیارى ته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ بده‌، ته‌وبه‌یه‌ك كه‌ فرمێسكى چاو و كوڵه‌ى دڵ و چه‌كه‌ره‌كردنى تۆوى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكى ئه‌ندامه‌كانى له‌شت رِاستیه‌كه‌ى بسه‌لمێنن ، ئاى چه‌ند خۆشه‌ ئه‌و فێنكییه‌ى له‌ كاتى ته‌وبه‌كردندا به‌ دڵى مرۆڤدا دێت ، له‌ پاش ته‌وبه‌كردنێكى رِاسته‌قینه‌ ژیانێكى نوێ ده‌ست پێده‌كات ، دڵه‌كه‌ت به‌رگێكى سپى ده‌پۆشێت ، و نه‌رم و ناسك ده‌بێت ، كاتێك منداڵێكى هه‌تیو ببینیت فرمێسكى بێ باوكى له‌ چاو ده‌بارێت ، ئه‌و كاته‌ دڵه‌ ناسكه‌كه‌ت هانت ده‌دات به‌ده‌ستت یارمه‌تى بده‌یت و به‌زمانت دڵنه‌وایى بكه‌یت و به‌ چاوت فرمێسكى میهره‌بانى بۆ هه‌ڵبرِێژیت و به‌دڵیشت خۆشت بوێت، ئه‌مه‌یه‌ ئیمان ، ئیمان هـه‌ر ئه‌وه‌نیه‌ تۆ نــوێژ بكه‌یت ( هه‌رچه‌نده‌ نوێژ زۆر گرنگه‌ ) به‌ڵكو ئیمان ده‌یه‌ها به‌شى هه‌یه‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : "الإيمان بضع وستون شعبة والحياء شعبة من الإيمان " ( رواه البخاري )  ، بۆیه‌ با له‌ پاڵ ئه‌وه‌ى نوێژیش ده‌كه‌ین با یارمه‌تى هه‌تیو و بێوه‌ژن و هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كانمان له‌ بیرنه‌چێت ئه‌گه‌ر به‌ له‌ته‌ خورمایه‌كیش بێت ، كۆتا رِسته‌شم ئه‌وه‌یه‌ :


إذا مـا نهاك امرؤ نـاصح       عن الفاحشات انزجر وانتهي

لا تساوي حبة مـن خردل       أو تساوي ريشة مـن جانحي

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

وه‌رگێرِانى به‌ده‌ستكاریه‌وه‌ : إدریس محمود


سايتى به هه شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-01 13:38:21

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: بێئاگایى كوشنده‌

ده‌ست و چاوت خۆش بێت کاکه‌ ڕزگار
بابه‌تێکی زۆر به‌سووده‌ ..ته‌مه‌ن درێژ بیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-01 20:12:15

RZGAR_2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-23
دواترین سه‌ردان: 2012-04-13
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPMSIE

Re: بێئاگایى كوشنده‌

زؤر سوباس كاكه هاوكار كيان هيوادارم سودى هه بوبيت
ته مه نى تؤش دريز بيت براكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-01 22:26:33

*parisa*
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-30
دواترین سه‌ردان: 2009-10-06
په‌یامه‌كان: 139
WindowsXPMSIE7

Re: بێئاگایى كوشنده‌

ده ستةكانت خؤشبى به راستى بابه تيكى به سوده
هيوادارم بابه تى جوانترمان بيشكه ش كى كيان.

Kurdzhin
دوست دارم بميرم و سياه بوشت كنم
اما دوست ندارم زنده باشم فراموشت كنم.
http://kurdzhin.org/uploads/3683137910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-02 10:55:39

RZGAR_2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-23
دواترین سه‌ردان: 2012-04-13
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPMSIE

Re: بێئاگایى كوشنده‌

زؤر سوباس بؤ بةيامةكةت .. هيوادارم سةركةو تو بيت parisa كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-03 16:56:26

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: بێئاگایى كوشنده‌

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net