❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڵاتیه‌كی بێگانه‌ مردووه‌ و كه‌س نيیه‌ میراته‌كه‌ی وه‌رگرێت!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-03 20:11:23

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

هاوڵاتیه‌كی بێگانه‌ مردووه‌ و كه‌س نيیه‌ میراته‌كه‌ی وه‌رگرێت!

http://www.c4kurd.com/fileup/c4kurd875_16482_mail_19-7-2003.jpg
له‌ یه‌كه‌م چاوپێخشاندنیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نیشانه‌یه‌كی پرسیاری به‌دواوه‌بێت. منیش ده‌ڵێم هه‌ر وایه‌، ئه‌وه‌ته‌ هه‌ر له‌ رێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ته‌وه‌، هاكه‌ره‌كان رێگه‌یه‌كی تازه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ دزینی پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خزمه‌تگوزاری پۆستی ئه‌لیكترۆنیدا به‌شدارن. با ئه‌و رێگه‌یه‌ش بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز روون كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌كت هه‌بێت له‌سه‌ر دواترین كرداری فێڵ لێكردن. ئه‌و چیرۆكه‌شم پێشتر به‌ شێوه‌یه‌ك گوێ لێ ببوو و دواییش به‌ شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتووتر له‌گه‌ڵ خۆمدا روویدا.

جارێكیان له‌ گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری كۆمپیوته‌ر و تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت خوێندمه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ چه‌ند هاكه‌رێكی ئاسیایان له‌ وڵاتی ئه‌ماره‌ته‌كانی عه‌ره‌بی و له‌ ئه‌مریكا دۆزیوه‌ته‌وه‌. ئه‌و رێگایه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ بۆ فێڵ له‌خه‌ڵك كردن به‌كار هاتووه‌ به‌مجۆره‌ بووه‌ كه‌ نامه‌ بۆ به‌شداربووان بنێرن. ئه‌و نامانه‌ش بریتی بووه‌ له‌ به‌شداری كردن له‌ بانكێكی نیمچه‌ به‌خۆڕایی و به‌ قازانجێكی زۆر یان ناردنی شتومه‌ك بۆیان به‌ نرخێكی زۆر هه‌رزان یان رێگه‌ی دیكه‌ی فێڵكردن كه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نامه‌كه‌ ده‌نێرێت زانیاری ده‌وێت له‌سه‌ر ژماره‌ی به‌شداربوونت له‌ بانكه‌كه‌ی خۆت و هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه‌ و به‌هۆی نماینده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیانه‌وه‌ له‌ناو بانكه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌توانن ئه‌و بڕه‌ پارانه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌میش بێت، بۆ لای خۆیانی راكێشن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت له‌ رێگه‌ی دادگاوه‌ به‌دوایاندا بچێت، چونكه‌ زۆر به‌ هێمنی كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئێستا ئه‌و كاره‌ بۆ ئه‌و هاكه‌رانه‌ زه‌حمه‌تتر بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هوشیار بۆته‌وه‌ و چیدی ژماره‌ی بانكی خۆیان بۆ ئه‌و جۆره‌ ناونیشانانه‌ نانێرن. ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ئه‌و فێڵكارانه‌ رێگه‌ی دیكه‌ بگرنه‌ به‌ر كه‌ دواتر باسیان ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌وانیش هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمدا كراون، به‌ڵام، سوپاس بۆ خوا، به‌بێ زیان بووینه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستم به‌وه‌ كردووه‌.
نامه‌یه‌كم له‌ كه‌سێكه‌وه‌ به‌ناوی دكتۆر (پلكانی، بۆ نموونه‌) له‌ ئینگڵته‌ره‌وه‌ بۆ هاتووه‌ كه‌ ناوی منی نه‌هێناوه‌، به‌ڵام به‌ وشه‌كانی وه‌ك: براده‌ری خۆم یان به‌ سڵاوكردن و به‌ پیتی ئینگلیزی ده‌ستی پێكردووه‌، به‌ ناونیشانی پۆستی ئه‌لیكترۆنی خۆم ناردراوه‌ و تێیدا نامه‌نێر ده‌ڵێ كه‌ كه‌سێكی به‌ریتانیاییه‌ و له‌ یه‌كێك له‌و بانكانه‌ی به‌ریتانیادا وه‌كو ژمێریار كار ده‌كات كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن (ناوی بانكه‌كه‌ش به‌ته‌واوی هه‌یه‌) و له‌ رێگه‌ی كاركردنیدا توانیویه‌تی ملیۆنان پاوه‌ندی ئه‌سته‌رلینی بدۆزێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی هاوڵاتیه‌كی بێگانه‌یه‌ و مردووه‌ و كه‌س نیه‌ جێی بگرێته‌وه‌ و میراته‌كه‌ی وه‌رگرێت. هه‌ر ئه‌و ژمێریاره‌، دوای ناردنی زانیاری ته‌واوی خۆم، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پاسه‌پۆرتمدا هه‌یه‌ و ژماره‌ی بانكم به‌ناوی خۆم، ئه‌گه‌ر به‌تاڵیش بێت قه‌یناكات، ده‌توانێت بمكاته‌ تاكه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و مردووه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌پاشی به‌جێماوه‌ به‌و رێژانانه‌ی خواره‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا دابه‌شی كه‌م: 30% بۆ من و 70% بۆ دكتۆر بێت. هه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا زانیاری ته‌واوم له‌سه‌ر ئه‌و، گوایه‌، كه‌سه‌ مردووه‌ بۆ هات كه‌ چۆن مردووه‌ و نووسراوی پارێزه‌رم پێگه‌یشت كه‌ مۆری دادگای به‌ریتانیای له‌سه‌ره‌ و له‌وێ تۆماركراوه‌ و تێیدا نیشان دراوه‌ كه‌ من تاكه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و مردووه‌م. ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی ئه‌و جێبه‌جێكاریانه‌ی كه‌ ته‌نیا 50000 پاوه‌ندی تێچووه‌ و ئه‌و خۆی پاره‌كه‌ی ده‌دات له‌گه‌ڵ پسووڵه‌كانی پاره‌دانه‌كه‌ و هه‌مووشیان دانه‌ی سه‌ره‌كین (ئه‌سڵین)، منیش له‌ماڵی خۆم دانیشتووم و ئه‌و خۆی هه‌موو جێبه‌جێكاریه‌كانی ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌م بۆ ده‌كات. دوای ته‌واوبوونی ئه‌و كردارانه‌، ئاگادارم ده‌كاته‌وه‌ له‌ ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌من و له‌سه‌ری رێك كه‌وتووین بۆ وڵاتێك كه‌ بانكه‌كه‌ی ئه‌وان كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كات و كه‌ شوێنی وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ دیاری ده‌كه‌م ئه‌و كاته‌ تووشی سه‌رسامیه‌ك دێم..! ئه‌و خۆی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێكم ده‌داتێ له‌و وڵاته‌ی كه‌ خۆم داوای ناردنی پاره‌كه‌م بۆ كردووه‌ وه‌ك: ئه‌مارات یان ئوردون...تد. هیچ په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه‌ نابێ بكه‌م كه‌ پاره‌كه‌میان بۆ ناردراوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌م ئه‌وا سه‌رسامیه‌كه‌ راستتر ده‌رده‌كه‌وێت..! كاتێك كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی، كه‌ به‌زۆری ئینگلیزیه‌ك قسان ده‌كات زۆر به‌هی هیندی یان ئه‌فریقیاییان ده‌چێت، پێم ده‌ڵێت: ده‌بێت بڕێك پاره‌ بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌ پاره‌ی خۆم وه‌ربگرم كه‌ ته‌نیا 5000 دۆلاره‌..! لێره‌دا لێدانی گه‌وره‌ی ئه‌و هاكه‌ره‌ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و وات لێده‌كات كه‌ له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی میرات گره‌وه‌ییدا بژی و به‌ رێگه‌یه‌كی زۆر سووك و ئاساندا ده‌ڕۆیت و وه‌كو موگناتیس بۆ خۆیت راده‌كێشێت، تا وات لێده‌كات سه‌راوسه‌ر بكه‌وی، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه‌ ده‌بێت وه‌كو باج بیده‌ی، كه‌ ئه‌مه‌ بڕه‌ راستیه‌كه‌ی ئه‌و هاكه‌ره‌یه‌ و به‌شی تۆش له‌و میراته‌دا ته‌نیا ئه‌و باج دانه‌یه‌ و هیچی دیكه‌..!
له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌م، كه‌ هه‌مان ڕێسای فێڵ كردن به‌هۆی كۆمپانیاكانی تۆڕی مۆبایله‌وه‌ له‌ كوردستانی خۆشمان دووباره‌ بۆته‌وه‌، بۆ نمونه‌ ئێس ئێم ئێسكت بۆ دێت و تیایدا نووسراوه‌، پیرۆزبایت لێ ده‌كه‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئۆتۆمبێلێكی هامه‌ر، یان نووسراوه‌ پیرۆزبایت لێ ده‌كه‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ بڕه‌ پاره‌، دواتر نووسراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌م ژماره‌ مۆبایله‌، ژماره‌كه‌ش نووسراوه‌ و كاتێك ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌یت ته‌نها ئامێرێك وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌ و هه‌موو یه‌كه‌ی قسه‌ كردنه‌كانت ته‌واو ده‌بێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك فلس به‌ده‌ست بهێنیت، ئومێده‌وام هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی كورد له‌مجۆره‌ فێڵ و ساخته‌كاریانه‌ ئاگاداربن.

c4kurd

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net