.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














نەخۆشانی شەكرە زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبن
نەخۆشی شەكرە، نەخۆشییەكی درێژخایەنە، چارەسەری یەكجارەكی نییە، بە پارێزی خۆراك و دەرمان كۆنترۆل دەكرێ. نەخۆشی شەكرە ئەو كاتە بە كۆنترۆلكراو دادەنرێت كە ئاستی شەكری خوێن لە خورینی زیاتر نەبێت لە 126میللگرام لە هەر 100سانتیمەتر سێجای خوێندا و لە پاش ژەمی خواردندا زیاتر نەبێت لە 250 میللیگرام لە هەر 100سانتیمەتر سێجای خوێندا. ئەگەر نەخۆشی شەكرە بە باشی كۆنترۆل نەكرێ ئاڵۆزی تەندروستی گەورەی لێدەكەوێتەوە. نەخۆشی دڵ مەترسیدارترن ئاڵۆزی شەكرەیە، رەقبوونی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ زۆر جار دەبێتە ئەگەری مردن بە شێوەیەكی كتوپڕ. بە پێی لێكۆڵینەوەكان، توشبووان بە شەكرە لە تەمەنی 50 ساڵی و بەسەرەوەدا ئەگەری تووشبوونی بە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ زۆر لە مرۆڤێكی ئاسایی زیاترە. شەكرەی كۆنترۆلنەكراو بەمە ناوەستێت، بەڵكو ئاڵۆزی دیكەش پەیدا دەكات وەكو: ئاوی سپی Cataract و گرفت لە تۆڕەی چاو كە زۆرجار دەبێتە هۆی كوێربوون، نەخۆشی گانگرین Gangrene لە پەلەكاندا كە زۆر جار مەسەلەكە دەگاتە پەلبڕینەوە Amputation، گرفتی گەورە لە كۆئەندامی زاوزێدا.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه