❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناپاکی هاوسه‌ری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-01 06:44:19

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ناپاکی هاوسه‌ری

ناپاکی  هاوسه‌ری

دارا حه‌مه‌د

به‌کالۆریۆس ده‌روونناسی

هه‌ولێر   

       

له‌مێژه‌  به‌ته‌مام بابه‌تێک بنووسم ده‌رباره‌ی ناپاکی هاوسه‌ری ،زۆری ده‌وێ له‌سه‌ری بنووسین وبخوێنینه‌وه‌ چونکه‌ به‌ڕاستی ژیانی هاوسه‌ری شتێکی پیرۆزه‌ جا ئه‌گه‌ر ئه‌م پیرۆزیه‌ درزێکی تێکه‌وت که‌ تاڵه‌موویه‌کی تێوه‌ بچێ لێنه‌گه‌ڕێین  شتی گه‌وره ‌تری   تێوه‌ بچێ، ئه‌ویش به‌هه‌ردوولا ده‌کرێ (ژن وپیاو)تا زاڵ بن له‌سه‌ری. وه‌ک چۆن زاڵ بوون به‌سه‌ر ناپاکی هاوسه‌ریدا به‌یه‌ک لا ناکرێ ناپاکیه‌که‌شی به‌یه‌ک لا ناکرێ. بۆ پیاو ده‌بێ ژنێک هه‌بێ که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دانێ و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌کا ناپاکی کردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی، ژنیش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌رچه‌نده‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه‌ که‌ ناپاکی هاوسه‌ری له‌لایه‌ن پیاوان زیاتره‌ وه‌ک له‌ ‌ ژنان، واته‌ پیاو زیاتر تووشی ناپاکی هاوسه‌ری ده‌بێ.

هۆکار زۆرن که‌ ده‌بنه‌ هۆی ناپاکی هاوسه‌ری  به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر ده‌توانین  باسی هه‌ندێ  له‌ هۆکاره‌  سه‌ره‌کی وگرنگه‌کان بکه‌ین که‌ ئه‌مانه‌ن:

1-جیاوازی ته‌مه‌ن: جیاوازی ته‌ مه‌ن هۆکارێکی گرنگه‌ بۆ ئه‌م  ناپاکیه‌ ،چونکه‌ زۆر جار ده‌بینین  ته‌مه‌نی  ژنه‌که‌ (20 یان 25)ساڵ بگره‌ زیاتریش له مێرده‌که‌ی گچکه ‌تره‌  و ئه ‌میش هه‌ست به‌ که‌مسه‌ری ده‌کات ،له‌وانه‌یه‌ په‌نا بباته‌ به‌ر ناپاکی  هاوسه‌ری ………

2- ساردی سێکسی  :هه‌موو  مرۆڤێک پێویستی به‌ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری خۆی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی خۆی دامرکێنێته‌وه‌…بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ژن و مێردیش  پێویستیان به‌یه‌کتری هه‌یه‌ جا ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان ئه‌م ئاره‌زووه‌ی  زۆرکه‌م بوو یان سارد بوو له‌وی تریان  ئه‌وا بۆ تێر کردنی ئه‌م ئاره‌زووه‌   له‌وانه‌یه‌ په‌نا بباته‌ به‌ر ئه‌م ناپاکیه‌…

3- گرنگی نه‌دان به‌ خۆ   : گه‌ر پیاو بچێته‌ ماڵه‌وه‌ ببینێ ژنه‌که‌ی  پاک  و خاوێنه‌ وجلی جوانی له‌به‌ردایه‌ وبۆنی خۆشه‌  و گرنگی به‌خۆی ده‌دات و ماڵه‌که‌ی هه‌م وده‌م پاکه‌  ئه‌وا هه‌ستی بۆ شتێک ناڕوا که‌ پێی بڵێن  ناپاکی هاوسه‌ری  به‌ڵام گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو ئه‌وا پیاوه‌که‌ بیر له‌ شتی خراپ ده‌کاته‌وه‌ هه‌روه‌ها پیاوه‌که‌ش گه‌ر گرنگی به‌خۆی و ماڵه‌که‌ی نه‌دا  ڕه‌نگه‌ هه‌ر کامێکیان بێ په‌نا بباته‌ به‌ر ناپاکی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی……….

4- کێشه‌ی دارایی: که‌م ده‌رامه‌تی ئه‌مه‌ش  هۆکارێکی تره‌ له‌و هۆکارانه‌ی باسیان ده‌که‌ین ،چونکه‌ ده‌بێ هه ردوولا  ( ژن وپیاو )  قه‌ناعه‌ ت بکه‌ن وڕازی بن به‌و به‌شه‌ی که‌ خوا ی گه‌وره‌ بۆی داناون …جونکه‌ گه‌ر قه‌ناعه‌تیان نه‌بوو وه‌ ڕازی نه‌بوون له‌وانه‌یه‌   ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێک بێ بۆ ناپاکی له‌یه‌کتری..

5- هه‌ڵسو که‌وتی خراپ: کاتێک پیاو له‌ کار یان له‌ فه‌رمانگه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ گه‌ر مڕو مۆچ بوو قسه‌ی خۆشی له‌ گه‌ڵ که‌س نه‌کرد له‌جیاتی سڵاو کردن جنێو بدات وبچێ بۆ ژوری نووستن …..و زۆر شتی له‌و بابه‌تانه‌ ئه‌وا به‌دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ چه‌ند جارێک هه‌ستێکی خراپ لای خیزانه‌که‌ی دروست ده‌بێ وله‌وانه‌یه‌ بیر له‌ شتی خراپ بکاته‌وه‌ بۆ تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ له‌ پپیاوه‌که‌ی .جونکه‌ ده‌ڵێ گه‌ر نه‌توانم له‌ ماڵه‌وه‌ تۆڵه‌ت لێ بکه‌مه‌وه‌ ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌توانم تۆڵه‌ی خۆم بکه‌مه‌وه‌…….

6- زۆر سه‌فه‌رکردن ودره‌نگ هاتنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌: سه‌فه‌رکردن ومانه‌وه‌ له‌سه‌فه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی لاواز بوونی وکه‌م بوونه‌وه‌ی سۆز له‌ نێوان خێزاندا….هه‌روه‌ها شه‌و دره‌نگ هاتنه‌وه‌و مانه‌وه‌ی ژن به‌ته‌نیا له‌ ماڵ هۆکارێکی تره‌ له‌م هۆکارانه‌…..

7-نه‌مانی متمانه‌  : نه‌مانی متمانه‌ هۆکارێکی تره‌ بۆ ناپاکی کردن،چونکه‌ که‌ متمانه‌ نه‌ما به‌هانه‌ زۆر ده‌بێ زۆربوونی به‌هانه‌ش رق وکینه‌ زیاد ده‌کات به‌ تێپه‌ڕ بوونی کات  ڕه‌نگه‌ بگاته‌ دروستبوونی ناپاکی وهه‌روه‌ها بگاته‌ ته‌ڵاق دان….

8- گرنگی دانی ژن به‌ منداڵ و گوێ نه‌دانی به‌ مێرده‌که‌ی: که‌ ژن منداڵی بوو ئاسایی یه‌ گرنگی به‌ منداڵه‌که‌ی زۆر بدات وپه‌روه‌رده‌یه‌کی چاکی بکات ،به‌ڵام ئه‌م گرنگی دانه‌ نه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی  گرنگی به‌ خۆی وپیاوه‌که‌ی نه‌دات چونکه‌ کاتێ پیاو هه‌ستی کرد فه‌رامؤش کراوه‌ له‌ لایه‌ن خێزانه‌که‌ی ئه‌وا کاردانه‌وه‌که‌ی له‌وانه‌یه‌ باش نه‌ بێ وناپاکی بکاله گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌که‌ی……….

ئه‌م هۆکارانه‌و گه‌لێ هۆکاری تر پاڵنه‌رن بۆ ده‌ست پێکردنی ناپاکی هاوسه‌ری  که‌ ده‌بێ به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێن فه‌رامۆش نه‌کرێن چونکه‌ هه‌ر کێشه‌ی بچوکه‌و گه‌وره‌ ده‌بێ که‌ گه‌وره‌ش بوو سته‌مه‌ چاره‌سه‌رکردنی.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-02 20:06:33

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: ناپاکی هاوسه‌ری

ده‌ست و چاوت خۆش بێت به‌ڕێزم به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو‌ ..
هیوای ته‌مه‌ن درێژ یت بۆ ده‌خوازم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-03 06:06:55

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: ناپاکی هاوسه‌ری

zor swpast akam barezm dastt xosh bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-04 00:07:26

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875
WindowsXPMSIE7

Re: ناپاکی هاوسه‌ری

ده سته كانت خؤش بيت هه ر بزى سه ر كه وتوبيت هاورى به ريزم بؤ ئه م بابه ته والله من ئه كه رينمه وه بؤ ئه وى كه كه سه كه به دلى خؤى ئه و هاوسه ره ى ده ست نيشان نه كردوه ئه مه زؤر توشى خيانه تى ئه كات يان جيماع كردن له كه ل هاوسه ره كه ى ئه مه ش هؤكاريكى تره

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-04 21:04:42

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: ناپاکی هاوسه‌ری

ده‌ستت خۆش بێت هانو گیان بابه‌تێکی گرنگه‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت ئازیزم.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-05 09:21:45

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: ناپاکی هاوسه‌ری

zor swpastan akam hawrekanm
dastan xosh bo payamakantan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-05 09:28:17

haremsarkawtw
خونچەی نوێ
شوێن: که رکوک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2010-02-24
په‌یامه‌كان: 132
WindowsVistaMSIE7

Re: ناپاکی هاوسه‌ری

ده ست خۆش سه ر که وتو بیت

Kurdzhin
http://www.kurdup.com/uploads/b85169c2fd.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-06 09:13:05

::زريان::
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: KuRdStaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-02
په‌یامه‌كان: 358
WindowsXPMSIE

Re: ناپاکی هاوسه‌ری

ده‌ست و چاوت خۆش بێت به‌ڕێزم به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو‌

Kurdzhin
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net