.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له له‌نده‌ن هێرش ده‌کرێته سه‌ر نوێژکه‌ران
چه‌ند ئینگلیزێکی داخ له د‌ڵی به‌ریتانیا زۆر دڕندانه ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر مسوڵمانان کاتێ که له دوای نوێژی ته‌ڕاویح له مزگه‌وت دێنه ده‌رو بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
دوێنێ شه‌و زیاتر له بیست گه‌نجی به‌ریتانیا له په‌لامارێکدا په‌لاماری هه‌ندێ له‌و مسوڵمانانه‌یان دا که کاتێ له باشووری له‌نه‌ده‌ن له مزگه‌وت دێنه ده‌رو بۆ ماڵ ده‌چنه‌وه! وه‌ک باس ده‌که‌ن برینی زۆرێک له‌وانه‌ی په‌لامار دراون سه‌خته‌و که‌وتونه‌ته نه‌خۆشخانه‌وه!
ڕۆژنامه‌ی (إيفننغ ستاندارد) له ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مڕۆ نووسیبووی که‌وا (إكرام الحق) که ته‌مه‌ن (67) ساڵه، یه‌کێکه له‌وانه‌ی که دوێنێ شه‌و به شێوه‌یه‌کی دڕندانه که‌وتۆته به‌رده‌ستی هێرش که‌ره ئینگلیزه‌کان و هه‌نده‌یان لێ داوه تا ئێستا بێهۆشه‌و له نه‌خۆشخانه که‌وتووه‌و برینه‌که‌شی سه‌خته.
هه‌روه‌ها باس ده‌کات که تاقمێک که له بیست که‌س پێکهاتبوون له دوای نوێژی ئێواره دیسان هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند نوێژخوێنێک که له مزگه‌وت بۆ ماڵ به‌رێ ده‌که‌وتن زۆر به سه‌ختی برینداریان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه له سه‌ر زمانی (عماد بخاري) که شۆفێرێکی تاکسییه ده‌گێرێته‌وه که بینیویه‌تی شه‌ش که‌س له پیاوێکی مسوڵمانی ته‌مه‌ن 70 ساڵ نزیک ده‌بنه‌وه پرسیاری کاتژمێری لێ ده‌که‌ن، کاتێ که ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێ ببوورن: کاتژمێرم پێ نی‌یه، ئه‌ڵێ یه‌کسه‌ر یه‌کێک تووند گه‌رووی ده‌گرێت، یه‌کێکیش له‌ملاوه شتێک ده‌کێشێت به‌سه‌ریا، دوایی به‌رده‌بێته‌وه ئینجا به هه‌مووان ده‌که‌ونه سه‌رییه‌وه لێی ده‌ده‌ن!!
مفكرة الإسلام
ده‌نگی ئیسلام
مه‌کۆی خۆشه‌ویستی بۆ کورد


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه