❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ فیلمی نوێی..........كه‌سێك به‌دوای...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-07 11:16:46

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

له‌ فیلمی نوێی..........كه‌سێك به‌دوای...

له‌ فیلمی نوێی ئالان ئه‌مین كه‌سێك به‌دوای قاچه‌كانیدا ده‌گه‌رِێت
PNA- هه‌ولێر- ده‌رهێنه‌ر ئالان ئه‌مین ئێستا سه‌رقاڵی نوێترین فیلمی دیكۆمێنتی خۆیه‌تی، به‌ناو "گه‌رِان به‌دوای قاچه‌كانما" كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی مۆنتاژ دایه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر ئالان ئه‌مین له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی نوێترین به‌رهه‌می خۆی گووتی "ئێستا سه‌رقاڵی مۆنتاژی فیلمی "گه‌رِان به‌ دوای قاچه‌كانما"م، كه‌ فیلـمێكی دیكۆمێنتییه‌ به‌ زمانی كوردی و ئینگلیزی و له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی خۆمه‌".

ده‌رباره‌ی ناوه‌رِۆكی فیلمه‌كه‌ ئالان ئه‌مین گووتی "ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ ژیانی لاوێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌كات كه‌ له‌ كاتی كیمیابارانه‌كه‌ی به‌هاری 1988دا له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ردوو قاچی له‌ ده‌ست داوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی هیواكانی".

هه‌روه‌ها گووتیشی "وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵی خایاندووه‌و له‌ چوار وڵات كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌، له‌ ناوه‌راستی كانونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2009 بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌بێت".

ده‌رهێنه‌ر جگه‌ له‌م كاره‌ی به‌نیازه‌ فیلمێكی دیكه‌ی سینه‌مایی به‌ناوی "ئارامگا" ساز بكات كه‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنانی خۆیه‌تی، گووتیشی "له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ساڵی 2010 ده‌ست به‌ كاری وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌ ده‌كه‌م، كه‌ به‌ زمانی كوردی و ئینگلیزی ده‌بێت".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ كاری وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌بێت، شه‌ش له‌ دیمه‌نی كۆتایی فیلمه‌كه‌ش له‌ كوردستان ده‌بێت.

ده‌رباره‌ی ناوه‌رِۆكی ئه‌م فیلمه‌ ئالان ئه‌مین گووتی "ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ گه‌شتی دوو برا ده‌كات وه‌كو په‌نابه‌ر، هانا ده‌به‌نه‌ به‌ر وڵاتی به‌ریتانیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئارامگایه‌ك، به‌و هیوایه‌ی كه‌ ژیانیان ئاسوودیه‌و ئیتر دوور له‌ شه‌رِ بژین، به‌ڵام هه‌موو پێوه‌ره‌كان بۆ ئه‌مان پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌و به‌هه‌شتی ئه‌وروپایان لێ ده‌بێته‌ دۆزه‌خی شه‌رِ و ململانێ".

ده‌رهێنه‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی كوردی له‌ مانچسته‌ر له‌ گه‌ڵ گرووپێكی به‌ریتانی كاری وێنه‌گرتن و پۆست پرۆدوكشنی بۆ ده‌كه‌ن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net