.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كه‌مخوێنى Anemia
كه‌مخوێنى یان ئه‌نیمیا واته كه‌م بوونه‌وه‌ى رِێژه‌ى هیمۆگڵۆبین له رِێژه‌ى ئاسایی خۆى له هه‌ردوو نێر و مێدا. ئه‌گه‌ر خوێنى ئافره‌ت له خوار (11.5 گرام/10 س س)وه خوێنى پیاو له خوار (12.5 گرام/10 س س) ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به كه‌مخوێن داده‌نرێت.
- له ئافره‌تدا له 11.5 گرام كه‌متر هه‌تا 9 گرام پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى سووك Mild anemia.
- له پیاودا 12.5 گرام كه‌متر تاكو 9 گرام پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى سووك Mild anemia.
- له ئافره‌ت و پیاودا له 9-6 گرام پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى مامناوه‌ندى Moderate anemia.
- له ئافره‌ت و پیاوداله 6 گرام كه‌متر پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى سه‌خت Severe anemia.
هۆیه‌سه‌ره‌كیه‌كانى كه‌مخوێنى:
1- كه‌م دروستكردن یان دروست نه‌بوونى خوێن به هۆى وه‌ستان یان بێهێزى مۆخى ئێسقان.
2- كه‌م دروستكردنى خوێن به هۆى كه‌مى ئاسن، فۆلیك ئه‌سید یان ڤیتامین B12 (واته هۆى خۆراكى).
3- له‌ده‌ست چوونى خوێن به‌هۆى لێرِۆیشتنه‌وه (خوێنرێزى) Bleeding: خوێنرێزىى كورتخایه‌ن، یان خوێنرێزى ى درێژخایه‌ن.
4- تێكشكانى خرۆكه سووره‌كان بۆ نمونه نه‌خۆشى تالاسیمیا Thalassemia.
نیشانه‌كانى:
- زوو ماندووبوون، ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و دڵه كوتێ.
- بێ رِه‌نگى پێست و ناو پۆشى ده‌م و دیوى ناوه‌وه‌ى پیڵووى چاو Conjunctiva.
- سه‌رئێشه، رِێشكه و پێشكه‌ى چاو، كه‌مخۆراكى.
- قاچ ئاوسان و سنگه‌درِێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه