❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه ته نه كردن له كوردستان به ربلاو نيه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-08 01:08:09

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

خه ته نه كردن له كوردستان به ربلاو نيه

وەزیری مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان، (د. شوان محەممەد)، دەڵێت ڕاپۆرتەكەی "واشنتۆن پۆست" لەمەڕ خەتەنەكردنی كچان لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك زانیاریی هەڵەی لە خۆیەوە گرتووە و وێنەیەكی ناڕاست لە دۆزی ژن لە هەرێمی كوردستان بە دەستەوە دەدات.
(د. شوان) كە لە ئۆفیسی خۆیدا بۆ ڕۆژنامەی هەولێر دەدوا گوتی:
"من نازانم "واشنتۆن پۆست" ئەو زانیارییە هەڵانەی لە كوێوە هێناوە. لە ڕاستیدا نە ئێمە و نە كەسی دیكەیش زانیاری و داتای تەواوی دەربارەی خەتەنەكردنی كچان لەبەردەستدا نییە."
لە ڕاپۆرتێكی تێر و تەسەلی هەفتەی ڕابردوویدا، "واشنتۆن پۆست" باسی لە بەربڵاویی خەتەنەكردنی كچان لە هەرێمی كوردستان كردبوو. ڕۆژنامەكە نووسیبووی:
"كوردستان تاكە شوێنی ناسراوی عێڕاق و یەكێك لەو چەند شوێنەیە لە جیهاندا، كە كردەوەی خەتەنەكردنی كچی تا ئێستایش بە بەردەوامی لێ ئەنجام دەدرێت. بە گوێرەی تێخوێندنەوەیەكی ئەمساڵ، زیاتر لە 60 لە سەدی ژنانی هەریمی كورستانی عێراق خەتەنە كراون. تەنیا لە یەك ناوچەی هەرێمی كوردستان سەرووی 95 لە سەدی ژنان خەتەنە كراون."
وەزیری مافی مرۆڤ كە بە سەرسوڕمانەوە باس لە زانیارییەكانی "واشنتۆن پۆست" دەكات پێی وایە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە لەسەر ناوچەی گەرمیانی هەرێمی كوردستان داڕێژراوە و دواتر بۆسەر تێكڕای هەرێم گشتگیر كراوە. (د. شوان) دەڵێت:
"بۆ نموونە ڕاپۆرتەكە هیچ باس لە بادینان و شارە گەورەكانی وەك هەولێر و سلێمانی ناكات كە لە ڕاستیدا دەمێكە خەتەنەكردنی كچیان تێدا ئەنجام نادرێت."
بەڵام وەزیری مافی مرۆڤ ئەوەی ڕەت نەكردەوە كە خەتەنەكردن تا ڕادەیەكی "سنووردار" لە گەرمیان و پشدەر تا ئێستایش ئەنجام دەدرێت. (د. شوان) كە پێدەچێت ڕاپۆرتەكە كاری لێ كردبێت بەڵێنی ئەوەی دا لێژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە خەتەنەكردنی كچان پێك بهێنێت. ئەو دەڵێت كە هەرێمی كوردستان زۆر بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو ڕاپۆرت و تێخوێندنەوانەی كە لە ڕێكخراوە و ڕۆژنامە گرینگەكانی ناوخۆیی و بیانیدا دەكەونە بەر باس.
خەتەنەكردنی كچان نەریتێكی كۆنە كە پێدەچێت وەك میراتێكی دینی و فەرهەنگی بۆ كورد مابێتەوە و وەك خەتەنەكردنی كوڕ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت. داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ ئەوە جەخت دەكەنەوە كە كۆئەندامی زاوزێی كچ بەپێچەوانەی هیی كوڕ ناكرێت خەتەنە بكرێت و لە كاتێكدا خەتەنەكردنی كوڕ هیچ گۆڕانكارییەك لە كۆئەندامی زاوزێی پیاو ناهێنێتە دی، خەتەنەكردنی كچ، زیانی بنەڕەتی بە كۆئەندامی ژنانە دەگەیەنێت و لە ڕووی دەروونییشەوە كچ دەباتە ژێر گوشارێكی رۆحی و ڕەوانییەوە.
(مریەم نادر)ـی 75 ساڵان كە پێدەچێت لە كاتی گەنجیدا لە ڕێگەی خەتەنەكردنی كچان بژێوی خۆی دەستەبەر كردبێت، دەڵێت ساڵانێكی زۆر خەڵكێك بۆ ئەوەی كچەكانیان خەتەنە بكەن ڕوویات تێ كردووە. (مریەم) دەڵێت:
"بەڵام ئێستا كەس نایەت بە لامەوە. وا بزانم خەڵك ئێستا كەمتر لێدەگەڕێن كچەكانیان خەتەنە بكرێن."
(عەبدولڕەحمان حوسێن) كە ڕۆژنامەنووسێكی 42 ساڵانە دەگێڕێتەوە كاتێك لە سلێمانی گەنج بووە زۆربەی هاوڕێ كچەكانی خەتەنە كراون. (عەبدولڕەحمان) كە پێی وایە ئێستا خەتەنەكردن بە شێوەیەكی گشتی كەم بووەتەوە دەڵێت:
"لە حەفتاكان خەتەنەكردنی كچان زۆر باو بوو. بیرم دێت زۆرجار مەلا و مجێور لە سلێمانی لە بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە هاواریان دەكرد و هانی دایك و باوكانیان دەدا كچەكانیان خەتەنە بكەن."
بەڵام بەو دوواییانە نووسین و لێدوان دژ بە خەتەنەكردنی كچان لە هەرێمدا لە تابۆ دەرچووە و وەك بابەتێكی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنەكانی لێ هاتووە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە چەندساڵی ڕابردوودا هەندێك بۆنەی بۆ ڕێزلێنان لە ژنی كورد ساز دابوو، هەوڵی داوە هۆشمەندی گشتی دەربارەی خەتەنەكردنی كچان بە تایبەتی لە شارۆچكەكانی كوردستان پەرە پێ بدات. ڕەنگە لەو ناوەدا پێویست بێت باس لەو فیلمە كوردییە بكرێت كە دەرهێنەر (جوانە ساهید) سازی كردووە و بڕیار وایە لە فێستیڤالی نێودەوڵەتی فیلم لە هەولێر لە مانگی سێدا نیشان بدرێت. (جوانە) دەربارەی فیلمەكەی دەڵێت:
"ئەم فیلمە باس لە ژنێك دەكات كە ناتوانێت ژیانێكی شیاو لەگەڵ مێردەكەیدا بەسەر بەرێت و دواتر دەردەكەوێت بەهۆی خەتەنەكرانەوەیە كە ژنەكە و ماڵەكە لە جۆرێك لە ساردیدان."

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-11 12:47:25

arya91
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-09
دواترین سه‌ردان: 2009-09-24
په‌یامه‌كان: 46
WindowsXPSafari

Re: خه ته نه كردن له كوردستان به ربلاو نيه

dast xosh gyani mn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-15 06:22:11

zargata 93
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-04
دواترین سه‌ردان: 2013-04-19
په‌یامه‌كان: 288
WindowsXPMSIE7

Re: خه ته نه كردن له كوردستان به ربلاو نيه

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-17 02:16:43

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: خه ته نه كردن له كوردستان به ربلاو نيه

سوباس ده ستى ئيوه ش خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net