.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









گروپی بەجەرگەكان" باشترین فیلمی ئەم هەفتەیەی سینەماكانی ئەمەریكایە
"گەڕەكی هەژارەكان" پلەیەك چووە دواوە فیلمی " Inglourious Basterds" لەماوەی سێ رۆژ بەژداری كردن لە سینەماكانی ئەمەریكا توانی بە كۆكردنەوەی 37،602 ملیۆن دۆلار پلەی یەكەمی پێشبڕكێی باشترین فیلمی هەفتە بەدەست بێنێت.
Inglourious Basterds"" فیلمێكی جەنگاوەری مێژوویی سیاسیە، باس لەگروپێكی چەكداری ئەمەریكی بەجەرگ و زۆر بەتوانا دەكات كەبەرەگەز جولەكەن، و هەڵبژێردراون بۆ ترس خستنە دڵی نازێكانی ئەڵمان لەكاتی داگیركردنیان بۆ وڵاتی فەرەنسا، ئەمەش لەجەنگی جیهانی دووەم؛ كردارەكەشیان ئەوەیە كەوا بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە ئەڵمانێكان دەفڕێنن و زۆر بە دڕندانە دەیانكوژن و پاشان لەشوێن رێی سوپای ئەڵمان دایدەنێن. لەكاتی ئەم راوكردنەیان بۆ ئەڵمانێكان چاویان بە ئافرەتێكی فەرەنسایی جولەكە دەكەوێت كەوا بەڕێوەبەری هۆڵێكی سینەماییە و سوپای ئەڵمانیش زۆر سەردانی دەكەن...
ئەم فیلمە لە فیلمە زۆر بەتواناكانی ئەمساڵ دەژمێردرێت، لە دەرهێنانی "كوینتین تارانتینۆ" یە و هەر خۆشی سیناریۆكەشی نوسیوە، پاڵەوانانی فیلمەكە: ئەكتەری پڕ جەماوەری هۆلیۆد "براد بێت"، میلانی لوران، كریستۆڤ واڵتز، ئیلی رۆس، دیان كۆرجەر، جاكی ئیدۆ، پاوڵ رۆست، لەگەڵ جولی دریفوس.
ئەمەش تەواوی باشترین فیلمەكانی ئەم هەفتەیەی ئەمەریكا بەپێی پەیداكردنی زۆرترین داهات:
1- (Inglourious Basterds)ب 37،602 ملیۆن دۆلار.
2- (DISTRICT 9)ب18،900ملیۆن دۆلار.
ئەم فیلمە هەفتەی دووەمە بەژداری دەكات لە هەفتەی یەكەمیدا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، تائیستا 73،491ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
ئەم فیلمە لەو فیلمانەیە كە پێیان دەوترێ "خەیاڵی زانستی" باس لە كۆمەڵێك بونەوەر دەكات كە لەهەسارەیەكی ترەوە هاتونەتە سەر زەوی و لەیەكێك لەگەڕەكە فەقیرەكانی ئەمەریكا دەژین، و بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن یەكێك لەئاژانسەكانی ئەمەریكا دەیاندۆزێتەوە و بەتەكنەلۆجیای سەردەم دەتوانێت بەسەریان زاڵ بێت.
3- (G.I. Joe: The Rise of Cobra)ب12،500ملیۆن دۆلار.
ئەم فیلمە هەفتەی سێیەمە بەژداری دەكات، لەهەفتەی یەكەمیدا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، تائێستا 120،531ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
فیلمەكە باس لە كۆمەڵێكی لێهاتوو ئەكات لە سوپا بەناوی G.I. Joe بەڕەنگاری رێكخراوێكی دڕندەو شەڕەنگێز دەكەن، و سەرۆكی رێكخراوەكە بازرگانێكی چەك و تەقەمەنییە.
4- (The Time Traveler's Wife)10،025ملیۆن دۆلار.
ئەم فیلەم هەفتەی دووەمە بەژداری دەكات، هەفتەی پێشو پلەی سێیەمی بەدەست هێنابوو، تا ئێستا 37،448 ملیۆن دۆلاری كۆكردۆتەوە.
فیلمەكە لەجۆری فیلمە رۆمانسێكانە، باس لە كابرایەك دەكات كەوا بەرپرسی پەرتوكخانەی شیكاگۆیە بەدەست نەخۆشیەكی دەگمەنەوە دەناڵێنێت، كەوا دەتوانێت لەچەند سەردەمێكدا بژی، لەنێوان ئەم سەردەمانەدا خۆشەویستی ژیانی خۆی ئەدۆزێتەوە و لەگەڵیدا هەوڵ دەدات ژیانێكی ئارام بەسەر بەرێت.
5- (Julie & Julia)ب 9،00ملیۆن دۆلار.
سێ هەفتەیە ئەم فیلەمە بەژداری دەكات، فیلمەكە تائێستا 59،288ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
باس لە ژیانی جولی و جۆلیا دەكات لە چوارچێوەیەكی كۆمیدیا، كەوا هەر یەك لە جۆلی و جۆلیا لەشوێن و كاتی جیاواز دەژین بەڵام بۆیان دەردەكەێت كەوا بەیەكگرتن دەتوانن هەموو شتێك بكەن.
6- (SHORTS)ب 6،600 ملیۆن دۆلار.
ئەم فیلمە لە فیلمە نوێیەكانە و ئەم داهاتەی لەماوەی هەفتەیەكدا كۆكردۆتەوە.
7- (G-Force)ب 4،205ملیۆن دۆلار
ئێنج هەفتەیە ئەم فیلمە بەژداری كردووە، هەفتەی پێشو پێنجەمی پێشبڕكێكبوو، تائێستا 107،315 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
8- (Harry Potter and the Half-Blood Prince))ب3،515ملیۆن دۆلار.
ئەگەرچی هاری پۆتەر ناوبانگێكی زۆری هەیە، بەڵام بەشی شەشەمی ئەم فیلمە نەیتوانی وەك بەشەكانی تر، داهاتێكی زۆر بەدەست بێنێت، حەوت هەفتەیە بەژداری كردووە، و تائێستا 290،275 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
9- (The Ugly Truth)ب 2،850ملیۆن دۆلار.
ئەم فیلمەش هەفتەی حەوتەمە بەژداری دەكات، هەفتەی پێشو هەشتەمی ریزبەندەكەبو، تائێستا 82،887ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
10- (Post Grad)ب 2،800ملیۆن دۆلار
ئەم فیلمەش لە فیلمە نوێیەكانە و یەكەم هەفتەیە بەژداری دەكات، و ئەم بڕە پارەیەی بە سێ رۆژ پەیدا كردووە
بهرێزم بابهتهکهت بێ سهرجاوهیه گهر بو ماوهی 24 کاتژمێری ت ئاماژه ندهی به سهرجاوهکهی ئهوه بابهت ئهسرێتهوه
bestun_goran
gulan medya
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن **rayan-taqana** (2009-09-11 11:35:47)

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
