.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بهرِێز حاجی:
دوای گوڵان خۆم خۆم دروست كرد
بهرِێز حاجی ئه‌بوبه‌كر نوری یه‌كێكه له بێژه‌ره به توانا و دیاره‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان له شاری سلیمانی له‌دایك بووه و خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واوكردووه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن، ئێستا پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌كانه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان.
بهرِێز حاجی له دیمانه‌یه‌كدا به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی گۆڤاری گوڵانی دایه‌وه.
*سه‌ره‌تای كاركردنت له‌بواری راگه‌یاندن دا بۆ كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه؟ گۆڤاری گولاَن كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر تۆ؟
- له‌ساڵی 1995 له ته‌له‌فزیۆنی كوردستان ده‌ستم به دۆبلاژی ئه‌فلام كارتۆن كردبۆ سه‌ر زمانی كوردی , ساڵی 1996 له‌سلێمانی چوومه ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی تی ڤی ئه‌وكات له‌ویش به‌رنامه‌ی منداڵانم پیش كه‌ش كرد , دوابه‌دوای ئه‌م به‌رنامه‌یه هاتینه هه‌ولێر جاری یه‌كه‌م له رادیۆی هه‌ریم و ته‌له‌فزیۆنی گولان به‌هه‌مان شیوه به‌رنامه‌ی مندالانم ههبووپیشكهشم دهكردو هه‌ندێك جارخۆم ئاماده‌م ده‌كرد, له‌هه‌مان كات خه‌ریكی خوێندن بووم , پاشان له‌ساڵی 1997 له‌ته‌له‌فزیۆنی خۆشه‌ویستی گوڵان له جه‌ژنی قوربان بۆیه‌كه‌م جار وه‌ك بێژه‌ری سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتم , پاشان به‌رنامه‌ی كامیرای هه‌فته‌م هه‌بوو , ماوه‌یه‌كیش هه‌واڵی وه‌رزشیم ده‌خوێنده‌وه له هه‌مان كاتدا له رادیۆی گوڵانیش به‌رنامه‌ی ستاتیكام هه‌بوو به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بووم تا ساڵی 1999 كاتیك كوردستان تیڤی دامه‌زرا من و دوو هاوكاری دیكه‌یان گواسته‌وه بۆ كوردستان تی ڤی له‌وێ ده‌ستم به‌كار كرد و جاری یه‌كه‌م رۆژنامه‌وانیم پیشكه‌ش ده‌كرد پاشان به‌رنامه‌ی هونه‌ری و پاشان له‌یه‌كه‌م رۆژی راگه‌یاندنی كابینه‌ی سێهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان من یه‌كه‌م رۆژم بوو چوومه ناو ستۆدیۆی هه‌واڵه‌كان و خوێندمه‌وه و تائێستاش به‌رده‌وامم و كاری رۆژنامه‌نووسیش ده‌كه‌م . رِۆژنامهی گوڵان و ته‌له‌فزیۆنی گوڵان ئه‌جریان له‌سه‌رم هه‌یه شانازییان پیوهدهكهم ئه‌وان منیان دروست كرد پاش ئه‌وانیش خۆم خۆم دروست كرد.
*ئه‌گه‌ر راپرسی بكرێت بۆ باشترین بێژه‌ری ئافره‌ت تۆ كی هه‌ڵده‌بژێری؟
- من هه‌رچی له‌باره‌ی بێژه‌رانی ئافره‌ت بڵێم ئه‌وانی دیكه لێم زوویرده‌بن بهحهساسییهت وه‌ری ده‌گرن ببوره، به‌ڵام له‌بێژه‌ره پیاوه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه من سامی ئه‌رگووشی و نه‌سره‌ت هادی داده‌نێم.
*بهرِای تۆ لایه‌نه باشه‌كان و كهموكورِیهكانی بێژه‌رانی كورد چین؟
- لایه‌نه‌كانی باشی و خراپی بێژه‌ر چه‌ند لایه‌نێك ده‌گرێته‌وه. بێژه‌ر پێش ئه‌وه‌ی برِیاری ئه‌وه بدات كه كاری بێژه‌ری بكات پێش هه‌مووشت ده‌بێت له توانا‌و برِوا به‌خۆبوونی خۆی دڵنیا بێت بێژه‌ری كارێكی سانا نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بیری لێده‌كه‌نه‌وه , گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه خۆیان دروست ناكه‌ن هه‌ندێكیان خۆیان له‌قه‌ره‌ی هه‌ندێك شت ده‌ده‌ن لێی به‌تواناو شاره‌زا نین مه‌به‌ستیان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه له شاشه ده‌ربكه‌ون ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كهموكورِی بێژه‌ره‌كه به‌دیار ده‌كه‌ویت. شێوه‌ی خوێندنه‌وه له ههواڵیكهوه بۆ هه‌واڵێكی تر ده‌بێت بگۆرِێت ههمووههواڵێك به‌یه‌ك ئاستی ده‌نگ به‌رای من خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه ، چونكه ههرههواڵهو بهشیوازێك دهخویندریتهوه , بۆنموونه هه‌واڵی سیاسی, پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی, به‌یاننامه , هه‌واڵی ناخۆش, ئاگاداركردنه‌وه زۆر شتی تر ئه‌مانه نابێت له‌سه‌ر یه‌ك ئاستی ده‌نگ بخویندریته‌وه ده‌بێت هه‌ست به‌وه بكه‌یت كه ئه‌م هه‌واڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌ی دوای ئه‌و جیاوازی هه‌بێت, ئه‌مه رای تایبه‌تی خۆمه, لایه‌نه‌كانی باشی بێژه‌ر ئه‌وه بێژه‌رو پێشكهشكارانهن كه برِوای ته‌واویان به‌خۆیان هه‌یه و رۆژانه به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆیان هه‌یه‌و له ره‌خنه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان توورِه نابن سوود له‌توانای كه‌سانی شاره‌زا وه‌رده‌گرن بۆئه‌مه‌ش كه‌سانی باشمان هه‌یه پێشكه‌شكاری به‌توانامان هه‌یه ماندووبوون بهكارهكانیانهوه دیاره جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه .
*تۆ به‌هۆی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كانه‌وه بێژه‌رێكی ناسراویت، ئایا ئه‌گه‌ر بوارێكی ترت هه‌ڵبژاردبا هه‌مان ناوبانگت ده‌بوو؟
- هه‌ركه‌سێك برِوای به‌خۆی هه‌بێت وكاری باش بكات بێگومان هه‌ر كارێك بكات ناوبانگ ده‌رده‌كات به‌ڵام لای من ناوبانگییهكه نییه ئه‌وه‌نده‌ی به‌لامه‌وه گرنگه سه‌ركه‌وتوو بم له‌كاره‌كه‌م و خزمه‌تێك بكه‌م ئه‌وه خاڵی جه‌وهه‌ری بیركردنه‌وه‌ی خۆمه و له‌سه‌ری دهرِۆم .
*بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه به‌رنامه‌ی ته‌رفیهی و كۆمهلاَیهتی پێشكه‌ش بكه‌ی؟
-من پێشتر به‌رنامه‌ی هونه‌ریم هه‌بووه له كوردستان تی ڤی، به‌ڵام زوو وازم هێنا حه‌زم زیاتر له به‌شی سیاسی بوو هه‌رچه‌نده بیرۆكه‌ی پیشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی كۆمه‌لایه‌تی به‌دوور نازانم كه رۆژێك بێت به‌رنامه‌یه‌ك بكه‌م نوی بێت بیرم لیكردۆتهوه هه‌ول ده‌ده‌م كاری له‌سه‌ر بكه‌م ئێستا زیاتر كاته‌كانم به‌كاری رۆژنامه‌نووسی ته‌رخان كردووه .
* تۆ هه‌ندی جار بابه‌ت ده‌نووسیت په‌یامت چییه له‌وه‌دا؟
- من هه‌فتانه له گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسم پێشتریش ژماره‌یه‌كی زۆرم بابه‌ت بلاوكردۆته‌وه له‌زۆربه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان و سایته‌كان, به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له به‌ر باری ته‌ندروستیم وازم له‌كاری رۆژنامه‌نووسی هێنا بوو, په‌یامم لهنووسینهكان باسكردنی كیشه‌ی خه‌ڵكه (خه‌می خه‌ڵك خه‌می منه ) تابتوانم له نووسینه‌كانم گرنگی به‌لایه‌نی كیشه‌ی ئافره‌ت و گه‌نج و منداڵ ده‌ده‌م.
* گۆشه‌یه‌كی دیاریكراو نانووسی له‌رۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك؟
- بۆگۆشهی تایبه‌تیش زۆر جار داوام لێكراوه به‌ڵام من حه‌ز له‌گۆشه‌ی تایبه‌ت ناكه‌م به‌م شێوه‌یه ئاسووده ترم.
*بێژه‌ری ههواڵهكانیت، به‌ڵام بۆچی بابه‌تی سیاسی نانووسیت ته‌نها بابه‌تی كۆمهلاَیهتی ده‌نووسیت ؟
- من پێشتر بابه‌تی سیاسیم ده‌نووسی له گۆڤاره‌كه‌ی خۆتان( گۆڤاری گوڵان) بڵاوبۆته‌وه له رۆژنامه‌كانیش به‌ڵام بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیش لام زۆر گرنگه من حه‌ز ده‌كه‌م گرنگی به خه‌می خه‌ڵك بده‌م بابه‌تی سیاسی بۆ من زۆر خۆشتره، چونكه من به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌دوای پرسه سیاسییه‌كاندا ده‌چم، به‌ڵام هۆكاریك نییه كه ئێستا بۆ نانووسم له‌ئاینده ده‌نووسم بۆ نا.
*به‌شداریت له كاری نواندن كردووه ئه‌ی بۆ به‌رده‌وام نه‌بووی؟
- من په‌شیمان نیم له‌وكارانه‌ی كه پیش‌تر كردوومه من به‌پیچه‌وانه‌وه شانازشیان پیوهدهكهم چونكه به‌هۆیه‌وه هه‌رچی نه‌بێت خزمه‌تێكی بچووكم كردووه,پاش ئه‌و كارانه‌م خۆم بۆكاری راگه‌یاندن ته‌رخان كرد.
*ئه‌گه‌ر داوات لی بكرێت بۆ به‌شداریكردن له‌فیلمێكی سینه‌مایی وهلاَمی بهرِێز چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵی یه مه‌رجه‌كانت چین؟
- ئه‌گه‌ر فیلمێك بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و په‌یوه‌ست بێت به بارودۆخی میلله‌ته‌كه‌م ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكه بۆنا مه‌رجم ته‌نها ئاستی به‌شداریی و ناوهرِۆكی ئه‌و فیلمه‌یه كه چۆن ده‌بێت .
*پێشتر وه‌ك كۆرس گۆرانیت گوتووه، بۆ به‌رده‌وام نه‌بووی؟
- زۆر كه‌س ئه‌م پرسیاره‌م لێ ده‌كات, من خزمه‌تێكم به سروودی نیشتیمانی كردووه كه به‌ده‌نگیش به‌شداربووم، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م كاره چیترم نه‌كردووه كه ئه‌و كات له كوردستان تی ڤی كارم ده‌كرد راسپێردرام بۆ ئه‌م كاره و قبوولم كرد .
*دیاره ده‌نگت خۆشه بۆیه وه‌ك كۆرس گۆرانیت گوتووه ئایا بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه گۆرانی بڵێی و سیدیهكی تایبه‌ت به خۆت به‌رهه‌م بهێنی؟
- من بریاری گۆرانی گووتن ناده‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بادهنگم خۆش بێت , خۆ نابێت هه‌رچی كه‌مێك ناوبانگی هه‌بێت و ده‌نگی خۆش بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری و لێزانینی هه‌بێت له‌م كاره گرنگ و زه‌حمه‌ته خۆی له قه‌ره‌ی بدات, به‌داخه‌وه غه‌درێكی گه‌وره له هونه‌ری كوردی ده‌كرێت و ته‌رو ووشك پێكه‌وه ده‌سووتێت, گۆرانی هه‌ندێك له گۆرانیبێژانی خۆمان جگه له‌وه‌ی له‌رووی تێكسته‌وه هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێ لهئاستێكیشدایه ئه‌گه‌ر گوێ له‌گۆرانییه‌ك ده‌گریت تا گۆرانیبیژهكه قسه نه‌كات نازانیت ئه‌و گۆرانییه فارسییه توركییه یان عه‌ره‌بییه , نازانم چۆن بوار به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه به‌ناوی تازه‌گه‌ری و سوود وه‌رگرتن له هونه‌ری بێگانه هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی بشێوێنن, خۆم وه‌ك بهریزحاجی كارم ته‌نها بێژه‌رو كاری رۆژنامه‌نوسییه من هیچ كات بازرگانی به‌هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌م ناكه‌م بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیم.
*پێش پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان چه‌ند كات ته‌رخان ده‌كه‌ی بۆ مكیاژ ؟
- من كاتی زۆر ته‌رخان ناكه‌م چونكه ماكیاژی تۆخ ناكه‌م بۆیه ته‌نها نیو كاتژمێرم به‌سه.
*به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی راگه‌یاندنت خوێندووه؟ ئه‌گه‌ر نا به‌نیاز نیت له كۆلێژ یان په‌یمانگای راگه‌یاندن بخوێنیت؟ئه‌كادیمی بوون تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ركه‌وتنی بێژه‌ر؟
- نه‌خێر من خوێندنم ته‌واوم نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌و برینداربوونهم لهشهرِی ناوخۆ دواكه‌وتم له‌خویندن كه تاوه‌كوو ئه‌مساڵیش هه‌ر له چاره‌سه‌ر كردن بووم، به‌ڵام په‌نا به‌خوا ساڵی داهاتوو شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كه‌م پاشان برِیارم داوه بچمه كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان. كاریگه‌ری بروانامه كاریگه‌ری هه‌یه به‌س به قه‌ده‌ر موتابه‌عه‌ی خۆت و برِوا به‌خۆبوون نییه لای من مه‌رج زیاتر ئه‌و دووشتهن به‌ڵامه‌وه.
*تۆ و به‌سۆزی خوشكت هه‌روه‌ها به‌همه‌نی برات تاچه‌ند كاریگه‌ریتان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بووه؟
- ئیمه سێ خوشك و برایه‌ك هه‌تا رۆزای خوشكیشم كه‌سایه‌تیمان جیاوازه له‌یه‌كتر، به‌ڵام بۆ ههمووكاریكم تا ئیستاش پرس به به‌سۆزو به‌همه‌ن ده‌كه‌م، چونكه هه‌ردووكیان له كاره‌كانیان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون بۆیه برِوایهكی زۆرم پییان هه‌یه و له قسه‌یان ده‌رناچم.
*خۆشترین و ناخۆشترین یادگاری به‌رێز چین له‌كاری بێژهرایهتیدا؟
- ناخۆشترین كاتم ئه‌وه بوو كه سی هاورِێی زۆر خۆشه‌ویستم بهرِووداوی جۆراوجۆر گیانیان له ده‌ستدا له‌وانه (فه‌رید ئه‌یوب,ئه‌حمد كه‌ریم, كاك سامان كه ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌یه‌كم بوو) خۆشترینیشم ئه‌وه بوو كه یه‌كه‌م بێژه‌ری كوردستان تیڤی بووم له‌گه‌ڵ هاوكارم سامی ئه‌رگوشی كه بۆ یه‌كه‌مین جار په‌خشی راسته‌وخۆی سه‌ته‌لایت هه‌واڵه‌كانمان خوێنده‌وه خۆشترین رۆژ بوو لای من كه وه‌ك تێست ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هینا قه‌د ئه‌و رۆژه له بیر ناكه‌م.
*ماوه‌یه‌ك له شاشه دووركهوتبویتهوه هۆیه‌كه‌ی چی بوو؟
وه‌لام . له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بووم به‌چه‌ند كاریكی تایبه‌ت.
*هه‌تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك بێژه‌ر؟ وێستگه‌ی داهاتووی تۆ كوێیه؟
- به‌رده‌وام ده‌بم تائه‌وكاته‌ی برِیاربدهم به‌رده‌وام نه‌بم , دوا وێستگهشم خودا ده‌زانێت و من ناتوانم داهاتووم دیاری بكه‌م.
*كوردستان تیڤی لای به‌رێز چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
- كوردستان تی ڤی وێستگه‌ی سه‌ركه‌وتنی من بووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه من خۆم دروست كرد بۆیه من ته‌نها قه‌رزداری لۆگۆی كوردستان تی ڤیم نه‌ك كه‌سیك.
*داوات لی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌ناڵێكی تر كاربكه‌ی؟وهلاَمت چی بووه؟
- ئه‌وه‌ی راست بێت، به‌ڵی زۆریش داوام لێكراوه شتی زۆر باشیشم بۆ بكه‌ن، به‌ڵام من قبووڵم نه‌بووه, جاری له كوردستان تی ڤی ده‌بم خودا گه‌وره‌یه بۆ ئاینده چی ده‌بێت.
*هاورِێ نزیكه‌كانی به‌رێز حاجی كێن؟
-من وازم له هاورِێتی كچان هیناوه له‌ناو راگه‌یاندن , له ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندن هاورِێ به وه‌فاو باشم هه‌یه كه هه‌ندێكیان هاورِێی مندالی منن له‌به‌ر هه‌ستیاری كه‌سایه‌تییان نامه‌وێت ناویان بهێنم .
*نهێنییه تایبه‌تییه‌كانت لای كی دهدرِكێنیت؟
- ته‌نها بۆ كه‌سیك.
*بهرِێز له چی په‌شیمانه ؟
- هه‌موو كه‌سێك ئاساییه له ژیانیدا له هه‌ندێك شتی تایبه‌تی خۆی په‌شیمان بێت منیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی له هه‌ندێك شتی ژیانم په‌شیمانم .
*له گۆرانیبێژانی كورد و عه‌ره‌ب گوی له كی ده‌گریت؟
- لهگۆرانیبیژانی كورد زیاتر كۆنه‌كان و هه‌ندێك له‌و گۆرانیبێژه تازانه‌ی كه گۆرانییه‌كانیان مۆركی توركی و عه‌ره‌بی پێوه نه‌بێت عه‌ره‌بیش كۆن و تازه هه‌ندێكیان .
*سوارچاكی خه‌ونه‌كانی به‌رێز كێیه مه‌رجه‌كانت چین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی داوات لێ بكات بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری؟
- هاوسه‌رگیری من قسمه‌ته.
*ئه‌گه‌ر ناوت به‌رێز نه‌بووایه حه‌زت ده‌كرد ناوت چی بووایه؟
- به‌منداڵی باوكم حه‌زی ده‌كرد ناوم بنێت ڤینۆس دایكم رازی نه‌بووه ئیستا له‌به‌ینی خاڵم و دایكم به ته‌واوی نازانم كامیان ناویان ناوم، به‌ڵام ناو گرنگ نییه لام هه‌رچی بێت به‌س ناوه‌كه‌م گرفتی بۆ دروست كردووم ده‌چمه شوێنێك ده‌ڵێ ناوت چییه ده‌ڵێم بهرِێز حاجی ده‌ڵێ كوا كاك حاجی واده‌زانن باسی كابرایه‌كی دیكه ده‌كه‌م ئه‌وه زۆر گرفتم بۆ دروست ده‌كات یان له كاتی هه‌واڵه‌كان زۆر ناوی خۆم ده‌ڵێم له پێش ناوه‌كان شه‌رم ده‌كه‌م.
*ئه‌و خه‌ونه چییه كه چاوهرِێی ده‌كه‌یت و هێشتا نه‌هاتۆته دی؟
- خه‌ون واته خه‌یاڵ منیش له‌و كه‌سانه نیم به‌لای خه‌یاڵدا بچم بۆیه خه‌ونم نییه.
*ده‌ڵێن زوو زوو ژماره‌ی مۆبایلت ده‌گۆریت، بۆچی؟
- زۆر ئیزعاجم ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ رێزمدا كاتی ئه‌وه‌م نییه زۆربه‌ی كاته‌كانم بۆ جواب دانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن ته‌رخان بكه‌م بۆیه هه‌ر كاتیك سه‌فه‌ر بكه‌م بگهرِێمهوه ژماره‌یه‌كی دیكه داده‌نێم.
gulan medya
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن **rayan-taqana** (2009-09-11 11:43:41)

له‌سه‌ر هێڵ نییه









[size=16]ده سته كانت خؤش بيت ره يان كيان به راستى به راستى بيزه ريكى بيشكه وتوه بس تؤزيك له خؤباييه بروابكه.اليت زوو زوو سيم كارت اكؤرم بؤ؟هؤيه كه ى جي يه؟نازانم
ده سته كانت خؤش بيت ره يان كيان[/size]


له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه