.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















کوردسات و دورکەوتنەوە لە پێشەنگى تیڤیە کوردییەکان !!!
Written by Hemin Zeidan on Saturday, 05 September 2009 11:32
کوردسات و دورکەوتنەوە لە پێشەنگى تیڤیە کوردییەکان !!!
هێمن زیدان ....سلێمانى
Zorba984@hotmail.com This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
کەناڵى کوردسات لەسەرەتاى دروست بوونیەوە بەشێوازێکى مۆدێرن هاتە ناو میدیاى کوردى وە پێوستى یەکى ئەو کاتە بوو وە جێگى خۆ گرت لەناو خەڵکیدا و گەلێک کارى جوانیان پێش کەش کرد کە جێگاى شانازین و هەندێکیان توانیان لە یادەورى بینەرەکانیا هەتا ئێستاش بمێنێتەوە و بەدەم خەندەوە باسى جوانى و بەپێزى بەرنامەکانى بکرێت نمونەش وەک بەرنامەکانى ( ژوان ، بپرسە ، چاوى سێ یەم ، دیدارى کوردساتى ئازاد سدیق ، بەرنامەکانى گۆرانى جوانەمەرگ ،....) بەڵام ئەوەى ئێستا جێگاى نیگەرانیە دابەزینى ئاستى کەناڵى کوردساتە بەبەراورد بە تیڤیەکانى ترى کوردستان کە هەندێکیشیان زۆر تازەن و توانیان بچنە ناو دڵى بینەرەکانیانەوەو هۆگرى بەرنامەکانیان بکەن . بەڵام کوردسات ئەگەر ئاوا بڕوات زیانێکى زۆر بە بینەرەکانى و خۆشى دەگەیەنێت و ئاستى کەناڵەکەش نزیک دەبێتەوە لەکەناڵە ناوخۆییەکان کەئەمەش زۆر ناخۆشە بۆ هەموو دلسۆزێک و بینەرێکى کوردسات .
هۆکارى دابەزینى کوردستان بەچەند خاڵێکى کورت ڕوون ئەکەمەوە :
1.ستافیکى هەمیشەیى لە کوردساتدا هەیە کە شتى تازەیان پێ نەماوە وە بەردەوامیشن ئەکرێت ئەو دەم و چاوانە دوربخرێنەوەو کارى تریان پێ بسپێرێت لە کەناڵەکەدا چونکە ئەم حاڵەتە کوردساتى خستۆتە سوڕى مت بوونەوە .
2.هەواڵ لە کوردسات دا گرنگى زۆرى پێ ئەدرێت و کاتێکى زۆرى بۆ تەرخان کراوە کە ئەمەش هۆکارێکى ترە چونکە گەلى گوردستان زمانحاڵى (ى.ن.ک) ە و کەناڵێکى هەواڵیە ئیتر چ پێویست ئەکات ئەم هەموو هەواڵە دووبارە بکرێنەوە و بینەرى پێ بێزار بکرێت .
3.نەهێنا پێشەوەى دەم و چاوى تازە و گەنجى بەتوانا کە بتوانێ بینەر بۆ کەناڵە بگەڕێنێتەوە و خۆشى بکاتەوە دڵى بینەرەکانى .
4.لەدەست دانى چەندپێش کەش کارێکى بەتواناو پڕ نەکردنەوەى جێگەکانیان وەک گۆران عمر و لەیلا عەلى هەروەها وون بوونى و دورکەوتنەوەى رەنج سەنگاوى کە یەکێکە لە گەنجە هەرە بەتواناترینەکانى کوردسات و تیڤى کوردى بەگشتى .
5.دوورکەوتنەوە لە پێویستى یەکانى بینەر کە ئەمەش دوورکەتنەوەیەکى ترسناکە لە میدیادا کە کۆمەڵگاى کوردى لە ئێستادا زۆر پێویستى بە بەرنامەى دەرونزانى و کۆمەڵناسى ، پەروەردەى ، رۆشنبیرى هەیە وەک بەرنامەکانى ( د.کریم قەرەچەتانى و د .ئەفرام محمد ....) .
6. دور بوون لە ئازارى خەڵک و نەهامەتیەکانى ژیانى رۆژانەى ئێستاى کە دەنگى نارەزایەتیان بگەیەنرێتە دەسەڵات و حکومەت هەتا خەڵک بەماڵى خۆیانى بزانن وەک چۆن زەمەنێک رەنج سەنگاى لە خاک تیڤى ئەم کارەى کرد .
چەندین تێبینى و رەخنەى تر لەسەر خودى پێش کەش کارو بەرنامەکانیان کە من ئێستا سێڤن پاوەرەکەى سۆرانى ابراهیمى خەیات وەک نمونەیەک دەخەمەڕوو :
1.لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ سۆران ابراهیم بەڵام ئەدائى زۆر لاوازە وە خوێندنەوەى پرسیارەکانى بێزارکەرە کەئەمەش بینەر بێتاقەت ئەکات و لە تام و چێژى بەرنامەکە کەم ئەکاتەوە . وە ئەبێ لە پرسیاردا شۆک دروست بکات لاى پاوەرەکانى کەئەمەش بوونى نى یە وە بەپێچەوانەوە سۆران لەبەرنامەى میوانى تۆین زۆر سەرکەوتووە .
2.دەرکردنى پاوەرەکان زۆر هەڵەیە کە ناکرێت ئەو کەسەى زۆرترین پارەى بەدەست هێناوە دەربکرێت ، ئەبێ فەرز بکرێت کە بمێتەوە پێش دەنگدان ناوى ئەو پاوەرە بهێنرێ بۆ ئەوى دەر نەکرێ کە ئەم حاڵەتە لەبەرنامەیەکدا ڕووى دا وە خۆشى ئاماژەى پێدا .
3.هەندێ لە پرسیارەکان وەڵامەکەى کاک سۆرانیش هەڵەیە ! ئەم جێگەى سەرسوڕمانە هەڵەیەکى وا زەق بەسەر ستافى کوردسات دا تێپەربێت !! وەک یەکەم خەلیفە دواى پێغەمبەر کێ بوو ( عمرى کوڕى خگاب).
4.دیارى نەکردنى کات بۆ پاوەرەکان کە ئەمەش مافى پاوەرەکانى تر ئەخوات کە ئەکرا هەر پرسیارەو ( 30 ) چرکەى بۆ دابنرایە .
5.ئەگەر پرسیارەکان هەڵقوڵاوى کۆمەڵگاى کوردى بووایە جوانتر دەبوو هەتا نەوەى نوێ و گەنجەکانمان ئاشنا بکەین بە زانیاریەکان لەسەر نیشتیمانەکەمان بەهەر چوار پارچەى کوردستانەوە کە بەبڕواى من ئەمە خاڵێکى زۆر لاوازى بەرنامەکەیە .
لەکۆتاییدا هیوام وایە بە دلێکى گەوروەوە لێم وەربگرن کە تەنها خۆشەویستى کوردسات واى لێ کردم ئەم شتانە ڕوون بکەمەوە چونکە وەک خۆتان ئەلێن کوردسات ماڵى هەمووانە ؟ وە من بۆ خۆم کۆتای ساڵى 2008 بەرنامەیەکى پڕ زانیارى و کوردیانەم پێش کەش بە کوردسات کرد بەڵام بەداخەوە وەڵامیان نەدامەوە کە ئەمەش پشتگوێ خستنى نەوەى نۆێیە .
سه رجاوه/جرا

لهسهر هێڵ نییه




ده ست خۆش به راستی ئه وشتانه گشتی له جێی خۆیه تی


لهسهر هێڵ نییه
dast xosh


لهسهر هێڵ نییه








dast xosh sarkawtu beet

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








ده سته كانى ئيوه ش خوشبيت خوشحال بوم به به يامه كانتان
هه ربزين و كاتتان شاد
لهسهر هێڵ نییه







barasty qsakany la jey xoyaty
dast xosh bet


xoshmawey daya gyan
لهسهر هێڵ نییه







دهس خۆش سهرکهوتوبیت


لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆس بێت کارمهندی تازه ناهینه کهنالهکهوه

لهسهر هێڵ نییه








زور سوباس ده سته كانى ئيوه ش خوشبيت
هه ربزين
لهسهر هێڵ نییه