.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













گوڵ و گوڵزار به‌چه‌شنێك دۆڵ و ده‌شت و كێوه‌كانیان نه‌خشانده‌بوو كه چاو له‌دیتنی سروشت تێر نه‌ده‌بوو.
قاسپه‌ی كه‌و و هاشه‌ی رووباره‌كان مۆسیقای ته‌بیعه‌ت بوون.
ره‌نگ و ده‌نگی سروشت هه‌ستی ده‌رونی مرۆڤیان ده‌بزواند و مژده‌ی هاتنی به‌هاریان دێنا.
زۆر شاخ و كێومان تێپه‌ڕ كرد.
خۆشی و شادی ده‌رونمان سه‌ختی و ماندوویی هه‌ورازه‌كانی له بیر بردبووینه‌وه.
گه‌رمای خۆر ورده ورده كز و بێ هیز ببوو و رۆژ خه‌ریك بووماڵئاوایی بكات و خۆی حاشار بدات.
په‌رده‌ی ره‌شی شه‌و باڵی به‌سه‌رگونددا كێشا.
هه‌نگاوه‌كانمان خێراتر كرد و خۆمان گه‌یانده دێ.
پۆل پۆل به سه‌ر ماڵه‌كانی ئاوایی‌دا دابه‌ش بووین.
من و چه‌ند هاورێیه‌ك روومان كرده ماڵێكی سه‌ر ته‌پۆڵكه‌ی قه‌راخ گوند.
به‌یانی زوو به ده‌نگی كه‌ڵه‌باب له خه‌و راپه‌ڕیم.
كاتێك چاوم هه‌ڵێنا دیتم ژنێكی ده‌م و چاو خڕی سپیلكه‌ی خه‌ریكی هه‌ڵكردنی ته‌ندوور بوو.
بسكه لوله سپیه‌كانی له‌بن لێچكه كه‌سكه‌كه‌ی دیاربوون.
له مێشكی خۆمدا بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن ژنان و كچان له مزگه‌وتی ئاوایی‌دا كۆكه‌ینه‌وه و بتووانین له نیزیكه‌وه له‌گه‌ڵیان بدوێین و زیاتر ڵه ده‌ردو مه‌رگی یه‌كتر ئاگادار بین و به‌مجۆره بۆ په‌ره پێدانی بیروباوه‌ڕی مافی یه‌كسانی ژن و پیاو تێ‌بكۆشین.
دایه پیره خه‌ریك بوو ئاوردووی ده‌ناو ته‌ندووره‌كه داویشت.
جارجاریش له به‌ر ئازاری دووكه‌ڵه‌كه چاوه‌كانی وێكدێنا و به قامكه‌كانی هه‌ڵی ده‌گڵۆڤین.
كچه گه‌نجه‌كه‌ی دایه پیره له ته‌نیشتی هه‌ڵتروشكابوو و ئه‌نگوتكی هه‌ویری بۆ ده‌گرت .
ژنێكی گه‌نجی تریش له قوژبنی ژووره‌كه له‌په‌نا لانكێك دانیشتبوو.
جارجار نووزه‌یه‌كی كز له لانكه‌كه‌را ده‌هات و ژنه‌ش رایده‌ژاند.
من هه‌روا خه‌ریكی سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه بووم.
ورده ورده نووزه‌كه زیاتروزیادتر بوو و دایه پیره وه‌ده‌نگ هات.
_ زارا ! كچێ ئه‌وه بۆ بێده‌نگی ناكه‌ی؟
كڕیكه، ده‌ی كڕیكه.
زارا سه‌رلانكه‌ی هه‌ڵداوه‌و ده‌سرازه‌كه‌ی شل كرده‌وه.
منداڵه‌كه‌ی له لانكه‌كه ده‌ر هێنا و له‌سه‌ر كۆشی خۆی دانا.
هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بوو كه شیری پێ‌بدا.
نێوچاوانی مناڵه‌كه گنجاوی بوو و سه‌ریشی پڕ له قڕێژ بوو.
چاوه ره‌ش و زه‌قه‌كانی له به‌ری میچی بڕیبوو و ئینسان وای هه‌ست پێده‌كرد كه ئێستا نا تاوێكی ترچاوه‌كانی له‌جێ ده‌رده‌په‌ڕن.
گرمژه‌ی ورد ورد رومه‌ته‌كانی سوور هه‌ڵگه‌ڕاندبوو.
منداڵه‌كه ئه‌وه‌نده بێ هێز بوو كه توانای مژینی مه‌مكی دایكیشی نه‌بوو.
پیرێژن دیسان ده‌نگی به‌رز كرده‌وه و گوتی:
ــ ده‌ی تێی به‌رده، تێی به‌رده، ده هه‌ردوو لای به‌رده.
زارا مه‌مكه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌رهینا به‌ڵام ئه‌مجاریش بێفایده بوو.
له‌ناكاو ده‌نگێك له ته‌ویله را به‌رز بۆوه.
ــ خێرا كه، خێرا كه، وه‌ره، یارمه‌تیم بد .
زارا منداڵكه‌ی خسته‌وه ناو لانكه‌و رای كرده ته‌ویله‌و له ناكاو پیرێژن ورته‌یه‌كی لێوه‌هات و گوتی:
ــ ئه‌وه‌سێ ، ئه‌وه‌سێ.
هه‌ڵبه‌ت تێگه‌یشت كه من حاڵی نه‌بووم و دیسان گوتی:
ــ ئه‌وه سێ، ئه‌وه‌سێ.
به‌سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یرم كرد و مه‌به‌ست حاڵی نه‌بوونم پێوه دیاربوو.
ـ هه‌ی ماڵت نه‌شێوێ، ئه‌رێ ئه‌وه ده‌ڵه‌ی گێژی ماڵت خرا نه‌بێ هه‌ی،
ده‌ڵێم ئه‌وه سێ، ئه‌وه سێ ! ئه‌وه سێ مێردی كردوون،
زارای بووكم ده‌ڵێم كه سێ مێردی كردوون،
پاش دوو مێردان ئه‌وجار بۆته بووكی من.
هێنده‌ی دیكه گێژ بووم و له‌به‌ر خۆمه‌وه بیرم ده‌كرده‌وه و به‌خۆم ده‌گووت،
ئه‌رێ به‌من چی بووكت چه‌ند مێردی كردوون،
ئه‌و ژنه بۆچی له‌لای منی نه‌دیوو نه‌ناس باسی بووكی خۆی وابه‌خه‌راپی ده‌كات.
زارا هه‌ر ده‌هات و ده‌چوو. ماندوویی به هه‌موو روخسار‌و قه‌ڵافه‌تیه‌وه دیار بوو.
كز‌و لاوازی و بێده‌نگی تێكه‌ڵاوی هه‌ناسه‌ساردی و چاره‌ره‌شی ئه‌وییان به‌گوێی مرۆڤ ده‌گه‌یاند.
هه‌ستم كرد كه چیدیكه خۆم بۆ راناگیرێ و به بیانووی چوونه سه‌ركانی به دوای زارادا رۆیشتم.
هه‌نگاوه‌كانم توندتر‌و توندتر كرد.
زارا به بیستنی ده‌نگی پیڵاوه‌كانم ئاوڕێكی داوه‌و له‌سه‌رم راوه‌ستا تا منیش گه‌یشتمه لای.
ــ حاڵی بووی خه‌سووم چی گووت؟
رۆژ هه‌تا ئێوارێ مێشكی منی خوواردووه،
هه‌ر به‌چاوم داده‌داته‌وه و پێم ده‌ڵێ سێ مێردت كردوه.
_ خوشكێ گیان خۆ منیش پێم‌خۆش نه‌بوو دیلی ده‌ستی باب و برام بم و وه‌ك مه‌ڕ و ماڵات به كه‌یفی خۆیان مامه‌له‌م پێبكه‌ن.
منیش حه‌زم ده‌كرد سه‌ربه‌ست و ئازاد،
به‌دڵی خۆم هاوسه‌ری ژینم دیاری بكه‌م و ژیانێكی پڕ له ئه‌وین و خۆشه‌ویستیم هه‌بێ.
چاوه پڕ له فرمێسكه‌كانی زارا و دڵی پڕ له ئاخ و حه‌سڕه‌تی كزه‌ی له‌جه‌رگم ده‌هێنا و نه‌مده‌زانی چۆن هه‌ستی ده‌روون و هاوده‌ردی خۆمی بۆ ده‌ربڕم.
ده‌ستی زارام گرت و پڕ به‌دڵ گوشیم و له‌سه‌ر تاته‌به‌ردی كانییه‌كه دانیشتین و به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ گێڕامه‌وه.
ـ خوشكێ چیت لێوه‌شێرم ،
یه‌كه‌مجار كه به‌شوودرام ته‌مه‌نم پانزده ساڵ بوو .
رۆژێك براكه‌م هاته‌وه ماڵ و باسی ژن هێنانی خۆی دامه‌زراند .
له‌خۆشیان حه‌جمینم نه‌بوو .
داوام لێ‌كرد بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی كراسی تازه‌م بۆ بكڕێ .
ئه‌ویش به زرده‌خه‌نه‌وه گوتی:
هه‌ر كراسێك ! به‌سه‌رچاو،
كچێ دوو سێ كراست بۆ ده‌كڕن .
كاتێك پرسیم كێ بۆم ده‌كڕێ،
نه‌خشه‌و پیلانه‌كانی خۆی بۆ گێڕامه‌وه .
وه‌ختا بوو دڵم بتۆقێ و پێم‌خۆش بوو بمرم به‌ڵام تووشی ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارانه نه‌بم .
هه‌رچه‌ند دایكم زۆری خۆ هه‌ڵاویشت و دژی ژن به ژنه بوو به‌ڵام بێده‌سته‌ڵاتی ئه‌و نه‌یتوانی رێگا له باوك و برام بگرێ .
پاش ماوه‌یه‌ك به‌زۆر ده ماشێنیێكی جیبیان ئاخنیم و به‌ره‌و ماڵی مێرده‌یان به‌رێ كردم .
له‌وێ وه‌ك شێتانم لێهاتبوو.
خه‌وو خۆراكم نه‌مابوو و بی هێزو كز‌و داماو ته‌نانه‌ت توانای قسه كردنیشم نه‌بوو.
دوای شه‌ش مانگان كابرا ته‌حه‌موولی نه‌ماو ته‌ڵاقیدام و خوشكی خۆشی هێناوه ماڵ .
زارا ئاخێكی تری هه‌ڵكێشاو باسی مێردی دووهه‌می بۆ گێڕامه‌وه .
_ دووسێ مانگێك تێپه‌ڕ بوو .
براكه‌م هه‌وای ژن هێنانی له‌كه‌لله‌ی دایه‌وه ،
خورپه‌یه‌ك به‌دڵم داهات و زانیم دیسان گۆڕینه‌وه‌م پێ ده‌كرێ ،
تێگه‌یشتم كه هیچ رێگا چاره‌یه‌ك نی‌یه و ده‌بێ مردن یان به‌زۆر شوكردن قبوڵ بكه‌مه‌وه .
بۆ جاری دووهه‌م ناردرامه ماڵی مێرد .
ورده ورده هه‌ستم كرد كه كوڕه‌كه پیاوێكی باش و له‌سه‌ره‌خۆیه وناچار بووم خۆم به دانیشتنی لای ئه‌و رازی كه‌م ،
چونكه ده‌مزانی هیچ رێگایه‌كی ترم نی‌یه و نه‌مده‌ویست جارێكی دیكه‌ش گۆڕینه‌وه‌م پێ بكرێ .
دوای ساڵێك كچێكی خنجیلانه‌م بوو و وجوودی ئه‌م كچه ژیكه‌ڵه‌یه من ومێرده‌كه‌می لێك نیزیكتر ده‌كرد .
هه‌ر هێنده‌م دیت رۆژیك براژنه‌كه‌م هاته‌وه ماڵی باوكی و زیز ببوو،
هه‌موو رۆژێ قاسید له ماڵێ بابم را ده‌هاتن و ده‌یانگوت باب و برام بڕیاریان داوه كه منیش بگه‌ڕێمه‌وه‌و كچه‌كه‌م به‌جێ هێڵم .
هه‌ر گوێم نه‌دانێ و تاكوو رۆژێك براكه‌م به زۆر‌و به راكێشان برده‌میه‌وه و ته‌نانه‌ت له سۆزی دایكایه‌تیش بێبه‌ش كرام .
زارا هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و درێژه‌ی به قسه‌كانیدا .
_ دوای چوار مانگان نۆره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی سێهه‌مم گه‌یشت و ئێستاش خۆت ده‌بینی كه چ ژیانێكم هه‌یه .
ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌رهاتی خۆمت بۆ بگێڕمه‌وه به‌ڕۆژێك و دوورۆژان ته‌واو نابێ و ئێستاش ده‌زانم خه‌سوم ده‌ست به پرته‌و بۆڵه‌بۆڵ ده‌كاته‌وه .
له‌گه‌ڵ زارا به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕاینه‌وه و منیش به‌ڵێنم به‌خۆم دا كه به‌سه‌رهاتی ئه‌و بۆ لاوانی سه‌رده‌م بگێڕمه‌وه تاكوو به‌سه‌رهاتی ڕه‌ش و رۆمانی تاڵ و دڵ ته‌زێنی ژینی ئه‌و ژنه كورده، ئه‌و بێ ده‌نگ و ره‌نگه نه‌چێته ژێر گڵ.
زیبا سه‌روه‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










wow chan naxosha
dast xoshbe kaka bestun gyan
baxtawarbi azizm


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastt xosh bet kaka bestun gian
baraste basarhateky naxosha
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سوپاستان ده‌که‌م هاورێان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سوپاس ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه