.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاری باش له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاران نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌مدێنێت
قۆناغی هه‌رزه‌كاری به‌ترسناكترین قۆناغی ژیانی مرۆڤ داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌مووان كارێك بكه‌ین بۆ بهڕێكردنو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه به‌ڕێگه چاره‌یه‌كی ئارامانه:
1ـ گه‌شه‌ی منداڵ به‌خێرایه‌كی زۆر تێده‌په‌ڕێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكرێت، به‌خێرایی شێوه‌و سروشتوزانینیان بۆ شته‌كان ده‌گۆڕێت، پێش ئه‌و گۆڕانكارییهلهناكاوه بێگومان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئاماده‌كاری بكرێت بۆ پێشوازیكردن له‌و قۆناغه، مه‌به‌ست له‌و ئامادهكارییهپێدانی كۆمه‌ڵێك زانیارییه بۆ یارمه‌تیدانی منداڵ‌و به‌ڕێكردنی ئه‌و قۆناغه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، پێویسته ئاماده‌كاریه‌كان له‌ته‌مه‌نێكی بچوكداو به7ساڵی له‌گه‌ڵ دڵنهوایدا له‌سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌یه‌كی ژیرانه‌و ڕاست‌و دروست بێت.
نمونه‌یه‌ك له ئاماده‌كارییه‌كان :
*چاندنی خۆشه‌ویستی: بۆ ئایین‌و دایك‌و باوك‌و ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سانی بهرامبهرو كۆمه‌ڵگه.
*بلاَوكردنهوهی ڕۆشنبیریه‌تی یه‌كسانی له‌نێو ماڵدا: دووركه‌وتنه‌وه لهجیاكاری نێو منداڵهكانو به‌راوردكردنیان، ده‌بێت د‌رك به‌وه‌ش بكرێت توانا‌و به‌هره‌و لێهاتوویی له‌نێو ههرزهكارانداجیاوازی هه‌یه، پیاهه‌ڵدانی هه‌رزه‌كاری چالاك و وتنه‌وه‌ی كار‌و تواناكانیان ده‌رونی هه‌رزه‌كاری به‌رامبه‌ر ده‌ڕوخێنێت.
هاندان بۆ كاره باشه‌كان:له‌سه‌ر به‌خێوكه‌ر پێویسته وا له‌هه‌رزه‌كار بكات هه‌ست به‌گه‌وره‌یی یاسا بكات، هه‌روه‌ها هیچ شتێك به‌فیڕۆ نهداتو به‌سوكی له‌شته‌كان نهڕۆانێت به‌تایبه‌تی له‌م ته‌مه‌نه‌دا داواوكارییهكی زۆری بۆ پاره هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته لێپرسینه‌وه‌و هاوكاری بكرێت، نه‌ئه‌وه‌نده پاره بخرێته به‌رده‌ستی سه‌ره‌ڕۆی بكات نه ئه‌وه‌نده‌ش بێ پاره بكرێت كه ههوڵو په‌نا به‌رێت بۆ كاری نابه‌جێ، بۆئه‌نجامدانی كاره باشه‌كانیش پاداشتی دارایی‌و مه‌عنه‌ویی جۆراو جۆربكرێت.
*دانانی سنور‌و ڕێسایه‌كی داواكراو ئاشكرا: ده‌ست نیشان نه‌كردنی ڕه‌فتاری په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند ده‌بێته هۆی تێكهڵو پێكهڵكردنی شته‌كان به‌سه‌ر یهكداو هه‌رزه‌كار به هه‌ڵه‌دا ده‌بات، ده‌بێت سنورێك بۆ سزادانی ڕه‌فتاره نهشیاوهكانو پاداشتیش بۆ ڕه‌فتاره شیاوه‌كان دابنرێت، كاتێك یاسای سزا‌و پاداشتی سنوردار‌و ئاشكرا هه‌بوو، زۆربه‌یان له ڕه‌فتاری خراپ دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و مه‌یلیان بۆ ڕه‌فتاری چاك زۆر دهبێتوكاری باش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ناساندنی ئه‌ده‌بی جۆراو جۆر به نه‌وه‌كان: ئه‌و ته‌مه‌نه ته‌مه‌نی بنیاد نانی هه‌ڵسوكه‌وت مهبدئه كه كه‌سێتی مرۆڤ پێكده‌هێنێت، پێویسته ڕه‌فتاری نه‌رمونیان بێت‌و خۆشه‌ویستی بۆ ئهدهبو هونهرهجۆراو جۆره‌كان هه‌بێت به‌تایبه‌تی كللتورو ئه‌ده‌بی نیشتمانهكهیو به‌ئه‌ده‌به‌وه مامه‌ڵه له‌كه‌سانی به‌رامبه‌ریدا بكات .
ئاشكراكردنی به‌هره‌ی هه‌رزه‌كار بۆ ڕێنمایكردنو گه‌شه‌پێدان: نابێت وزهوتواناو به‌هره‌كان كۆت‌و به‌ند بكرێت، چونكه ئه‌و ته‌مه‌نه ته‌مه‌نی داهێنانو ده‌رخستنی هێزو تواناكانه، ته‌مه‌نی زویندوێتیو چالاكییه، ئه‌گه‌ر ڕینوێنی باشی هه‌رزه‌كار بكرێت بۆ گهشهسهندنو ده‌رخستنی تواناكان بێگومان وزه‌و به‌هره‌كان ده‌گۆڕین بۆ داهێنان، یارمه‌تیدانی هه‌رزه‌كاران‌و ئاشكراكردنی توانا‌و به‌هره‌كانیان ئامانجه‌كان دهپێكێتو هه‌موو تواناكانیان بۆ كاری گونجاو و باش ده‌خه‌نه كار، ئه‌گه‌ر توانا‌و لێهاتووییو به‌هره‌كانیان پشتگوێبخرێتوهاوكارییان نه‌كرێت ئه‌وا بێگومان به‌شێوه‌یه‌كی زیان به‌خش تواناكنیان ده‌خه‌نه كار كه زیان به‌خودی خۆیی‌و كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گه‌یه‌نیێت.
لهكۆتایدادهبێت به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل هه‌رزه‌كاراندا بكرێت، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو دایك‌و باوكێك منداڵه‌كانیان ئاشنای نیشانهوگۆڕانگارییه شاراوه‌كانی جهستهوگۆڕانكاریییه فیسۆلۆژیهكانیان بكه‌ن به‌بێ شه‌رم، ئه‌و قۆناغه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی جیاوازی له‌قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ژیانداههیه.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
