.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پیپ گواردیۆلا: ناوێک که سه‌رده‌مانێک له دڵی هانده‌رانی به‌رشه و رۆحی یانه‌که‌و نهێنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌رشه بوو، ئه‌و یاریکه‌ره‌ی به درێژایی مێژووی یانه‌که زۆرترین ده‌ستکه‌وت و پاڵه‌وانێتی بۆ به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستهێناوه که 19 پاڵه‌وانێتییه، باشترین یاریكه‌ر و کاپتنی یانه‌که بووه به بڕوای یۆهان کرۆیف، 11 ساڵ له‌ناو کامپ ن‌و، 7 ساڵ کاپتنی یانه‌ی که‌ته‌لۆنی، ژیانی ئه‌فسانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئیسپانیا گواردیۆلایه .
پرۆفایلی تایبه‌ت //
ناو : جۆزیپ گواردیۆلا سالا .
ساڵی له‌دایکبوون : 18 / 2 / 1971
شوێن : سان پیدۆر – ئیسپانیا
ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ کردوون : به‌رشه‌لۆنه - رۆما – بیریشیا – ئه‌هلی قه‌ته‌ری .
سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن
گواردیۆلا له 18 / 2 / 1971 هاتۆته ژیانه‌وه له سان پیدرۆ که نزیکه‌ی کاتژمێرو نیوێک له که‌ته‌لۆنیاوه دووره، له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه شه‌یدایه‌کی سه‌رسه‌ختی تۆپی پێ بووه‌و له یه‌که‌م یارییدا له‌گه‌ڵ تیپێک که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی كردیان 10 به 4 یارییه‌که‌یان برده‌وه. له‌م یارییه‌دا گواردیۆلا 9 گۆڵی تۆمارکرد، پاشان چووه تیپی منداڵانی یانه‌ی خیمناستیکاو دواتر له‌ساڵی 1984 دا به‌رشه‌لۆنه چاوی خسته‌سه‌ر، ئاستی ساڵ به ساڵ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چوو، توانی خۆی بگه‌یه‌نێته تیپی دووه‌می به‌رشه، له 263 یاری بۆ تیپی دووه‌می به‌رشه توانی 6 گۆڵ تۆماربكات، له ساڵی 1990 یۆهان کرۆیف گواردیۆلای هێنایه یانه‌ی یه‌که‌می به‌رشه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌کانی یانه‌که لاودروب، ستویشكوف، رۆناڵدۆ، ریڤاڵدۆ، زوبیزاریتا، باكیرو، فیڤو، روماریڤ، ئامور، كویمان. له‌یه‌که‌م یاریدا له خولی ئیسپانی که به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادیش بوو به‌رشه به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر براوه بوو، گواردیۆلا ئاستێکی هونه‌ری جوانی پێشکه‌ش کردوو بووه جێی سه‌رنجی ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه و هانده‌رانی.
(گواردیۆلا له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی)
گواردیۆلا له وهزری 2001 یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی بهجێهێشتو رویکرده یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی له ژێر ده‌ستی راهێنه‌ر فابیۆ کاپیلۆ، له‌سه‌ره‌تادا ئاستێکی جوانی پێشکه‌ش کرد‌و توانی جێی خۆی بکاته‌وه له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی یانه‌که له‌گه‌ڵ تۆتی و ئیمرسۆندا، پاشان به‌هۆی پێکانه به‌رده‌وامه‌کانییه‌وه له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی نه‌ماو بووه یاریكه‌ری یه‌ده‌گی یانه‌ی رۆما، گواردیۆلا له ئاستێک‌دا بوو که به دڵی ئیداره‌ی یانه‌ی رۆما نه‌بوو وه جێی سه‌رنجی یانه‌که‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی نه‌بوو، بۆیه کۆتایی به گرێبه‌سته‌که‌ی هێنراو چووه یانه‌ی بیریشیای ئیتاڵی. 
گواردیۆلا له‌گه‌ڵ رۆبه‌رتۆ باجێۆدا له یانه‌ی بریشیا
گواردیۆلا له ساڵی 2002 یانه‌ی رۆمای به‌جێهێشت به‌ره‌و یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی به‌رێكه‌وت له‌وێ بووبه هاوڕێی رۆبه‌رتۆ باجێۆی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئیتاڵی، پیپ گواریۆلا له‌م یانه‌یه‌ش نه‌یتوانی ئاستێکی باش پێشکه‌ش بکات به‌هۆی پێکانه به‌رده‌وامه‌کانی، پاش کۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه که توانیان یانه‌که بگهڕیَننهوه خولی پله‌یه‌کی ئیتاڵی، کۆتایی به گرێبه‌ستی گواردیۆلا هات و یانه‌که‌ی به‌ره و یانه‌ی ئه‌هلی قه‌ته‌ری به جێهێشت .
گواردیۆلا و خولی قه‌ته‌ری
له ساڵی 2003 پیپ گواردیۆلا یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی به جێهێشت و چووه یانه‌ی ئه‌هلی قه‌ته‌ری، ئه‌م یانه قه‌ته‌رییه دوا وێستگه‌ی ئه‌م یاریكه‌ره ناوداره بوو، که له دوادواکانی ته‌مه‌نی یاری کردنیدا پێکان وازی لێنه‌ده‌هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ش به‌هۆی زۆری پێکانه‌وه ئه‌نجامێکی وای پێشکه‌ش نه‌کرد که جێی سه‌رنج بێت و وه‌رزێکی قورسی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌ڕێکرد.
( گواردیۆلا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی ) گواردیۆلا بۆ یه‌که‌مین جار درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پۆشی و له یه‌که‌م یاریدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئایرله‌ندا ئاستێکی هونه‌ری جوانی پێشکه‌ش کرد‌و توانی 2 گۆڵ دروستبکات، له‌سه‌ره‌تای یاری کردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له زۆر یارییه‌کاندا به‌شداری ده‌کرد که ببووه جێی بڕوای هه‌ڵبژارده‌که به لێدانه جوانه‌کانی، به‌ڵام پێكان بێبه‌شی ده‌کات له جامی جیهانی 1998 ی فه‌ڕه‌نساو هه‌ڵبژارده‌که‌ی توشی چه‌ند دۆڕانێک هات به تایبه‌ت دۆڕِانیان به هه‌ڵبژارده‌ی نیَجیریا ، ئه‌م پێکانانه‌ی پیپ گواردیۆلا بووه هۆی ئه‌وه‌ی له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژارده‌که دوورکه‌وێته‌وه‌و ببێته یاریکه‌رێکی یه‌ده‌گی هه‌ڵبژارده‌که، له ساڵی 2000 چانسی بۆ هه‌ڵکه‌وتو به‌شداری یۆرۆی 2000 ی کرد‌و توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی بگه‌نه قۆناغی پێش کۆتایی جامی کیشوه‌ری ئه‌وروپاو دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا که پاڵه‌وانی یۆرۆی 2000 بوو، توشی شكست هاتنو ماڵئاواییان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش كرد. 
( ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م یاریكه‌ره )
- خولی ئیسپانی (6 جار (
- جامی سوپه‌ری ئیسپانی (4 جار)
- خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان (یه‌ک جار)
- جامی جامه‌کانی ئه‌وروپا (یه‌ک جار)
- جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی (2 جار)
- جامی كه‌ته‌لۆنی (3 جار).
سه‌رچاوه:ئاوێنه سپۆرت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تیکی جوان بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هه‌رچه‌نده راهێنه‌رێکی که‌م ئه‌زموونه به‌ڵام توانی پارساڵ تیپه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی باش ئاماده‌بکات و 5نازناوی گرنگی بۆ به‌ده‌ست هێنێت.
سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه