.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنیاتنانی شه‌ش هۆڵی سینه‌مای له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكراكرد.
ناسر حه‌سه‌ن ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ما له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێم به ئاسۆی ڕِاگه‌یاند؛
"به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به بواری سینه‌ما و له هه‌وڵێكدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ هۆڵه‌كانی سینه‌ما و بینینی ئه‌م فلیمانه‌ی كه نه‌بینراون و نابینرێن، چه‌ند هۆڵێكی گه‌وره‌ی سینه‌ما له شاره‌كانی هه‌رێم دروست بكرێت، ئه‌م هۆڵانه هه‌ریه‌كێك جێگه‌ی زیاتر له 6 هه‌زار كه‌س ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر سیسته‌می نوێ و ته‌كنیكی ئه‌مریكی ئه‌م هۆڵانه بنیات ده‌نرێت ئێستا دیزاینكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه له ئاینده‌یه‌كی نزیك پڕۆژه‌كه ده‌چێته بواری كاركردن و جێبه‌جێكردنه‌وه".
ناسر حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی وت: "جگه له‌م شه‌ش هۆڵه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له ئێستاوه ده‌ست ده‌كات به دروستكردنی چه‌ند هۆڵێك بۆ سینه‌ما له هه‌موو شاره‌دێ و شارۆچكه‌كان، به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌م ناوچانه‌ش له بینینی هه‌ندێَك فیلم دانه‌بڕێن و هه‌وڵدان بێت بۆ گرنگیدانی به‌كه‌رتی سینه‌ما".
ناسر حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه "بڕیاروایه 12 تیمی گه‌رۆك پێكبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتالی فیلم و هونه‌ره‌كانی سینه‌ما پیشانی خه‌ڵك بده‌ین ئێستاش كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت و له ڕاهێنانداین له‌م مانگه‌ش چه‌ند فیمێك به‌م تیمانه نمایش ده‌كه‌ین كه له پێشتر نه‌بینراون ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی عیراق نمایش كراون، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه بتوانرێت له 80%ی خه‌ڵك سینه‌ما ببینێت و ته‌ماشای فیلمه‌كان بكرێت
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
