.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ده‌رون دروستی ئاماده‌كردنی حسين جليل
مامۆستای ده‌رونزانی له په‌يمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه
ته‌ندروستی ده‌رونی
لات سه‌ير نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم:
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و نۆرينگه پزيشكيه‌كان ئه‌كه‌ن ته‌نها نه‌خۆشی جه‌سته‌ييان نيه ؟ به‌ڵكو ده‌رونييه‌ن ناته‌ندروستن ؛ له بارێكی ئاڵۆز ئه‌ژين ) . پزيشكه‌كان ئه‌م ڕاستيانه باش ئه‌زانن .
ده‌رونزانی هه‌ر له سه‌ره‌تای به زانست بونی له سه‌ر ده‌ستی زانای ئه‌ڵمانی ( ڤۆنت )له ساڵی ١٨٧٩ ، دواتر له لايه‌ن ده‌رونزانی تر له‌وانه ( جۆرج واطسن )له ساڵی ١٨٩١ پێش ئه‌ويش له لايه‌ن زانا ( فرۆيد له ساڵی ١٨٨٠ به‌ڵام فرۆيد له سه‌ره‌تا ده‌رونزان نه‌بو به‌ڵكو پزيشك بو كاتێ سه‌رنجی دا هه‌ندێ كه‌س توانای جولاندنی ده‌ست و قاجيان نيه به‌بێ هيچ هۆكار ئه‌مه له ده‌رونزانی پێئه‌ڵێن ( هيستری ) . ئينجا نۆرينگه‌ی ده‌رونی بۆ شيكردنه‌وه‌ی ده‌رونی دامه‌زراند . هه‌مويان كاريان له‌سه‌ر بابه‌تی ته‌ندروستی ده‌رونی كۆمه‌ڵايه‌تی كرد .
هه‌ر وڵاتێك هه‌وڵ ئه‌دا بۆ ئاسايشی گه‌له‌كه‌ی خۆی ، بۆ تۆش هه‌وڵ ناده‌ی بۆ ئاسايشی ده‌رونی خۆت ( الامن النفسي ) ؟ ئايه كارێكی گرانه ؟ يان گرانتر نيه تۆ له دوو دڵی و دڵه ڕاوكێ و گۆشه‌گيری بيت ؟ دوای ئه‌و دوو دڵی و نارامی ده‌رونی و تێكچونی باری ته‌ندروستی ده‌رونی نيگه‌رانيه‌كانت زياتر ئه‌بێت و چيت ده‌ست ئه‌كه‌وێت ...
له دواين ئاماری ڕێكخراوێكی ته‌ندروستی ده‌رونی ئه‌مريكا هاتوه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ئه‌مريكا ئه‌مرن ئه‌وانه نين كه‌وا به نه‌خۆشيه سه‌خته‌كانن و نه‌خۆشييه‌وه گيان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن ؛ به‌ڵكو زۆربه‌يان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مرن ئه‌وانه‌ن كه خۆيان ئه‌كوژن يا ڕوداهوه‌كانی هاتوچۆن كه ئه‌مه‌ش په‌يوه‌ندی هه‌يه به تێكچونی باری ده‌رونی هاوڵاتيان ... له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌و ڕوپی له ماوه‌ی چوار چركه كه‌سێك هه‌وڵی خۆ كوشتن ئه‌دا ؛ له ماوه‌ی چل چركه كه‌سێك خۆی ئه‌كوژێت هه‌موی له ئه‌نجامی تێكچونی باری ده‌رونی و تێكچونی ژينگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی ؛
له هه‌مو لايه‌نه‌كانی ئاينی و سياسی و ئابوری و ....هتد
بۆ ته‌ندروستی ده‌رونی خۆت ئه‌م هه‌نگاوانه به‌هه‌ند وه‌رگره ؛؛؛
* نه‌هێشتنه‌وه‌ی گرفته‌كان و زوو چاره‌سه‌ركردنيان به ڕێگای زانستی .
* به‌هێزكردنی په‌يوه‌نديه خێزانی و كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان .
* ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت زياتر له خۆت .
* ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ده‌رونت ئاسوده و ئارام بێت سوكايه‌تی و گاڵته‌و گه‌پ به خه‌ڵكی مه‌كه ، كه پێی نا ئارام ئه‌بن باری ده‌رونيان ئه‌شێويت .
* هه‌وڵی تيكه‌ڵاوبون و به‌شداری چاڵاكيه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان بكه .
* هه‌ميشه بڕوات به جياتاكی هه‌بێت و مرۆڤه‌كان وه‌ك يه‌ك نين له بيركردنه‌وه‌و ڕه‌فتاركردن و ئاخاوتن بۆيه وه‌ڵامه‌كانت بۆ هه‌موان با وه‌ك يه‌ك نه‌بێت .
* هه‌رگيز مه‌هێڵه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به‌كه‌می بكات بۆ تۆ ، هه‌ست كردن به‌كه‌می مرۆڤ ئه‌شيوينێ .
* هه‌ميشه به‌رنامه‌و پڕۆگرامی خۆ هۆشياركردنه‌وه ت هه‌بێت و به‌بير خۆته‌وه بێنه‌وه .
* هيچ كات ڕای خۆت مه‌سه‌پێنه كه ببێته هۆی ئازاری ده‌رونی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت و هه‌يشه بڕياره‌كانت ژيرانه بێت نه‌وه‌ك سۆزيانه .
* بڕوات به گۆڕانی ده‌رونی خۆت و ده‌ورو به‌ری خۆت هه‌بێت و گۆڕانكاری بكه له هه‌مو شتێك له ژيانت ئه‌وه‌ی له تواناته و به ئه‌نجامی ته‌ندروستی ده‌رونيت ته‌واو ئه‌بێت .
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه بكه
darunzane@yahoo.com
سود وه‌رگيراوه له سه‌رچاوه‌كانی /
دكتور محمود جمال أبو العزائم ، استشاري الطب النفسي
مستشفى أبو العزائم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dest xosh kak 7sen babetakat zor puxtaw basuda


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زۆر سوپاس به‌ڕێزم هيوادارم بابه‌ته‌كان جێگای سودو ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئازيز بێت
بۆ هه‌رپرسيارێكی ده‌رونزانی په‌يام بۆ ئه‌و ئيمێڵه بنێره
darunzane@yahoo.com
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه