❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆدرێژ بوونی ته‌مه‌نت ، رِۆژانه‌ چه‌ند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-07 11:01:40

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

بۆدرێژ بوونی ته‌مه‌نت ، رِۆژانه‌ چه‌ند

بۆدرێژ بوونی ته‌مه‌نت ، رِۆژانه‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌ پێ بڕۆ
PNA - رۆژانه‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌پێ رِۆیشتن، ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌ پیاوانی به‌ سالاَچوودا، كاردانه‌وه‌ی زۆر باشی جه‌سته‌ی هه‌یه‌.

توێژه‌ران روونیانكردۆته‌وه‌، رۆژانه‌ نزیكه‌ی 20 تا40 خوله‌ك رۆیشتن به‌ پێ پێویسته‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ توێژه‌ره‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌ نێوان ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌مه‌نیان 70 تا92 ساڵه‌ و جووڵه‌یان كه‌مه‌و ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دان، به‌لاَم جووڵه‌و پیاسه‌كردنیان هه‌یه‌، ئه‌نجام داوه‌وه‌ و شاره‌زایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دوو خوله‌ك وه‌رزش كردن ئه‌گه‌ری مردن 10% كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، دكتۆر (پیته‌ر كۆكینۆس) و هاوكاره‌كانی له‌ ناوه‌ندی پزشكی كاروباری به‌سالاَچووان له‌ واشنتن و( پالۆ ئالتۆ) له‌ كالیفۆڕنیا له‌ سه‌ر زیاتر له‌ 3 هه‌زار پیاوی ئاماده‌بوو توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ .

پزیشكه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا له‌ رابردووی پزیشكی ئه‌و كه‌سانه‌یان، كۆڵیوه‌ته‌وه‌ و رِاده‌ی مردنیان  له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بۆماوه‌ی 6 ساڵ خستۆته‌ ژێر چاودێری .

دكتۆر (كۆكینۆس) سه‌باره‌ت به‌ ده‌سكه‌وته‌كانی رایگه‌یاند: په‌یامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌گشتی ئه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پیری و مردن دیارده‌یه‌كه‌ ناكرێت نكۆڵی بكرێت، به‌لاَم  ده‌كرێت هه‌ردووكیان به‌ئاسانی و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی نموونه‌ی ژیانێكی چالاك و ئه‌كتیڤ له‌ هه‌ر  قۆناغێكی ته‌مه‌نی وه‌ دوابخه‌ین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-07 20:02:30

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: بۆدرێژ بوونی ته‌مه‌نت ، رِۆژانه‌ چه‌ند

ده‌ستت خۆش بێت  ‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net