.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ڕۆژی شەممە، لە سەرجەم كیشوەرەكاندا، یارییەكانی پاڵاوتنی گەییشتن بە مۆندیالی 2010ـی باشووری ئەفریقیا ئەنجام دران، بە هۆی نزیكبوونەوە لە وادەی كۆتاییهاتنی پاڵاوتن، یارییەكان هەستیارتر و گرنگتر دەبن، (هەولێر وەرزش) ئەنجامی یارییەكانی پاڵاوتن لە هەموو كیشوەرەكاندا دەخاتە ڕوو.
كیشوەری ئەورووپا
بەو پێیەی زۆرترین هەڵبژاردە لەو كیشوەرەوە دەگەنە مۆندیال، بۆیە كێبڕكێیەكی زۆر لەسەر بڕینی بلیت لە نێوان هەڵبژاردە بەهێز و بێهێزەكاندا دەكرێت، تاوەكوو ئێستایش تاكە هەڵبژاردەی گەییشتوو بە مۆندیال (هۆڵەندا)ـیە، كە مۆندیالی ڕابردوو بێبەش بوو. ئێستایش تەنیا 3 یاریی بۆ كۆتاهاتنی پاڵاوتنەكانی ئەو كیشوەرە ماوە.
ئەمە ئەنجامی سەرجەم یارییەكانی پاڵاوتنی ئەو كیشوەرەكەیە، كە ڕۆژی شەممە ساز دران:
سكۆتلەندا - مەقدۆنیا 2 - 0
ئۆكڕاین- ئەندۆرا 5 - 0
ڕووسیا - لیختنشتاین 3-0
ئازەربایجان - فینلەندا 1 - 2
ئەرمینیا - فینلەندا 0 - 2
مۆڵدۆڤا - لۆكسمبۆرگ 0 - 0
بولگاریا - مۆنتینیگرۆ 4 - 1
جۆرجیا - ئیتاڵیا 0 - 2
دانمارك - پورتوگال 1 - 1
هەنگاریا - سوێد 1 - 2
ئیسرائیل - لاتڤیا 0 - 1
توركیا - ئیستۆنیا 4 - 2
كڕواتیا - ڕووسیای سپی 1 - 0
پۆڵەندا - ئێرلەندای باكوور 1 - 1
قوبڕس - كۆماری ئێرلەند 1 - 2
نەمسا – دوورگەكانی ڤارۆ 3- 1
سلۆڤاكیا - چیك 2 - 2
سویسرا - یۆنان 2 - 0
ئایسلەند - نەرویژ 1 - 1
فەڕەنسا - ڕۆمانیا 1 - 1
ئیسپانیا - بەلچیكا 5 – 0.
ئەمەریكای باشوور:
لە پاڵاوتنەكانی ئەو كیشوەرەدا بۆ گەییشتن بۆ مۆندیال، 4 هەڵبژاردە و نیو سەردەكەون، لەوێ ئەم گەڕەی پاڵاوتن، بە بەهێزترین یاریی لە نێوان سەرسەختترین ڕكابەری یەكدیدا ئەنجام درا، كە ئەویش یاریی نێوان (ئەرژەنتین - بەڕازیل) بوو، كۆتاییەكەیشی 3 -1 بۆ بەڕازیل كۆتایی هات، بەو دۆڕاندنەیش، شكستێكی خراپ بەسەر ماڕادۆنای ڕاهێنەر و هەڵبژاردەكەیشدا هات و بەڕازیلیش بووە یەكەم هەڵبژاردەی ئەو كیشوەرە كە گەییشتنی بۆ مۆندیالی 2010 مسۆگەر كرد، بەڵام ئەوەی چانسێكی دیكەیشی بە ماڕادۆنا دایەوە، پاش تیپەكەی خۆی دۆڕاندنی هەردوو هەڵبژاردەی (ئۆرگوای و ئیكوادۆر) بوو.
ئەمە ئەنجامی یارییەكانی پاڵاوتنی ئەو كیشوەرەیە، كە شەممە ساز دران:
پیرۆ - ئۆرگوای 1 - 0
كۆڵۆمبیا - ئیكوادۆر 2 - 0
پارگوای - پۆلیڤیا 1 - 0
ئەرژەنتین - بەڕازیل 1 - 3
چیلی - فەنزویلا 2 – 2.
كیشوەری ئەمەریكای باكوور (كۆنكاكاف)
لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئەو كیشوەرەدا، كە 3 هەڵبژاردە و نیو دەگەنە كۆتاییەكانی مۆندیال، كێبڕكێیەكی توند لە پێناو گەییشتن بە مۆندیالدا هەیە، لەوێ بەر لە 3 گەڕ بۆ كۆتاهاتنی یارییەكانی پاڵاوتن، (هیندۆراس، ئەمەریكا، مەكسیك و كۆستاریكا)، زۆر نزیكن لەوەی بگەنە مۆندیال، چونكە هیندۆراس و ئەمەریكا هەریەكە 13 خاڵیان هەیە و مەكسیك و كۆستاریكایش هەریەكە 12 خاڵیان هەیە و لە پلەكانی یەكەم تاوەكوو چوارەم دێن، لەم گەڕەی پاڵاوتندا 3 یارییەكە ئەنجام دران و ئەمە ئەنجامەكانیانە:
ئەمەریكا - سلڤادۆر 2 - 1
هیندۆراس - تریندادوتۆباگۆ 4 - 1
كۆستاریكا - مەكسیك 0 – 3.
كیشوەری ئەفریقیای باشوور
ئەم كیشوەرە، جیاوازتر لە مۆندیالەكانی دیكە، كورسییەكی زیاتریان بەر دەكەوێت، چونكە ڕێكخەری مۆندیالەكە لەو كیشوەرەدایە، 4 كورسی و نیوی فەرمیی بۆ ئەو كیشوەرە لە مۆندیالدا تەرخان كراوە.
پێش ئەنجامدانی یارییەكانی نێوان (بەنین - مالی، مۆزەمبیق - كینیا، تۆگۆ - مەغریب، نێجیریا - توونس، غانا - سوودان و جەزائیر - زامبیا)، كە دوێنی ڕێك خران، هیچ هەڵبژاردەیەكی ئەو كیشوەرە لە ڕێگەی پاڵاوتنەوە نەگەییشتووەتە مۆندیال، بەڵام لەوێیش وەكوو هەر كیشوەرێكی دیكە، ململانێیەكی توند لە لایەن چەند هەڵبژاردەیەكەوە بۆ بڕینی بلیتی مۆندیال دەكرێت، هەڵبژارەدەكانی (گابۆن، توونس، جەزائیر، میسڕ، نێجیریا، غانا، كۆتدیڤوار) زۆر لەوە نزیكن كە بگەنە مۆندیال. ئەمەیش ئەنجامی یارییەكانی ڕۆژی شەممەیە:
مالی - غینیا 2 - 1
ڕواندا - میسڕ 0 - 1
گابۆن - كامیرۆن 0 - 2
كۆتدیڤوار - بۆركینافاسۆ 5 – 0.
كیشوەری ئاسیا
لە كیشوەری ئاسیا و لە یاریی چوونی پاشكۆی گەییشتن بە مۆندیالدا، هەردوو هەڵبژاردەی بەحرێن و سعوودیە بەبێ گۆڵ بەرانبەر بوون، كە ئەوە لە قازانجی سعوودییەدا بوو.
یارییە دۆستانەكان:
هاوكات لە تەك یارییەكانی پاڵاوتندا، ئەو هەڵبژاردانەی كە لەم گەڕەدا پشوو بوون، یان لە مێژە لە گەییشتن بۆ مۆندیال بێبەش بوونە، پێكەوە چەند یارییەكی دۆستانەیان ئەنجام دا، كە بەشێك لە یارییەكان زۆر بەهێزبوون، ئەمە ئەنجامی ئەو یارییە دۆستانانەیە:
كۆریای باشوور - ئوستڕالیا 3 - 1
هۆڵەندا - ژاپۆن 3 - 0
ئۆزبەكستان - ئێران 0 - 0
نامیبیا - سوازیلاند 1 - 1
ئینگلتەرا - سلۆڤینیا 2 - 1
ئەڵمانیا - باشووری ئەفریقیا 2 - 0
ئوردون - مالیزیا 0 – 0
ئەنگۆلا - سەنیگال 1 - 1.
بۆ زانینی خوێنەرانی (هەولێر وەرزش) و وەرزشدۆستانی، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوویش (دوو سبەی) بەشێكی دیكەی یارییەكانی پاڵاوتن لە سەرجەم كیشوەركان ئەنجام دەدرێن، كە لەوانەیە ئەو یارییانە ناسنامەی هەندێ تیپی دیكەی سەركەوتوو بۆ مۆندیال ئاشكرا بكات.
هه ولير بؤست


لهسهر هێڵ نییه







دهست خۆش بێت


لهسهر هێڵ نییه









سوباس كاكه هاوزين كيان سه ركه وتوبيت كيانه كه م
لهسهر هێڵ نییه
saps malakam bo aw zaneareana dastw chawt xosh beet


لهسهر هێڵ نییه









سوباست ئه كه م كيانه كه م سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه