.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئه‌وه‌ی ئه‌م خواردنانه بخوات ته‌مه‌نی دوو ئه‌وه‌نده درێژ ده‌بێت
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شاره‌زایانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكردووه هه‌موو خواردنێك كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه و پێویسته مرۆڤ هه‌موو جۆره خواردنێك بخوات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیستێكیان ئاماده‌كردووه كه 15 جۆر خواردن له خۆ ده‌گرێت ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ئه‌م خواردنانه بخوات له‌ش شاغ و ته‌مه‌نی دوو ئه‌وه‌نده درێژ ده‌بێت.
1_سووده‌كانی توو /
تووی سپی:یه‌كیكه له‌و میوانه‌ی كه زۆر سوودی هه‌یه بۆ مرۆڤ له زۆر رووه‌وه
*له‌ش به توانا ده‌كات،زۆر به سووده بۆ بی خوێنی.
*چاره‌سه‌رێكه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ده‌م و هه‌وكردنی قورگ ونه‌خۆشیه‌كانی گۆشتی ده‌ره‌وه و كۆكین.
*تای به‌رز داده‌به‌زێنێت.
*جگه‌ر به‌هێزتر ده‌كات.
*هاوكاری گه‌ده و ریخۆله‌كان ده‌كات كه به‌رێكی كاربكه‌ن.
*ئه‌گه‌ر بێتوو له‌گه‌ڵ ژه‌می خواردن بخورێت،هاوكاری زووتر هه‌رسكردنی خواردنه‌كه ده‌كات.
*تووی سپی له كاتی برسێتی بخورێت گه‌ده و ریخۆله‌كان ده‌حه‌وێنێته‌وه.
سووده‌كانی تووی ره‌ش:
*كاریگه‌ریه‌كی موعجیزه‌یی به توانا پیشان ده‌دات بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ده‌م و هه‌وكردنی قورگ.
*توو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیخۆی زۆر به‌سووده بۆ بێخوێنی و خوێن زیاد ده‌كات.
*هاوكاری مروڤ ده‌كات كه كێشی له‌شی زیاد بكات و ئیشتاهیش ده‌كاته‌وه.
رێنماییه‌ك:7گرام گه‌لاَیی توو بكه ناو 250 گرام ئاوه‌وه و بیكولێنن و بیخۆن ئه‌وا كارده‌كاته سه‌ر ریخۆله‌كان.

2_شله‌ك/
شله‌ك توانایه‌كی موعجیزه‌یی هه‌یه بۆ پێست و گاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌وكرنی گورچیله.
سووده‌كانی شله‌ك:
*توانایی ده‌دات به له‌ش.
*كوڵیسترۆل داده‌به‌زێنێت ورێكخه‌رێكه بو ده‌ماره‌كان.
له هه‌مان كاتدا شله‌ك ئه‌نتیۆكسیدێكی زۆر باشه،سیستمی به‌خشین به‌هێزده‌كات وده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
*خوێن پاكده‌كاته‌وه.
*گۆشته‌كانی ده‌ره‌وه به تواناده‌كات و بۆنی ده‌م نامێنێت.
*له گه‌ڵ گاریگه‌ری هێوربوونه‌وه زه‌خت نزم ده‌كاته‌وه وسترێس كه‌مده‌كاته‌وه.
*پێست نه‌رم ده‌كاته‌وه،نوێبونه‌وه‌و جوانیت ده‌داتێ.
*كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌رێكوپێك كار كردنی سیستمی هه‌رسكردن و ریخۆله‌كان.
رێنماییه‌ك:شله‌كه‌كه بشیلنن تا ورد ده‌بێت له‌گه‌ل شیردا تێكه‌ڵی بكه‌ن و بیده‌ن له ده‌موچاوتان پێست پاكده‌كاته‌وه وگه‌شبونه‌وه‌یه‌كی جوان ده‌دات به پێست.

3_نۆك و سووده‌كانی بۆ مروڤ/
به پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی كه شاره‌زایانی ئه‌مریكا ده‌ریانخستووه نۆك به بێ هاوكاری هیچ ماده‌یه‌ك خوێن پاك ده‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هاوشێوه‌ی نیه،حه‌زی جنسی زیاد ده‌كات و هۆیه‌كه بۆ زۆركردنی شیری دایك.
سووده‌كانی نۆك
*وه‌كو زۆربه‌ی خواردنه‌كانی تر هێزیكی باش ده‌داته له‌ش.
*ئیشتاه ده‌كاته‌وه.
*شیری دایك زیاد ده‌كات.
*هۆرمۆنی ئۆسترۆژین رێك ده‌خات وزۆر به سووده بۆ سووری خوێن .
*حه‌زی جنسی زیاد ده‌كات.
*كۆكین ناهێلێت.
*قه‌ره‌باله‌غی ده‌ماره‌كان ده‌روات.
ده‌تپارێزێت له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سینگ. *
4_نیسكی سه‌وز/
سوده‌كانی نیسكی سه‌وز:
*توانای ده‌داته له‌ش و هزرو بیر و سیستمی به‌خشین به‌هێزده‌كات.
*سوودێكی باشی هه‌یه بۆ چاو.
*ئه‌نارژیه‌كی باش ده‌دات وماندوبونێتی له‌ناو ده‌بات.
*ده‌توانیت بۆ بێ خوێنی سوودی لێ وه‌ربگریت.
*شیری دایك زیاتر ده‌كات.
*رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیاده‌ی ناوخوێن دادبه‌زێنێت و سورانی خوێن خێراتر ده‌كات.
*ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ وده‌مار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شه‌كره.
*مه‌ترسی توشوبوون به ئاریشه له ناكاوه‌كانی دڵ كه‌متر ده‌كاته‌وه.
*كاری ریخۆڵه‌كان ئاسانتر ده‌كات بۆ له ناوبردنی ئه‌و مادده زیان به‌خشانه‌ی كه زیان به‌له‌ش ده‌گه‌ینن وقه‌بزبوونی ناهێلێت.
رێنماییه‌ك"ئاوی نیسكی سه‌وز زۆر به سووده،بیكولێنن و بیخۆنه‌وه له ئازاره‌كانی ماسوولكه رزگارت ده‌كات.

5_شیر و سووده‌كانی /
*هاوكاری زوو پیشگه‌یشتن و گه‌شه‌كردن ده‌كات.
*ددانه‌كان ده‌پارێزێت وله رزیو بوون رزگاریان ده‌كات.
*هاوكای زوو باشبوونه‌وه‌ی برین ده‌كات.
*كۆنترۆڵكردنی كیلۆكان ئاسانتر ده‌كات.
*سیستمی به‌خشین به‌هێز ده‌كات.
*ئێسكه‌كان توندوتۆل ده‌كات.
*خانه‌كان رێكده‌خات.
چه‌ند رێنماییه‌ك"بۆئه‌وه‌ی خاوه‌نی پێستێكی جوان بن،دوای ئه‌وه‌ی پێستان پاك ده‌كه‌نه‌وه به پارچه لۆكه‌یه‌ك شیری لێ بده‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه پێستت به ته‌واوی شیره‌كه ده‌خواته‌وه،پاشان بۆ ماوه‌ی 4_5 خوله‌ك چاوه‌روانبن دوای ئه‌وه‌ی پێستت به ئاوی شله‌تێن بشۆ ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی پێستت به گه‌نجی و جوانی .
6_ماست/
سیستمی به‌خشین ئاگه‌دارده‌كاته‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له سه‌رووی 40 ساڵیه‌وه‌ن ده‌بێت زۆر بیخۆن،ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت رجیم بكه‌ن كاریگه‌ریه‌كی موعجیزه‌یی هه‌یه،چونكه توانایی تواندنه‌وه‌ی رۆنی هه‌یه زووتر هاوكاری دابه‌زینی كیش ده‌كات.
سووده‌كانی"
*هاوكاری ریخۆله‌كان ده‌كات به رێكوپێكی كار بكه‌ن وبه‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له ناو ده‌بات.
*بژیویه‌كی چاكه بو نه‌خۆشی شه‌كره و كاریگه‌ریشی هه‌یه له‌سه ر نه‌خۆشی شه‌كره‌ی خوێن
*كار به سیستمی هه‌رس كردن ده‌كات نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده له‌ناو ده‌بات.
*مه‌ترسیه‌كانی توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه،به تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن،هاوكاری له‌ش ده‌كات بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ی بری كۆڵیسترۆلی له‌ش و كوڵیسترۆلی ئێل دی ئێل كه‌مده‌كاته‌وه.
*كارێكی وا ده‌كات كه قاعیده‌ی سركه‌ی ناو خوێن هاوسه‌نگ بێت.
*وا ده‌كات ریخۆله‌كان به رێكی رێ بكه‌ن،به تایبه‌تی ده‌رمانی ئه‌و سكچونه‌یه كه تووشی مندال و پێگه‌یشتووان ده‌بێت.
*كاریگه‌ریكی حه‌وانه‌وه‌یی هه‌یه،له‌به‌ر ئه‌وه نمونه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ خه‌و وحه‌وانه‌وه.
*به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نتیبیۆتیك،به‌هۆی كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه‌وه زیانیان پێ ده‌گات،جا به ئامانجی پاراستنی به‌كتریا سوودبه‌خشاكان پێویسته ماست بخۆن.
7_په‌نیر و سووده‌كانی/
په‌نیر یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی كه له ژه‌می به‌یانیان له‌سه‌ر مێزی نان خواردن كه‌م نیه و واز لێ نه‌هێنه‌ره.
سووده‌كانی:
*له رووی پرۆتین و كالسیۆمه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده.
*سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڤیتامینی بی12 و فسفۆره.
*په‌نیریش وه‌كو شیر سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كالسیۆمه،ئه‌وانه‌ی كه حه‌زیان له شیرنیه په‌نیریش له‌رووی كالسیۆمه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشه.
*ئێسك و ددانه‌كان به‌هێزده‌كات.
رێنمایی"ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاریشه‌ی كێشی زیاده یان كۆلیسترۆلیان هه‌یه،پێویسته ئه‌و په‌نیره بخۆن كه چه‌وری كه‌م تیایه،هه‌روه‌ها ده‌توانیت په‌نیری سپی بێ رۆن یا لۆر بخۆن كه كه‌مترین چه‌وری كه‌لۆریان تێدایه.
8_فاسۆلیا/
دوژمنی نه‌خۆشیه‌كانی دل و ده‌ماره‌و زۆر باشه بۆ كوڵیسترۆڵ و شه‌كره.
سووده‌كانی فاسۆلیا"
*له‌رووی تۆزی پرۆتین وئه‌نۆرگانیكه‌وه زور ده‌وله‌مه‌نده وئێسك به‌هیزده‌كات
*فاسۆلیا ده‌ماخ به‌هێز ده‌كات.
*زۆر باشه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره.
*كارگیه‌ری ڤاكسینێكی هه‌یه به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی رۆماتیزم،گورچیله وئاره‌قی ئافره‌ت.
*دڵ وده‌ماره قه‌ره‌باله‌غه‌كان رێك ده‌خات.
شییره‌تیك"وه‌كو زانراوه كه فاسۆلیا به دروست بوونی غاز ناسراوه،به‌لاَم رێگه‌یه‌ك هه‌یه كه رێگری لێ ده‌كات،ده‌توانێت به ته‌ر كردنی ئه‌م غازه نه‌هێلیت به‌م هوَیه‌وه ده‌توانن رۆژێ له ئاودا بیهێلنه‌وه و پاشان بۆ رۆژی دوای بیكوڵێنن.
9_گۆشتی سوور/
شاره‌زایانی ئه‌مریكا ده‌لێن بۆ پێگه‌یاندنی منداڵ پێویسته هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك گۆشت بخۆن.
سووده‌كانی:
*له‌ناویدا ڤیتامینی بی 12 هه‌یه،كه ئه‌م ڤیتامینه بۆ له‌ش زۆر پێوسته،كه‌می له‌ماوه‌ی به‌سالاچووندا تووشی ئاریشه‌ت ده‌كات.
*كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌بوون،به تایبه‌تی پێوسته مندالاَن زۆر بیخۆن تاكو زوو پێبگه‌ن.
*به‌هۆی ڤیتامینی بی 12 رۆڵ له گه‌وره‌بوونی خانه‌كانی هه‌رس وچاككردنه‌وه ده‌بینێت.

10_سووده‌كانی چواله /
باسی یه‌كێك له میوه‌كان ده‌كه‌ین كه زۆر به سووده بو مرۆڤ و چه‌نده‌ها ساله ئه‌م راسته‌یه نه‌گۆردراوه.
چواله یارمه‌تی نوێ كردنه‌وه‌ی خانه‌كان ده‌دات كه 14 مادده له ناویدا هه‌یه
ئه‌و تۆكسینه زیانبه‌خشانه له ناوده‌بات كه ده‌بنه هۆی پیربوون و له زوو پیربوون دوورت ده‌كاته‌وه وپێست ده‌پارێزێت
له ناو چواله به رێژه‌ی له 30% رۆنی زیاده هه‌یه كه ده‌بێته هۆی رێكخستنی زیاده‌ی كۆلیسترۆل،هه‌روه‌ها ده‌رمانێكی سروشتیه بو دڵ و نه‌خۆشیه‌كانی ده‌مار
له ناو چواله‌دا ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی،بی1،بی2،بی3،بی6،سی،ئی،كه‌ی،و ماده‌ی فسفۆر،مه‌گنزیۆم،ئاسن،پۆتاسیۆم،كالسیۆم و چینكۆ هه‌یه
له هه‌مان كاتدا هۆرمۆنی شادی هه‌یه و چه‌نده سوودی بو له‌ش هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش سوودی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌یه،به هۆی به‌رزی پوتاسیۆم له ناویدا توانایه‌ك ده‌دات به له‌ش وئه‌و كه‌ئابانه‌ی مروڤ ده‌خاته ناخۆشی وناره‌حه‌تیه‌وه له‌سه‌ری لایده‌بات.
سیستمی حه‌سانه توندوتۆل ده‌كات و هاوسه‌نگی خروكه‌ی خوێن ده‌پارێزێت و خانانه‌كانی ناو خوێنی سوور رێك ده‌خات و له هه‌مان كاتدا چواله سه‌رچاوه‌ی ئاسنه.

11_گۆشتی ماسی/
گۆشتی ماسی به‌هۆی هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینه‌كانی بی،ئه‌ی و دی له ناویداوله گه‌ل خواردنه‌وه‌ی سركه‌ی رونه‌كه‌ی ده‌تپارێزێت له چه‌ندین نه‌خۆشی.
سووده‌كانی"
*گۆشتی ماسی به رێژه‌یه‌كی كه‌متر له گوشتی سوور رۆنی تێدایه ورۆنێكی سركه‌داری تایبه‌تی تێَدایه،ناوی لی نراوه( ئی پی ئه‌ی ودی ئێچ ئه‌ی) ئه‌م سركانه له خواردنه گیانله‌به‌ره‌كانی تردا نیه وه‌كو گوشت و شیر وپه‌نیر.
* رۆنی ئه‌م سركانه ناهێڵت دڵ تووشی جه‌ڵته ببێت لێدانی ده‌ماره قه‌ره‌باله‌غه‌كان رێك ده‌خات،به‌م هۆیه‌شه‌وه مه‌ترسی توشبوون به ئیفلیجی و كێشه‌ی نه‌خۆشیه كتوپره‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه و زه‌ختیش داده‌به‌زێنێت.
* كاریگه‌ری هه‌یه‌له سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره و‌دڵ و مه‌ترسی ئیفلیجی كه‌مده‌كاته‌وه. پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه زۆرتر له كه‌سانی ئاسایی بیخۆن
*به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر پۆرگی ماسی كالسیۆم و پوتاسیۆم هه‌یه،ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر قایم وبه‌هێزكردنی ئێسكه‌كان. 
12_گۆشتی هندی/
گۆشتی هندی له چاو گۆشتی سوور زۆرتر ئابوریانه‌یه،له رووی پرۆتینیشه‌وه له گۆشته‌كه‌ی تره‌وه نزیكه به‌م هۆیه‌وه پێویسته به‌رده‌وام له‌سه‌ر خوانتان بێت بۆ خواردن.
سووده‌كانی"
*هه‌رس ئاسانتر ده‌كات.
*خواردنێكه دژی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پیربوون.

13_گوێز/
گوێز كارده‌كاته سه‌ر لابردنی ماندووێتی هزرو بیر،به‌هۆی هه‌بوونی فسفۆر و كالسیۆم له ناویدا،ئێسك وددانه‌كان به‌هێزده‌كات،له روویی پۆتاسیۆمیشه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده،بۆ كاركردنی ماسولكه‌كانی ئاده‌میزاد زۆر پێویسته.
سووده‌كانی"
*له رووی ماده‌ی ئاسنه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
*له گه‌ڵ هه‌نگوین تێكه‌ڵی بكه‌ن و بیخۆن،ئه‌وانه‌ی كه تووشی سه‌رمابوونی گه‌ده‌بونه سوودی لێ ده‌بینن و زۆر باشه.
*كارده‌كاته سه‌ر قایمكردنی ده‌ماره‌كان.
*ئه‌نارژییش رێكده‌خات.
* بۆ ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ئه‌نسولین زیاد ده‌كات.
*ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی سیل.
*رۆنی گوێز مه‌عیده وریخۆله‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه،وا ده‌كات كه به نه‌رمی بمێننه‌وه.
*گه‌لاَ بۆنداره‌كانی بۆ قه‌بزبوونی وئیسهالی وخوێن پاككردنه‌وه و هه‌رسكردن زۆر به سووده.
*توانایی ده‌داته جگه‌ر و گه‌ده وئه‌قل ،هه‌روه‌ها بۆنی ده‌میش ناهێلێت.

14_بوندق/
ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موو رۆژیك 25_30 گرام بوندق بخۆیت،پێویستی ڤیتامینی ئی روژانه له 100% پرده‌كاته‌وه.
سووده‌كانی"
*سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئه‌نارژیه،ئه‌نارژی و به‌هێزی ده‌داته له‌ش،ماندوێتی له‌ش وهزرو بیر له ناوده‌بات.
*بوندق بۆ پاراستنی ته‌ندروستنی دڵ و ده‌مار زۆر باشه.كۆلیسترۆل داده‌به‌زێنێت.
*ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێك به شێوه‌یه‌كی گونجاو بوندق بخۆیت مه‌ترسی توشبوون به ئاریشه له ناكاوه‌كانی دل كه‌مده‌كاته‌وه.
*بۆ بێخوێنی زۆر باشه،پێشتگیری پێگه‌شتنی له‌ش وئێسكه‌كان ده‌كات.
*خواردنی بوندق له لایه‌ن ئافره‌تی دوو گیانه‌وه هه‌م بۆخۆی هه‌م بۆ ئه‌و منداڵه‌ی كه له دایك ده‌بێت زۆر به سووده.
*توانایی جنسی زیادتر ده‌كات.
*بوندق كار ده‌كاته سه‌ر نه‌خۆشی سیه‌كان وئه‌وانه‌ی كه توشی سه‌رمابوون بوونه.
*پێست جوان ده‌كاته‌وه.

15_شووتی/
*خواردنی شووتی ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.وه
*زه‌ختی به‌رز نزم ده‌كاته،چونكه له رووی پۆتاسیۆمه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
*له ناو پێكهاته‌ی شووتی‌دا سركه‌ی ئه‌مینۆ كه ناسراوه به(ئه‌رگین)هه‌یه،كارده‌كاته سه‌ر ماسولكه‌كان و له رۆنی زیاده رزگاریان ده‌كات،واته چه‌وری زیاده‌ی له‌ش له ناو ده‌بات،به‌م شێوه‌یه‌ش كێشه‌ی زیادی مرۆڤ داده‌به‌زێنێت.
NNA
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-09-05 07:26:34)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دةست خؤش بةريزم ( هانو ) كيان بةراستى بابةتةكةت زؤر بةسودة هيواى بةردةواميت بؤ دةخوازم و سوباس.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دةست خؤش بؤ ئةم زانياريية بةسوودانة سةركةوتوو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌نو گیان به‌ڕاستی بابه‌تێکی به‌سود بوو به‌س نی‌یه شه‌وه به‌رۆژوونیم ئه‌وانه‌م بینی خ ئه‌بورامه‌وه بۆ ئه‌و شله‌ی فاسۆلیاو شیلکه ویش چه‌ن خۆشن هههههههههههه..
به‌ڕاستی بابه‌تێکی به‌سوده هه‌ر بژیت‌و به‌هیوای سه‌رکه‌وتن به‌ڵام پرسیارێک تاچه‌نێک زانیاریت هه‌بێت وه‌ڵام به‌یته‌وه سوپاست ئه‌که‌م (( *ئه‌نارژییش رێكده‌خات. )) ئه‌نارژییش چیه؟؟؟ یه‌کێکه له‌سوده‌کانی گوێز ئه‌و خاڵه نازانم نه‌مزانی ئه‌وه چی بوو ...
کچه‌که بۆیه ئه‌و هندیانه قه‌ت پیر نابن ، ئه‌مه گۆشتی هندی ئه‌خۆن هههههههه ، وه‌ڵڵا باشه زانیاریه‌کانت هه‌مووی زۆر به‌سوده هه‌ربژیت..
شاد‌و سه‌رفرازبیت..


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤر سوباستان ئةكةم هاورييان هيوادارم سود مةندبووبن ليى ، دةستتان خؤش بيت بؤ بةيامةكانتان.
(شازادة شةني) ى ئازيز دةست خؤش بؤ بةيامةكةت ، ئازيزم منيش نازانم ئةو ووشةية ماناي جية ببورة ، بةس بة دواى ماناكةى دا ئةكةريم.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ئه منیچ سپاس ودرودت ئه کم سرکوتو بی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
