.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکای باشور ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل که به دوو لهگهورهتین هه‌لبژارده‌کانی جیهان ده‌ناسرێن ئه‌م هه‌فته‌یه وه له‌ڕۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی 5/9/2009 له‌میانه‌ی پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقا بۆ نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌مریکای باشور له‌سه‌ر خاکی ئه‌رجه‌نتین و له‌شاری رۆزاریۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئێمه وه‌ك یاریگا بڕیارماندا له نزیکه‌وه تێڕوانینێك له سه‌ر ئه‌م یاریه وه‌ر بگرین شایه‌نی باسه ئه‌م یاریه ئێستا له هه‌موو ماڵپه‌ری وه‌زشی و گۆڤار‌و ڕۆژنامه وه‌رزشیه‌کانی جیهاندا له‌سه‌رو وه له‌پێش هه‌موو هه‌واڵێکی تر باسی لێوه ده‌کرێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه به‌امبه‌ر به‌یه‌ك و زۆر دوو باره بونه‌وه‌ی یاری نێوانیان بۆیه به کڵاسیکۆی{واته کۆن } ناو ده‌برێت، وه له‌هه‌من کاتدا ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه وه‌ك پایه‌یه‌کی به‌هێزن بۆ تۆپی پێی جیهان وه یانه گه‌وره‌کانی جیهان و به‌تایبه‌تیش یانه‌کانی ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که یاریزانه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردانه هه‌میشه له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و یانانه‌دا خۆ‌یا ده‌بیننه‌وه.
با به‌کورتی سه‌رنجێکی ئه‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه بده‌ین!!!!!
ژماره 93 : ژماره‌ی ئهویاریانهیه که ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتوون. له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌پێش هه‌ڵبژارده‌ی ئهرجهنتینهوهیه به بردنه‌وه‌ی 35 یاری به 34 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین وه له‌کۆی 24 یاریشدا یه‌کسان بوون.
به‌ڕازیل 35 براوه‌ی هه‌یه
ئه‌رجه‌نتین 34 براوه‌ی هه‌یه
24 جار یه‌کسان بوون.
ژماره 16 : ژماره‌ی ئه‌و یانانه‌یه که یاریزانه‌کان ئه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده یاری تێدا ده‌که‌ن وه یانه‌کان پێك هاتوون له‌یاریزانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده وه‌ك : لیۆنێل مێسی وه دانێڵ ئه‌لفێس(به‌رشه‌لۆنا)، کارلۆس تیفێز وه ڕۆبینۆ (مانچسته‌ر سیتی)، فێرناندۆ گاگۆ وه ڕیکاردۆ کاکا( ڕیاڵ مه‌درید)، ماسکه‌رانۆ وه لۆکاس (لێفهرپوول)، مایکۆن و لۆشیۆ و جیلیۆ سیزار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له دیگۆ میلیتۆ و زانێتی له یانه‌ی (ئه‌نته‌ر میلان) وه هه‌روه‌ها جوان و بۆردیسۆ له‌یانه‌ی (ڕۆما).
ژماره 8 :له 5 مانگی نۆی 2009 هه‌شت ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر یاری پاڵاوتنی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بۆ جامی جیهانی له ساڵی2001 دا که هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین توانی له له نێو یاریگای خۆیداو به‌ڕاهێنه‌ری ڕاهێنه‌ر مارسیلۆ بێلسا به‌ئه‌نجامی 2-1 سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بهڕاهینهری لیوس فلیپس سکۆلاری به‌ڵام له هه‌مان ڕۆژدا واته 5 مانگی نۆ وه له‌ساڵی 2003 دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ناو یاریگای خۆیدا و له‌میانه‌ی پاڵاوتنی جامی جیهانی به‌ئه‌نجامی 5-0 به‌هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیای دۆڕاند وه له‌و ساته‌وه تائێستا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هیچ یاریه‌کی له نێو یایگای خۆیدا نه‌دۆڕاندووه.
ژماره 7 : ژماری ئه‌و یاریانهیه که هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له میانه‌ی پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی 2010 دا توانیویانه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان بردنه‌وه تۆمار بکه‌ن، به‌ڕازیل له‌مه‌دا ده‌ستی باڵایه به بردنه‌وه‌ی 5 یاری وه ئه‌رجه‌نتینیش به‌بردنه‌وه‌ی 2 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان.
ژماره 2 : ژماره‌ی پێشوی ئه‌و یاریانهیه که ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه له شاری ڕۆزاریۆی ئه‌رجه‌نتین به‌یه‌ك گه‌یشتوون، یه‌که‌میان له ڕێکه‌وتی 16/8/1975 له‌میانه‌ی جامی کۆپا ئه‌مریکا بوو که به‌ڕازیل به‌ئه‌نجامی 1-0 بردیه‌وه، وه دووه‌میان له 18/6/1978 له میانه‌ی پاڵاوتنی جامی جیهانی که یاریه‌که به بێ گۆڵ کۆتای هات.
ژماره 2 : ژماره‌ی ئه‌و یاریانهیه که هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له میانه‌ی پاڵاوتنی جامی جیهانی سه‌رخاکی ئه‌رجه‌نتین به‌یه‌ك گه‌یشتوون که ئه‌رجه‌نتین هه‌ردوو یاریه‌که‌ی بردۆته‌وه به‌ئه‌نجامی 2-1 له‌ساڵی 2001 وه ئه‌نجامی 3-1 له‌ساڵی 2005 دا وه ته‌نها هه‌ردوو یاریزان خوان و زانێتی به‌ژداری ئهمیاریهیان کردووه.
به‌رازیل ئێستا له پله‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌مریکای باشور دێت به‌کۆ کردنه‌وه‌ی 27 خاڵ وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینش له پله‌ی چواره‌م به‌کۆکردنه‌وه‌ی 22 خاڵ.
یاریگا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rafa (2009-09-05 07:17:36)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه