.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئازاد عه‌بدولمه‌جید غه‌ففار، ساڵى 1954 له خێزانێكى كرێكار له شارى كه‌ركوك له‌دایكبووه، له‌ناو سته‌مه چینایه‌تى‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا ئاسۆى بیركردنه‌وه‌و جیهانبینى فراوان بووه، بۆیه هه‌رله سه‌رده‌مى هه‌رزه‌كاریدا یه‌كێك بووه له خوێندكاره ههڵكهوتووهكانو زوو تێكه‌ڵاوى سیاسهتو كوردایه‌تى بووه.
ساڵى 1972 په‌یوه‌ندیكردووه به ریزه‌كانى (كۆمه‌ڵه)وهو له ئه‌ڵقه رۆشنبیرییهكانیدا خۆى پێگه‌یاندووه.
ساڵى 1974 وه‌ك پێشمه‌رگه به‌شداریكردووه له بزووتنه‌وه چهكدارییهكهى خه‌ڵكى كوردستان.
ساڵى 1975 پاش زیندانى كردنى شه‌هید شیهابو هاوڕێكانى ئه‌ركى رێكخستنه‌وه‌ى ریزه‌كانى (كۆمه‌ڵه)ى كه‌وتۆته ئه‌ستۆ، ئه‌م تێكۆشه‌ره له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام دا رۆڵێكى گرنگى بینى له‌سه‌ركردایه‌تى كردنى ناوه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌دا.
ساڵى 1976 روویكردۆته شاخ‌و سه‌رپه‌رشتى مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانى كردووه.
ساڵى 1978 له كاره‌ساتى هه‌كاریی دا به‌دیلگیراو ساڵى 1979 توانى خۆى ده‌رباز بكات‌و په‌یوه‌ندى بكاته‌وه بههاوڕێكانییهوه.
ئه‌م تێكۆشه‌ره رۆشنبیر‌و راستگۆ‌و خۆنه‌ویسته، هه‌موو سیفهتو خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌ركرده‌ى شۆڕشگێڕى تیاكۆببووهوه، بۆیه له كۆنفرانسه‌كانى كۆمه‌ڵه‌دا به ئه‌ندامى ناوهندىو له كۆنفرانسه‌كانى یه‌كێتیی دا به‌ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێردرا، شه‌هید ئازاد هه‌ورامى له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستاندا وه‌ك پێشمه‌رگه‌و لێپرسراوى سیاسى خزمهتیكردووهو هه‌میشه جێگه‌ى رێزى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان‌و هه‌ڤاڵانى پێشمه‌رگه بووه.
ئازاد هه‌ورامى سه‌ركرده، ئه‌ده‌ب دۆستێكى شاره‌زاو مۆسیقارێكى لێهاتووش بوو، له‌ناو هونهرمهندانو ئهدیبانو شاعیران‌دا جێگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌بوو.
شه‌هید ئازاد له ئه‌نفاله‌كان دا سه‌رپه‌رشتیكردنى شه‌ڕگه‌ى دۆڵى باڵەییان-ی پێسپێردراو ئه‌ركه‌كانى به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامدا.
له گه‌رمه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئه‌ركانه‌دا له كۆتایى مانگى ئابى ساڵى 1988دا له‌بنارى قه‌ندیل به بۆردومانى رژێمى داگیركه‌ر برینداركراو به‌و برینه‌ش شه‌وى 31ى ئابى ساڵى 1988 گه‌یشته كاروانى نه‌مران.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی شه‌هیدبوونی ئازاد هه‌ورامی خاتوو شنۆ شاسواری-ی هاوسه‌رو هاو سه‌نگه‌ری ده‌ڵێت:
دواهه‌ناسه‌ی به قه‌ندیل سپارد
ئێواره‌ی 30/8/1988 بڕیاردرا ئازاد‌و هێزه‌كه‌ی بكشێنه‌وه بۆ شێخ ئایشێ، له‌و كاته‌دا گوێمان له ده‌نگی كۆپته‌ر بوو، ئازاد به پێشمه‌رگه‌كانی وت: «هه‌ر كه‌سێ كۆپته‌رێك بخاته خواره‌وه كچێكی هه‌ورامی بۆ ده‌خوازم»، پێشمه‌رگه‌كانی خستبووه پێكه‌نین، له شاخه‌كه‌دا ته‌نیا په‌ناگه‌یه‌كی لێ بوو، جیهازه ڕاكاڵهكهی لێ دانرابوو، دوو كۆپتهرمان له‌سه‌ر ئاسمانی كونه‌كۆتر بینی، به خێرایی تێده‌په‌ڕین، جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌و له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ ئازاد پێكه‌وه وه‌ستابووین.
20-30 سم له‌نێوانماندا بوو، كۆپته‌ره‌كان به ڕاجیمه ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌یان داگرته‌وه، ئازاد له‌ناو ته‌پوتۆزدا ون بوو، پڕ به گه‌رووم هاورام كرد... ئازاد... ئازاد... گوێم له ده‌نگێ بوو، به كزییهوه وتی: «ئازاد ته‌واو» هاوارم كرد ئازاد پێكرا.
كاك عومه‌رو كاك كۆسرهتو دوکتۆر هێمنو دوکتۆر جهلالو پێشمه‌رگه‌كان گه‌یشتنه لای، پێڵاوه ئهدیداسهكانی دڕابوو، په‌نجه‌كانی پێكرابوون، ده‌ستی چه‌پی ورد‌و خاش بووبوو، وتی: «كاك عومه‌ر ئیتر له‌مه‌ودوا ناتوانم گیتار بژه‌نم.»
من خۆشم بریندار بووم، خوێن له پشتی گوێم ده‌هات، به‌ڵام له‌به‌ر ئازاد قسه‌م نه‌ده‌كرد، له‌و كاته‌دا ئازاد ڕووی كرده كاك عومه‌رو كاك كۆسره‌ت وتی: «له پێشمه‌رگایه‌تیدا كوڕی خه‌ڵك زۆر شه‌هید كراون، با ئیتر نۆره‌ی ئێمه‌ش بێت.»
دواتر به سواری وڵاخێك به‌ره‌و قه‌ندیل به ڕێیان كردین، له كاتی سه‌ركه‌وتندا، له ڕێگا گابه‌ردێك هاته به‌رده‌ممان، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان وتی: «هاوڕێ شنۆ با له‌و ڕێگایه‌وه بڕۆین.» منیش وتم: «نا من له‌گه‌ڵ ئازاد ده‌ڕۆم، به جێی ناهێڵم.» له‌وكاته‌دا بزه‌یه‌ك كه‌وته سه‌ر لێوه وشكههڵاتووهكانی ئازاد.
دنیا به‌ره‌و تاریكی ملی نا، سه‌رما تینی بۆ هێناین، جامانه‌كه‌ی ملم كرده‌وه‌و له سه‌ری ئازادم پێچا، هه‌رچه‌نده زۆر سه‌رمام بوو، له ڕێگا چه‌ند جارێك ناوی شه‌وبۆ و شیرین-ی هێنا.
ده‌سته ده‌سته پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره، هه‌ر كه هه‌واڵه‌كه‌یان زانی بوو، خۆیان ده‌گه‌یانده لامان. هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك دڵته‌نگی خۆی ده‌رده‌بڕی.
له‌سه‌ر (گویت سوێ) پشوویهكمان دا، نانیان خوارد، من نانم بۆ نه‌خورا، ئازاد وتی: «شنۆ پاروویه‌ك نان بخۆ، با وزه‌یه‌كت تیا بێت، بتوانیت ڕێ بكه‌یت.» دواتر به‌ڕێكه‌وتین، ده‌بووایه به لاپاڵی چیاكه‌وه داگه‌ڕێین، بۆ ناو دۆڵه‌كه، له بهرزاییهكهدا دوکتۆر هێمن وتی: «هاوڕێ شنۆ مه‌ترسه، ته‌نیا ئێسكی گرتووه.» له ڕێگا وتم: «دوکتۆر هێمن شوێنه‌كه‌ی ئازاد خراپ نییه؟» له‌وكاته‌دا وتم ئازاد.. ئازاد، وه‌ڵام نه‌بوو، وتم دوکتۆر هێمن بۆ ئازاد وه‌ڵام ناداته‌وه، ئه‌ویش بانگی كرد وتی كاك ئازاد، وه‌ڵام نه‌بوو، به تووڕییه‌وه به پێشمه‌رگه‌كانی وت: «دایگرن!»، هێستریاكه جارێكی تر گرتمیه‌وه، له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌موت چییه؟ چییه؟ ده‌مزانی ئازاد دواهه‌ناسه‌ی سپاردووه، به‌ڵام نه‌مده‌توانی بڕوا بكه‌م، پڕ به‌و چیا‌و دۆڵه هاوارم كرد ئازاد... ئازاد. كاتێك به هۆش خۆم هاتمه‌وه. له سه‌قز بووم. ته‌رمه‌كه‌ی شه‌هید ئازادیان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خۆی گواسته‌وه بۆ (سه‌كران) له‌وێ به خاكیان سپارد.
كاك کۆسره‌ت-یش ده‌رباره‌ی دواساته‌كانی شه‌هیدبوونی كاك ئازاد ده‌ڵێت:
ئەو ڕۆژە یەکێک بوو لە ڕۆژە ناخۆشەکانى ژیانم
شه‌هید ئازاد هه‌ورامی یەکێک بوو لە سەرکردە دیار‌و لاوەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان. مرۆڤێکی هەستناسک، هونەرمەند، نووسەرو سیاسەتمەداربوو، شەهیدبوونى زیانێکى گەورە بوو لە یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کەوت.
من لە ساڵى 1982 شەهید ئازادم ناسى. ئەو سەردەمە لە نێوزەنگ بوو. تابڵێیت مرۆڤێکی قسەخۆشو خۆشەویست بوو لەناو شۆڕش و پێشمەرگەدا.
ئێمە لە ساڵى 1988 لە مەڵبەندى سێ بووین، کە پاش هەموو مەڵبەندەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بە بڕیارى مەکتەبى سیاسى لە شەوى 28/29-8-1988 بۆ سەر سنوور کشایه‌وه لە بنارى قەندیل. شەهید ئازاد لێپرسراوى مەڵبەندى چوار بوو و بە سەردان گەڕابووەوە بارەگاى مەکتەبى سیاسى‌و کە شەڕ لە قۆڵى دۆڵى باڵەییان دەستیپێکرد شەهید ئازادیان وه‌ک لێپرسراو ناردبووە ئەم به‌ره‌یه، به‌ڵام که ئێمە کشاینەوە بۆ دۆڵى باڵەییان به‌ره‌که‌مان لە شەهید ئازاد وەرگرت. من و کاک ملازم عومەر پێکه‌وه سەرپەرشتیى بهرهکەمان دەکرد.
ڕۆژى 30/8/1988 خه‌ریکی کۆکردنەوەى بارەگاکانى شەهید ئازاد هەورامى بووین تا بگەڕێتەوە لاى مەکتەبى سیاسى، لەناکاو چەند هەلیکۆپتەرێکى ڕ‌ژێمى بەعس هاتن قەسفى بهرهکەیان کرد. شەهید ئازاد لەگەڵ شنۆخان-ى هاوسەرى بۆ خۆپاراستن له قهسفهکه چوونه بن شاخێکی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌و منیش لەگەڵ پێشمەرگەکان لەسەر کانیاوەکە که شوێنى نانخواردنمان بوو، وەستا بووین. قەسفەکە هێنده‌ی نه‌بردو شنۆخان هاواریکردو وتی: "کاک ئازاد بریندار بوو." منیش یەکسەر چووم. کە گەیشتمە لاى، بینیم هەردوو قاچى لە پشتى بە خوارەوە زۆر بە سەختى بریندار بووبوو. لەم کاتەدا کاک ملازم عومەریش دیار نەبوو، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ترسام‌و وامزانى ئەویش شەهید بووە، بەڵام پاشان هاتەوە. ئه‌مجا دوکتۆرەکانمان بانگکرد. دوکتۆر شەهید هێمنو دوکتۆر جەلال هێنده‌ی بۆیان کرا چاره‌سه‌ریان کرد‌و له‌نێو خۆیاندا قسەیان لەگەڵ یەکتر بە ئینگلیزى ده‌کرد؛ شەهید ئازاد وتی: "من ئینگلیزى دەزانم، بە کوردى قسە بکەن." پاشان من‌و کاک شێخ جەعفەرو کاک ڕەهبەر هەریەکەمان بتڵێک خوێنمان پێداو ڕە‌وانه‌مان کرد بۆ شێخ ئایشو لەوێوە بۆ ئێران. پێش ئەوەى بڕوات، داواى کرد من‌و کاک ملازم عومەر بە تەنها قسەى لەگەڵدا بکەین، وەسیەتى کرد‌و منیش وتم: "کاک ئازاد هیچ نییە ئینشالله سەلامەت دەبیت!" وتى: "کەس بە وەسیەت نەمردووە." و قسەکانى بۆ ئێمە کرد. بەڕاستى ڕۆژێکى ناخۆش بوو لە ژیانمدا کە کاک ئازادم وا بینى‌و برینەکەى شوێنى حەساسى نەگرتبوو، بەڵام لوولەى ئێسکى ڕانى شکابوو مۆخو چەوریى ناو ڕانى لەگەڵ خوێنى تێکەڵاو ببوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی شه‌هیدبوونی لە ڕۆژى 31/8/1988 لە شێخ ئایش.
لە پێش ئەوەى ڕەوانه بکرێت سروودى (ڕێى خەباتمان)ی دەوت. ئەو ڕۆژە یەکێک بوو لە ڕۆژە ناخۆشەکانى ژیانم.
هەزار سڵاو لە گیانى پاکى کاک ئازاد‌و هەموو شەهیدانى کورد‌و کوردستان.
sarchawa: kurdsat
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆشبێت نه‌وا گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم هه‌ر بژیت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bt bo am baabta
له‌سه‌ر هێڵ نییه