❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-01 08:14:28

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)


1- سوپاسى خواى گه‌وره‌ بكه‌ين له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌رێزه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چونكه‌ ره‌حمه‌ت و نيعمه‌ت بووه‌ بۆ مرۆڤايه‌تى به‌ جۆرێك به‌شه‌رى يه‌تى له‌ زه‌لكاوى نه‌فامى و شه‌وه‌زه‌نگى بت په‌رستى رزگار كرد به‌ره‌و نوورى ئيسلام, هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ره‌وانه‌ كردنى به‌ منه‌ت گێڕاوه‌ به‌سه‌ر ئوممه‌تى ئيسلامه‌وه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [لَقَدْ مَنَّ اللّهُ عَلَى الْمُؤمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُّبِينٍ]آل عمران164
2- ناسين و شاره‌زا بوون له‌ ژيان و سيره‌تى پيرۆزى, ئه‌ويش به‌ خوێندنه‌وه‌و موتاڵا كردن و لێكۆڵينه‌وه‌ و رامان له‌ ره‌وشت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دۆست و دوژمنانى دا, چونكه‌ تا زياتر له‌ ژيانى شاره‌زا بين زۆرتر شيرينايى و خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌رى خوامان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ لا زياتر ده‌بێت, ئه‌و كتێبانه‌ش كه‌ تايبه‌تن به‌ سيره‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆرن له‌وانه‌: (ژيانى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن(صلی الله‌ علیه‌ وسلم))ى پاره‌زانى, (گوڵاوى سه‌رمۆر)ى پارێزه‌ر بكر حمه‌ صديق, (ژيانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم))مامۆستا محمد ملا فائق, (ژيانى ئازيزمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم))مامۆستا حبيب محمد سعيد, .......وه‌ ده‌يان و سه‌دان ناميلكه‌و په‌رتووكى كوردىو عه‌ره‌بى تر...
3-خۆشه‌ويستنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زياتر له‌ ماڵ و منداڵ و كه‌س و كارو سامان و خودى خۆشمان, چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ... }الأحزاب6 , وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب اليه من والده وولده والناس أجمعين))متفق عليه. وه‌ هه‌ر له‌ خۆشه‌ويستى ئه‌ويشه‌ خۆشويستنى خێزانه‌ سه‌نگين و نموونه‌يى يه‌كانى و هاوه‌ڵه‌ گيانفيداو ناوازه‌كانى(ره‌زاى خوايان لێ بێت)..
4- شوێنكه‌وتنى رێبازه‌كه‌ى و گوێڕايه‌ڵى كردن و جێبه‌جێ كردنى فه‌رمايشته‌كانى, چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێشه‌نگى ئێمه‌يه‌ وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيراً }الأحزاب21, وه‌ پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:((... فعليكم بسنتي وسنه‌ الخلفاء الراشيدين المهديين..)) وه‌ بانگه‌شه‌كردنى خۆشه‌ويستى به‌بێ گوێڕايه‌ڵى كردن هيچ به‌هايه‌كى نى يه‌.
5- خۆشويستنى دۆستانى و بوغزاندنى دوژمنانى: چونكه‌ به‌ گشتى خه‌ڵكى دوو جۆرن: يان دۆست و لايه‌نگرى دينى خوان و پێغه‌مبه‌رى خوايان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ پێغه‌مبه‌رو پێشه‌وا قبوڵه‌و خۆشيان ده‌وێت, يان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌ره‌ى نه‌ياران و دوژمنانى ديندان و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لايان بۆ ناشيرين كردنى ئيسلام و پيرۆزى يه‌كانێتى. خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:{ :{مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ} الفتح 29 5- كاركردن به‌ سوننه‌ته‌كانى و خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌ ئاكارو ره‌وشته‌كانى: پێغه‌مبه‌رى سه‌ركرده‌و رابه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ته‌نها له‌ بوارى په‌رستش و خواپه‌رستى دا پێشه‌نگ نه‌بووه‌و به‌س, به‌ڵكو سه‌راپاى ته‌مه‌نى زێڕينى پڕ گه‌وهه‌رى لێواو لێوه‌ له‌ ئاكارو ره‌وشت و مامه‌ڵه‌ى هه‌نگوين ئاساى, به‌ڵام زۆر به‌ كه‌مى ئاگامان له‌و ره‌وشتانه‌يه‌تى و زۆر به‌ كه‌ميتريش جێبه‌جێى ده‌كه‌ين و خۆمان به‌و ره‌وشتانه‌ى ئه‌و ئارايشت ده‌كه‌ين, بۆيه‌ موسڵمانى يه‌ته‌كه‌مان ته‌نها ره‌مزو ناونيشانه‌و جه‌وهه‌رو رۆحى تيانى يه‌و نه‌مانتوانيوه‌ ببينه‌ نمونه‌ى زيندوو بۆ بنه‌ما ره‌وشتى يه‌ جوان و چه‌سپاوه‌كانى ئيسلام تا خه‌ڵكى بانگه‌واز بكه‌ين.
6-به‌ به‌رده‌وامى سه‌ڵاوات دان له‌سه‌رى و سه‌لام ناردن بۆى: به‌ تايبه‌تى هه‌ركاتێك ناومان برد يان ناويمان بيست, كه‌ ئه‌مه‌ش فه‌رمانى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يه‌تى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆمان, وه‌ مايه‌ى رێ لێ وون نه‌بوونى به‌هه‌شته‌.
7- بلڵاوكردنه‌وه‌ى دينه‌كه‌ى و خۆفيداكارى به‌ ماڵ و گيان بۆ گه‌ياندن و بره‌ودان به‌ رێبازه‌كه‌ى, وه‌ك هاوه‌ڵان كاتێ له‌ رۆژى (ئوحد)دا پڕوپاگه‌نده‌ى شه‌هيد بوونى پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بيست ده‌يانفه‌رموو: ((قوموا فموتوا على مامات عليه رسول الله)). وه‌ هه‌وڵدان و شه‌ونخونى كردن بۆ ئاشناكردنى چينێكى زياتر به‌م ره‌وشت و ئاكارانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ به‌ دڵنيايىيه‌وه‌ هه‌ركه‌س به‌ ئينسافه‌وه‌ لێى شاره‌زا بێت و خواى گه‌وره‌ ويستى هيدايه‌تى بۆى هه‌بێت زۆر گه‌رم و توندو تۆڵتر له‌وانه‌ى بانگيان كردووه‌ ده‌بێته‌ خوێندكارى ناو ئه‌م زانكۆ گه‌وره‌ پڕ له‌ سه‌روه‌رى يه‌.
راسته‌ له‌ خۆشه‌ويستى ده‌ربڕينه‌وه‌يه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ له‌ مانگى (ربيع الاول)دا شيرينى ببه‌خشرێته‌وه‌و شادى ده‌رببڕێت, به‌ڵام له‌ جياتى سه‌رفكردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌يه‌ له‌و شادى و مه‌ولود سازكردنه‌دا كه‌ هاوه‌ڵانى يه‌كه‌م خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌يانكردووه‌و خۆمان دروستمان كردووه‌!! با هه‌وڵ بده‌ين له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاكارو ره‌وشت و رێبازو به‌رنامه‌كه‌ى دا سه‌رفى بكه‌ين و له‌و سه‌ده‌قه‌ جارى يه‌دا دايبنێين, تا به‌ڵكو به‌ پشتيوانى خواى گه‌وره‌ كۆمه‌ڵگايه‌كى پڕ له‌ عيزه‌ت له‌ ژێر سايه‌ى به‌رنامه‌و ئاكارى پێغه‌مبه‌رى يانه‌دا دروست ببێت....وما ذلك على الله بعزيز
خواى گه‌وره‌ ئه‌م كاره‌ بچوكه‌شمان به‌ دڵسۆزى و خۆشه‌ويستى بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)بۆ حيساب بكات و پاداشتى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش بداته‌وه‌ كه‌ به‌شداربوون له‌ خێرى بڵاوكردنه‌وه‌ى دا. 




   ئیسلام دۆست

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-23 14:43:34

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

ده‌ستت خۆش بێت تینا خان بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ خوا جه‌زای خێرت بده‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-23 15:35:13

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

سوپاس کاکه‌ حسێن ده‌ستی تۆس خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-30 15:09:22

rahnd
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی / توی مه??
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2010-06-25
په‌یامه‌كان: 65
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت به‌ریزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-30 16:38:56

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-30 17:26:47

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

ده‌ستت خۆش بێت تینا خان بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ خوا جه‌زای خێرت بده‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-03 12:44:52

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و مافانه‌ى له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net