.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






(سبه‌ی):
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هیواکانی بۆ سه‌رکه‌وتنی بۆ دوایارییه‌کانی مۆندیالی 2010 روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ده‌بێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 5/9 سه‌عات 3:30ی نیوه شه‌و به کاتی هه‌رمێی کوردستان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له شاری رۆزاریۆ له میانی جه‌وله‌ی 15ی پاڵاوتنی ئه‌مه‌ریکای لاتین بۆ مۆندیالی 2010، میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ده‌کات.
پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ 22 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی چواره‌مدایه، که ته‌نها چوارههڵبژاردهی یه‌که‌می ریزبه‌ندی راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه دوایارییه‌کانی مۆندیال، به جیاوازی دو خاڵ له پێش هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆری پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌وه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی سامبا 27 خاڵی هه‌یه‌و له مانگی حوزه‌یرانی رابوردوه‌وه لوتکه‌ی ریزبه‌ندی گرتوه، به جیاوازی خاڵێک له پێش هه‌ڵبژارده‌ی چیلی دوه‌می ریزبه‌ندییه‌وه‌یه، هاوکات هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای به 24 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
به‌مه‌ش ئه‌م یارییه که ده‌بێته یاری ژماره 94ی نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده، یارییه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و له‌به‌رده‌م ترسی سهرنهکهونتدایه.
له هه‌مان کاتدا شکسته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی تانگۆ، ئه‌م یارییه‌ی هێنده‌ی تر گرنگ کردوه‌و به بردنه‌وه‌شی له رکابه‌ره دێرینه‌که‌ی، له‌بیرکردنی شکسته مێژوییهکهیانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا، که به ئه‌نجامی 6-1 له هه‌مان بۆنه‌دا پێی دۆڕاند.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به راهێنه‌ری کارلۆس دۆنگا ده‌یه‌وێ به بردنه‌وه له ئه‌رژه‌نتین خۆی بگه‌یه‌نێته دوایارییه‌کانی مۆندیال و تۆڵه‌ی ساڵی 2006 بکه‌نه‌وه، که ئه‌رژه‌نتین به بردنه‌وه‌ی له به‌ڕازیل خۆپی گه‌یانده دوایارییه‌کانی مۆندیالی ئه‌و ساڵه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
