.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












په‌روه‌رده‌ی ده‌روونزانی
ڕه‌نج ئیبراهیم :
وشه‌ی سایكۆلۆژی بریتیه له‌یه‌كگرتنی هه‌ردوو زاراوه‌ی (لۆجی) به‌مانای خوێندن یاخود لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ وشه‌ی (سایك) كه به مانای ڕوح یاخود ناخ دێت و له‌و وشه‌یه داتاشراوه، كه‌واته وشه‌ی سایكۆلۆجی داتاشراوهیهكی لاتینییه، به‌مانای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوحی یاخود ناخ دێت .
هه‌رچه‌نده به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان بیروڕای جیاواز هه‌بووه له باره‌ی پێكهاتنی ئه‌م وشه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كان وشه‌ی " سایكۆ " به‌م هونه‌ره پێناسه ده‌كه‌ن:
1. ڕوح یان گیان .
2. مێشكی مرۆڤ ، چونكه له شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونیدا مێشك وه‌كو سه‌نته‌ری بیركردنه‌وه هه‌ست و سۆز هه‌ڵسوكه‌وت ڕه‌فتار ده‌كات .
وه " ڕوح "یشیان به‌م شێوه‌یه پێناسه كردوه :
1- پێكهاته‌ی گیانی یاخود شتێكی نه‌مر له كه‌سێكدا .
2- مێشك و هۆشی كه‌سێك یان سروشتی هه‌ست و سۆزی .
ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان نیه باس له بیروڕا بكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه ته‌نها مانای ساده‌ی وشه‌و زاراوه‌كانه, له بابه‌تی ده‌روونزانیدا پێویسته سه‌ره‌تا وشه‌كان ڕووت بكه‌ینه‌وه، واته شیبكه‌ینه‌وه‌و تێ‌یان بگه‌ین و هه‌وڵبده‌ین بزانین مانای زاراوه‌كان چیه، پاشان ده‌ست بكه‌ین به وه‌رگرتنی بیر‌و ڕای كه‌سانی تر .
سایكۆلۆجیا چیه ؟
سایكۆلۆجی بریتییه له كێڵگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی دیاریكراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ و ڕه‌فتاره‌كانی، لێكۆڵینه‌وه له سایكۆلۆجیا گه‌ڕانه به‌دوای تێگه‌یشتن له‌هه‌ست و سۆز و بیركردنه‌وه و ڕه‌فتارو نهێنیه‌كانی خودی به‌رانبه‌ری .
له جێبه‌جێكانی سایكۆلۆجیا بریتیه له چاره‌سه‌ری ده‌روونی كه ده‌بێته هۆی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی خۆیی‌و ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی ههستو سۆز‌و هه‌ندێك له‌و به‌شانه‌ی تریش كه كارده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی ڕۆژانه بۆ خودی كه‌سه‌كه خۆی، په‌روه‌رده‌ی ده‌روونناسی بناغه‌و چه‌مكێكی گرنگه له ده‌روونناسیدا، په‌روه‌رده‌ی ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌یه‌كه له ڕێگه‌ی ناخ‌و ده‌روونه‌وه په‌روه‌رده‌كردنی دروست ده‌داته مرۆڤ كه تیایدا تێڕوانینه‌كان بۆ ژیان دیاریده‌كات، په‌روه‌رده‌ی ده‌روونزانی شتێك نیه له شوێنێكی به‌رزی سه‌رنجڕاكێشدا دانرابێتو بمانه‌وێت ده‌ستمان بیگاتێو دایگرینو خۆمانی پێوه باده‌ین، به‌ڵكو هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌ده‌ستی بهێنێت ته‌نها له ڕێگه‌ی كاركردنی ناخه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ی ده‌روونزانی و په‌روه‌رده‌كه‌ی بزانین، پاشان ده‌توانین هه‌نگاو به‌هه‌نگاو گۆڕان له خودی به‌رنامه‌كانی ژیانماندا بكه‌ین له جۆرێكه‌وه بۆ جۆرێكی تر، لهباشییهوه بۆ باشییه‌كی تر هه‌نگاو بنێین، په‌روه‌رده‌ی ده‌روونزانی به‌شێكه له به‌شه‌كانی زانست، ده‌روونناسی كۆمه‌ڵگه‌و قوتابخانه‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌گرێته‌وه و له ده‌روونیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت:
1. فێربوونی زانست .
2. زانستی توانانی مێشك .
radionawxo


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش کاکه ئه‌حمه‌د بۆ بابه‌ته‌که‌ت هه‌ربژیت و سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس Asrin گییان بۆ
به‌شداریكردنت ده‌ستی ئێوه‌ش
خۆشبیت یاخوا هه‌رسه‌ركه‌وتووبن وته‌مه‌ن درێژ بن
كاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه