❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیسكارەكانی هەوا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-12 06:33:07

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

پیسكارەكانی هەوا

پیسكارەكانی هەوا
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5ced8b9e83.jpg
ئەو هۆكارانەی كە هەوای ژینگە پیس دەكەن Air Pollution بریتین لە ماددە كیمیاییەكان بە هەرسێ دۆخی گازی و شلی و ڕەقییەو، جگە لە میكڕۆب و بكوژەكانی مێروو و گەردی كانزایی و ماددە تیشكدارەكان. بۆنموونە، دووەم ئۆكسیدی كاربۆن كە گازێكی قورسە، زیان بە ژینگە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێ، چونكە لەگەڵ هیمۆگڵۆبینی خوێندا یەكدەگرێ و لەوانەیە ببێتە ئەگەری خنكان، هەروەها دووەم ئۆكسیدی گۆگرد (یان سەلفەر) كە لە هەوای نزیك كارگە پیشەسازییەكاندا بەشێوەی دوكەڵ هەیە، گازێكی ژەهراوییە بۆ رووەك، بۆیە كە ڕووەك بەدەگمەن لە نزیك كارگە پیشەسازیەكان دەڕوێ، گازی دووەم ئۆكسیدی سەلفەر لە كەشە شێدارەكان و لەكاتی باران باریندا دەگۆڕێ بۆ ترشی سەلفۆریك و بەشێوەی ترشەلۆكە باران Acid Rain زیان بە باڵەخانەكان دەگەیەنێ، هەروەها ئەم گازە دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و هەناسەڕاوكێ. ئۆكسیدەكانی ئازۆت (یان نایترۆجین) وەكو یەكەم و دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین NO و دووەم ئوكسیدی نایترۆجین NO2 كە لە كارگەی پەینی نایترۆجینیەوە پەیدا دەبن و كاریگەری دەكەنە سەر كۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ بە شێوەی هەناسەتەنگی و هەوكردن. هەروەها گازی نایترۆجینی گۆگرد H2S و گازی فلۆر و گەردیلە رەقەكانی وەكو گەردی چیمەنتۆ، زیخ، گەچ، گەردی تەختە، میكرۆب، ماددەی بكوژی مێروو و خوێیە كانزاییەكان تا ڕادەیەكی زۆر زیان بە ژینگە و تەندروستی دەگەیەنن سەرەڕای ڕەژووی هایدڕۆجینی و ماددە تیشكدارەكان كە لە هەوادان.

Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net