.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سێوخواردن له‌ڕه‌مه‌زاندا، ده‌بێته نه‌هێشتنی ناخۆشی بۆنی ناوده‌م
پسپۆڕێكی بواری زانستی خۆراك، هۆكاری بۆنی ناخۆشی ده‌می ڕۆژووانان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاركردنی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی پارێزراوی جه‌سته.
ئه‌و پسپۆڕه بۆنی ناخۆش ده‌می ڕۆژووانانی بۆ خواردنی هه‌ندێك خۆراك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه دهبنههۆكار بۆ ناخۆشبوونی بۆنی ناو ده‌م، ئه‌وانیش ئه‌و خواردنانه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌نده بهكبریت وه‌ك سیر‌و پیاز، خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند بهنایترۆجین وه‌ك، گۆشت، هێلكه‌و شیر‌و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ناوده‌م‌و قوڕگیان هه‌یه.
به‌وته‌ی پسۆڕهكه، ده‌توانرێت بۆنی ناو ده‌م نه‌هێڵرێت، ئه‌ویش بهنهخواردنی ئه‌و خۆراك‌و خواردنه‌وانه‌ی ترشی تێدایه، چونكه كارلێك له‌گه‌ڵ ڕووكه‌شی دان دهكاتو دادهخورێتو خۆراكه‌كان ده‌نووسێت بهدانو زمانداو دواتر ئه‌گه‌ر به‌جوانیش ناوده‌م بهئاوبشۆرێت، بۆنی ناوده‌م ناڕۆات.
پسپۆڕه‌كه‌ی بواری زانستی ڕێنمایی ڕۆژووانان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی ناو ده‌میان نه‌مێت سێ‌و بخۆن، له‌و ڕووه‌شه‌وه ده‌ڵێت:" خواردنی سێوێك لهپارشێواندا، ناوده‌م‌و نێودانهكان به‌جوانی پاكده‌كاته‌وه، دواتر به‌فڵچه‌و ده‌رمان له‌دوای نانی پارشێو دان بشۆرێت بۆنی ناو ده‌م نامێنێت".
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن له‌ڕۆژێكدا زیاتر له‌دوانزه كاتژمێر هیچ خواردن‌و خواردنه‌وه‌یه‌ك ناخۆن، ئه‌و هۆیه‌شه‌وه بۆنێكی ناخۆش كه له‌بۆنی ئه‌سیتۆن ده‌چێت، له‌ناو ده‌میاندا دروستده‌بێت.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
